بەهۆی ئەوەی باوکی شەهیدێکێ (یەپەگە)یە پەدەکە دەستگیری کرد
لە دەروازەی سنوری سێمالکا، هاوڵاتییەکی ڕۆژئاوای کوردستانی بەبیانوی ئەوەی باوکی شەهیدێکێ (یەپەگە) و لایەنگری خۆبەڕێوبەری دیمۆکراتیکی ڕۆژئاوایە، لەلایەن ئاسایشی (پەدەکە)وە دەستگیرکرا.
لە دەروازەی سنوری سێمالکا، هاوڵاتییەکی ڕۆژئاوای کوردستانی بەبیانوی ئەوەی باوکی شەهیدێکێ (یەپەگە) و لایەنگری خۆبەڕێوبەری دیمۆکراتیکی ڕۆژئاوایە، لەلایەن ئاسایشی (پەدەکە)وە دەستگیرکرا.
لە دەروازەی سێمالکای نێوان باشور و ڕۆژئاوای کوردستان، نایف عەلی حەسەن خەڵکی شاری دێرۆی ڕۆژئاوای کوردستان کە باوکی شەهێدێکی (یەپەگە)یە، لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی (پەدەکە)وە دەستگیرکراوە.
بە پێی هەواڵێکی کەناڵی ڕۆناهی تیڤی، نایف عەلی حەسەن لە یەکی ئەم مانگەدا بە شێوەێکی فەرمی سەردانی باشووری کوردستانی کردووە و دوێنێ ویستوویەتی بگەڕێتەوە ڕۆژئاوای کوردستان و هۆکاری دەستگیرکردنە ئەوەیە باوک شەهیدێکی یەپەگە و لایەنگری بەڕێوەبەری خۆسەری دیمۆکراتیکی ڕۆژئاوای کوردستانە.
خانەوادەی نایف عەلی ڕایانگەیاندووە کە لە پاش ئەوەی چەند کاتژمێرک نایف لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی پەدەکەوە ڕاگیراوە لە دەرگای سێماڵکا، لەدوای لێپێچینەوەیەکی زۆر دەستگیریان کردووە و تائێستا چارنووسی نادیارە.
خانەوادەکەی هەروەها دەستنیشانیان کردووە کە نایف عەلی حەسەن، بە هۆی ڕاپۆرتێکی ئەندامانی ئەنەکەسە لە ڕۆژئاواوە دەستگیرکراوە کە داویانە بە پەدەکە لە بەر ئەوەی کوڕێکی شەهیدە و کوڕێکی دیکەشی لە کەناڵی ڕۆناهی تیڤی پێشکەکاری بەرنامەیە و لایەنگری خۆبەڕێوبەری دیموکراتی ڕۆژئاوای کوردستانە.
هـ.هـ