بەهۆی بۆردومانی دەوڵەتی تورکەوە ئاگر لە گوندی گوهەرزی کەوتەوە

لە گوندی گوهەرزی ناوچەی ئامێدی دهۆک، لە ئەنجامی بۆردومانی دەوڵەتی تورک ئاگرکەوتەوە. گوندنسینان هەوڵیاندا ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەڵام رێگریان لێکرا.

دوو جار هێرشی ئاسمانی کرایە سەر گوندی گوهەرزیی ناوچەی ئامێدی. لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکە کەوتەوە و رێگریش کرا لەوەی گوندنشینان ئاگرەکە بکوژێننەوە.

راگیەندرا کە هاوکات لەگەڵ هێرشەکان، لە هەرێمە گواستنەوە و جموجۆڵی سەربازیش بێ وەستان بەردەوامە.

هـ. ب