پەرلەمانتاری مێردینی دەپ محەمەد سینجار کە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی کوشتنی 'بکەر نادیار' سەردانی ئێلیحی کردبوو لە ٤ی ئەیلولی ١٩٩٣دا لەگەڵ بەرپرسی دەپی ئێلیح مەتین ئۆزدەمیر کوژرا. هەشت فیشەک بەر جەستەی سینجار کەوتبوو، لیوای تۆڵەسەندنەوەی تورک بەرپرسیارێتی رووداوی کوشتنی لە ئەستۆ گرتبوو و دواتر وەزیرانی دەوڵەتی ئەو کات نەجمەدین جەوهەری و محەمەد گۆکهان باسیان لەوەکردبوو کە بکوژان دەستگیرکرابوو. وەزیری ناوخۆی ئەو کات محەمەد گازیئۆغڵوش رایگەیاندبوو ئەو لێدوانانە راست نین و بکوژ دەستگیرنەکراوە.
سزای بکوژ بە پاساوی 'دۆخی گەنجاو و شیاوە' کەمکرایەوە
سەرباری هەوڵەکانی بنەماڵە و بانگەوازی پارتە سیاسی و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی سەبارەت بە رووداوی کوژرانی سینجار لێپرسینەوەیەکی جدی ئەنجام نەدران، هەربۆیەش پەیوەست بە پرسی کوشتنەکە دۆسیە نەکرایەوە.
رووداوی هاتووچۆی سوسورلوک لە ساڵی ١٩٩٦، لە رووی رۆشتن کردنەوەی پەیوەندی دەوڵەتی قووڵ و مافیا لە مێژووی تورکیادا لاپەڕەیەکی نوێ بوو. راوێژکاری سەرۆکایەتی وەزیرانی ئەو کات کوتلو ساڤاش لە راپۆرتەکەیدا لەبارەی رووداوەکەی سوسورلوک باسی لەوەکردبوو کە رووداوی کوشتنی سینجار لەلایەن مەحمود یەڵدرم بە ناوی کۆد 'یەشیل'، دانپێدانەر عەلائەدین کانات، ئیسماعیل یەشیلمان و مەسعود محەمەدئۆغڵوە پلانی بۆ درانراوە. کوتلو ساڤاش بۆ ئەو زانیارییانەی کە لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی پێکردبوون، پشتی بە دانپێدانانەکانی موحسین گول بەستبوو کە ساڵی ١٩٩٤ لە زیندانی ئامەد بەندکرابوو.
٢٨ی کانونی دووەمی ٢٠٠٠ لەرووی کردنەوەی دۆسیەی لەبارەی کوژرانی سینجارەوە کاتێکی یەکلاکەرەوەبوو. لە ماڵی حزبوڵا لە بەیکۆز کە لیدەری حزبوڵا حسێن وەلیئۆغڵو لە شەڕدا لە گەڵ هێزە ئەمنیەکان کوژرا، دەست بەسەر زۆر بەڵگەدا گیرا. ؛ەو بەڵگانەدا ئاشکرا بوو کە رووداوی کوشتنەکە لەلایەن بکوژی تەقەکەر جیهان یڵدز بە ناوی کۆد حسێن ئەنجامدراوە. دۆسیەی سەرەکی حزبوڵا کە ٣١ تۆمەتبار تیایدا دادگایی کران بە پشت بەستن بەو بەڵگانە دەستیپێکرد.
بکوژی تەقەکەر جیهان یڵدز ١٥ی ئابی ٢٠٠٨ لەلایەن نەمساوە رادەستی تورکیا کرایەوە، لە ١٠ی ئەیلولی ٢٠٠٨ زیندانی کرا. وێڕای کوشتنی سینجار وەک بەرپرسیاری کوشتنی شەش کەسی دیکە و بریندارکردنی ٢ کەس راگەیەندرا و دادگایی کرا. دۆسیەکە لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١٣دا گەیشتە کۆتایی. سزای زیندانی هەتاهەتایی توندکراو بۆ جیهان یڵدز بڕایەوە، بەڵام دادگا بە بانگەشەی ئەوەی 'دۆخی ئەو باش و گونجاوە' سزاکەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەمکردەوە. سزاکە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٤ لەلایەن دادگای باڵاوە پەسەند کرا. پارێزەری جیهان یڵدز لە ساڵی ٢٠١٩ تانەی لە بڕیارەکەدا و دادگا بڕیاریدا کە جیهان یڵدز بە شێوەیەکی نادەستبەسەری سەرلەنوێ دادگایی بکرێتەوە. جیهان یڵدز لە دادگا نکۆڵی لەوەکرد کە تاوانی کوشتنی ئەنجامدابێت، لە بەرگرینامەکەیدا قەبوڵی کرد کە ئەندامی حزبوڵایە، بەڵام بانگەشەی کرد کە بەشداری لە هیج چالاکیەکی چەکداریدا نەکردووە، تەنیا وانەی قورئان خوێندنی وتووەتەوە.
