بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سنووری دهۆک گەنجێک گیانی لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک لە باشوری کوردستان، فڕۆکەیەکی بێ‌فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج، بەهۆیەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و هاوڵاتییەکی تر بریندار بوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک لە باشوری کوردستان، فڕۆکەیەکی بێ‌فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج، ئۆتۆمبیلەکە دوو سەرنشینی تێدا بوو، بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەویتریان بریندارە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ناوی ئالان ئیسماعیلە و تازە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، بریندارەکەش ناوی هاشم شاکرە.

بریندارەکە بە مەبەستی چارەسەر گەیاندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک و ڕەوشی ناجێگیرە.