بەهەزاران کەس لە قەندیل بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز کۆبوونەوە

بەمەبەستی پیرۆزبایی نەورۆز لە هەرێمی قەندیلی باشووری کوردستان بەهەزاران کەس لە بەیانی زووەوە روویان لە گۆڕەپانەکە کردووە.

یەک لە شوێنە گرنگەکانی پیرۆزکردنی نەورۆز قەندیلە، بەمەبەستی پیرۆزبایی نەورۆز جەماوەر پۆل پۆل لە سەرلەبەیانی زووەوە روویان لە قەندیل کردووە.

بەرنامەکە لە کاتژمێر ١١:٠٠ دەستیپێکرد و ژمارەیەکی زۆر پارت و رێکخراوی سیاسی پەیامیان دەبێت. هەروەها چەندین هونەرمەندیش دەچنە سەر شانۆ.

گەنجان لە ئێوارەی دووشەممەوە روویان کردووەتە گۆڕەپانی نەورۆز. گەنجان ئاگری نەورۆزیان کردەوە و بە دەوری ئاگرەکەوە هەڵپەڕکێیان کرد.

هـ . ب