بکوژی تەقەکەری حزبوڵا جیهان یڵدز بە شێوەیەکی نادەستبەسەری دادگایی دەکرێت و لە ئێلیحەوە لەرێگەی سیستمی دەنگ و رەنگەوە بەشداری دانیشتنەکانی دۆسیەکە دەکات. ئەمەش لەکاتێکدایە لە ٣٠یەمین ساڵیادی تاوانەکەدا، لە ٤ی ئەیلولی ٢٠٢٣ کات بەسەر دۆسیەی کوژرانی سینجار تێپەڕدەبێت.
شانەشین ئایدن لە پارێزەرانی بنەماڵەی سینجار لەبارەی دۆخی تێپەڕبوونی کات بە سەر دۆسیەکە و دوایین دۆخی ئەو دۆسیەی کە جیهان یڵدز تیایدا دادگایی دەکرێت، لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) هەڵسەنگاندنی کرد.
سەرجەم داواکارییەکانی بنەماڵەی سینجار و پارێزەران رەتکرانەوە
پارێزەر شانەشین ئایدن لە سەرەتادا باسی لەوەکرد کە ئەو دۆسیەی جیهان یڵدز تیایدا دادگایی دەکرێت تێپەڕبوونی کات نایگرێتەوە و باسی لەوەکرد کە تێپەڕبوونی کات لە رووداوی کوژرانی محەمەد سینجار هەریەک لە ژیتەم، کۆنتراگەریلا و پلانداڕێژەرانی رووداوەکە کە لەناو دەوڵەتدان، دەگرێتەوە.
شانەشنین ئایدن رایگەیاند، کە بنەماڵە و پارێزەران دوای کوژرانی سینجار داوایانکرد سەرجەم بکوژان دادگایی بکرێن، بەڵام داواکارییەکەیان رەتکرایەوە و وتی، "یەکەم هەنگاو لە دۆسیەکەدا بە دادگایی کردنی جیهان یڵدز دەستیپێناکات. سەرباری داواکاری بنەماڵەکەش، وێڕای راپۆرتی سوسورلوک و دانپێدانانی حزبوڵاش لە ماوەی ٧ ساڵی دوای کوژرانی محەمەد سینجار، هیچ لێپرسینەوەیەک دەستیپێنەکرد. ٢٨ی کانونی دووەمی ٢٠٠٠ لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵی رێکخستنی حزبوڵا قۆناغەکە دەستیپێکرد. لەو هەڵکوتانەدا ئەو چەکەی لە کوشتنی محەمەد سینجاردا بەکارهێنرابوو دۆزرایەوە و قۆناغی دادگایی لەو رێگەوە دوای ٧ ساڵ دەستیپێکرد. لە پرۆسەی دادگاییکردندا داوامان کرد کە سەرجەم ئەنجامدەرە راستەقینەکان کە لە پشت پەردەوەن دادگایی بکرێن. بێگومان ئەو داواکارییەمان جێبەجێ نەکرا".
دادگاییکردنێکی بەهێز و جددی ئەنجام نەدرا
شانەشین ئایدن ئەوەی خستەڕوو کە کوژرانی محەمەد سینجار تەنیا بە دادگاییکردنی بکوژی تەقەکەری حزبوڵا جیهان یڵدز رۆشن نابێتەوە، بەڵام لەماوەی چەند ساڵدا دادگاییکردنەکە تەنیا بە دەوری یەک کەسەوە کرا، ئەوەش بە واتای پارێزگاریکردنە لە بکوژانی راستەقینە و بە ئەنقەست قۆناغی دۆسیەکە خراوەتەبەردەم داخران لە رێگەی تێپەڕبوونی کاتەوە.
شانەشین ئایدن باسی لەوەکرد کە لە دادگای سزای قورسی چوارەمینی ئامەد دۆسیەیەکی دیکەی دادگاییکردنی تاوانبارانی حزبوڵا لە ئارادایە و وتی، "بۆ ئەوەی لە ٤ی ئەیلولدا قۆناغی تێپەڕبوونی کات پڕنەبێتەوە، دەبێت دادگایی کردنی جددی ئەنجام بدرێت، بەڵام سەرباری داواکارییەکانیشیان دادگا تەنیا تەقەکەرەکەی دادگایی کردووە. شانەشین ئایدن وتی، "لەبەر ئەوەی ٣٠ ساڵ بە سەر تاوانی کوشتن تێپەڕ دەبێت، دەکەوێتە قۆناغی تێپەڕبوونی کاتەوە. ئەو قۆناغە تەقەکەر جیهان یڵدز ناگرێتەوە، لەبەر ئەوەی لەبارەیەوە بڕیاری سەرلەنوێ دادگایی کردن هەیە. ئەو بڕیارە قۆناغی تێپەڕبوونی کاتی سەرلەنوێ دەستپێکردەوە. شانەشین ئایدن ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ماوەی ٣٠ ساڵدا ئەنجامدەرە سەرەکیەکان پاڕێزگارییان لێکرا، بۆ ئەوەی قۆناغی تێپەڕبوونی کات بە ئەنجام بگات، پارێزگاری لەو ئەنجامدەرانە کرا".
هـ . ب