ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٣/٠٩/٠٣، لە بارەگای کۆنگڕەی نەتەوەیی کوردستان/ کەنەکە لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، نوێنەرانی ٣٥ پارت و لایەنی سیاسی و مەدەنی هەر چوار بەشی کوردستان لە چوارچێوەی کۆمیتەی هاوبەشی پارت و لایەنە کوردستانیەکان، کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە کە بەسەرپەشتی کەنەکە بەڕێوەدەچێت بە خولەکێک ڕاوەستان بۆ شەهیدانی ڕێگای ئازادی دەستی پێکرد.
پاشان ڕۆژەڤی کۆبوونەوەکە دیاری کرا کە بریتییە لە:
- ڕووداوە ئاژاوەگێڕییەکانی کەرکوک و دێرزوور
- ڕەوشی کوردستان بەگشتیی و ئاڵنگارییەکانی بەردەم دۆزی کورد
- پێشهات و گۆڕانکارییە نوێکان لە کوردستان، ناوچەکە و جیهان
- نزیکبوونەوە لە ١٦ی سپتەمبەر یەکەمین ساڵیادی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و جیهان
- بەدواداچوون بۆ ڕاسپاردە و بڕیارەکانی کۆنگرەی ئەم دواییەی لۆزان.
- ڕەوشی نادیاری ڕێبەر ئۆجالان
لە ئێستادا لە سەر ڕۆژەڤی دیاری کراو گفتۆگۆی چڕ دەکرێن و نوێنەرانی لایەنە بەشدارەکان دید و بۆچوون و ڕێچارەی خۆیان لەبارەیانەوە دەردەبڕن.
هـ. هـ