له ناوچه‌ی پرسوسی رحا له ١٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨‌دا خزم و پاسه‌وانانی په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په هێرشیان كردبوه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار و سێ ئه‌ندامی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یان كوشتبوو. ئه‌مینه شه‌نیاشار و فه‌رید شه‌نیاشاری كوڕی، كه له هێرشه‌كه‌دا به برینداری رزگاری ببوو، له دژی ئه‌و سته‌مه‌ی به‌رامبه‌ریان كراوه له ٩ی ئاداره‌وه له به‌رده‌م دادگای رحا ده‌ستیان به ئێشكگری دادپه‌روه‌ری كردووه. ئێشكگرییه‌كه له رۆژی ٣٠٢هه‌میندا به‌رده‌وامه. بنه‌ماڵه‌كه له ماڵه‌كه‌یانه‌وه كه ٤٢ كیلۆمه‌تر له رحاوه دووره هاتوونه‌ته به‌رده‌م دادگا. سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌واش زۆر سارد بوو، بنه‌ماڵه‌كه دیسان به دروشمی ئێمه دادپه‌روه‌ریمان ده‌وێت‘ ده‌ستیان به چالاكی كرد.
فه‌رید شه‌نیاشار كه له رۆژی دووی كانونی دووه‌مدا له ئیسته‌نبوڵ به‌شداری له دیداری گه‌ل و هێزه‌كانی تێكۆشانی زیندانیاندا كردبوو، رایگه‌یاند، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه له قۆناغی دادگایی كردندایه هیچ كه‌س ناتوانێك ده‌ستوه‌ردانی یاسایی بكات. ئێمه ئه‌مڕۆ دیسان هاتووینه‌ته به‌رده‌م دادگا. پله‌ی هەوا دوو پله له ژێر سفره‌وه‌یه. به‌هۆی سه‌رماوه ناتوانین قسه بكه‌ین. به‌ڵام ئێمه مافدار و له‌سه‌ر حه‌قین. هه‌وا چه‌نده ساردیش بێت، ئێمه درێژه به تێكۆشانی خۆمان ده‌ده‌ین. ئێمه بۆ هه‌ڵدانی خێمه‌یه‌كی دوو كه‌سی سه‌ردانی پارێزگای رحامان كردبوو، به‌ڵام پارێزگا داواكارییه‌كه‌ی ره‌تكردینه‌وه".
فه‌رید شه‌نیاشار باسی له‌وه‌كرد، دایكی ته‌مه‌نی ٦٥ ساڵه و وتی "دایكم دوو داواكاری هه‌یه. له نه‌خۆشخانه هاوسه‌ر و دوو كوڕی به به‌رچاویه‌وه كوژراون. براكه‌م فازڵ چوار ساڵه گیراوه. تا ئه‌و ئێشكگرییه‌ی دادپه‌روه‌ری ئێمه به‌رده‌وام بێت، با كه‌س باسی دادپه‌روه‌ری، ماف و یاسا له توركیادا نه‌كات".
فه‌رید شه‌نیاشار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه په‌رله‌مانتارانی ئاكه‌په له رحا ناتوانن بێنه به‌رده‌م گه‌ل و وتی، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوی گه‌لی رحا له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكارییه‌ی ئێمه‌دان. ئێمه له‌سه‌ر قسه‌ی خۆمانین، ئه‌و تێكۆشانه‌ی ئێمه به‌رده‌وام ده‌بێت. دادپه‌روه‌ری دێته ناو دادگای رحاوه".
بنه‌ماڵه‌كه له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له دیجیتاڵ میدیا رایگه‌یاند، "ئێشكگری ئێمه بۆ دادپه‌روه‌ری له دوو پله‌ی ژێر سفر دا به‌رده‌وامه. داواكارییه‌كه‌مان بۆ دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ نه‌كرا و پارێزگار داواكاریی ئێمه‌ی بۆ هه‌ڵدانی خێمه ره‌تكرده‌وه. دایكێك به‌و سه‌رمایه له به‌رده‌م دادگای رحادایه. كاربه‌ده‌ستانیش له رێگه‌ی میدیا‌وه سه‌یری ئه‌و دۆخه ده‌كه‌ن".
ژ.ت