بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار: داواكاری گشتییش هاوكاری كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌یه‌

بنه‌ماڵه‌ی شنه‌یاشار كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی ئاكه‌په‌ییه‌كان درێژه‌ به‌ به‌رخودانی خۆی ده‌دات، رایگه‌یاند، كه‌ داواكاری گشتیش هاوكاری كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌یه‌.

ئه‌مینه‌ شه‌نیاشار كه‌ له‌ پرسوسی رحا له‌ ١٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨دا خزم و پاسه‌وانه‌كانی په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په‌ ئیبراهیم خه‌لیل یه‌ڵدز هاوسه‌ر و دوو كوڕه‌كه‌یان كوشت، له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی فه‌رید شه‌نیاشار كه‌ له‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌دا بریندارببوو له‌ ٩ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م دادگای رحا ئێشكگری دادپه‌روه‌ریان ده‌ستپێكردووه‌. ئێشكگرییكه‌ له‌ رۆژی ٣٧١هه‌میندا به‌رده‌وامه‌.

فه‌رید شه‌نیاشار باسی له‌وه‌كرد ك هه‌فته‌ی رابردوو به‌رگریكارانی مافه‌كانی مرۆڤ و رێكخراوه‌ یاساییه‌كان پشتگیرییه‌كی گه‌وره‌یان بۆ ئه‌وان ده‌ربڕیوه‌ و وتی، "له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌وه‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌ندیكاكانی پارێزه‌رانی توركیا ئه‌رینچ ساغكانیش به‌ڵێنیداوه‌ كه‌ ئه‌وانیش له‌ رووی یاساییه‌و پشتگیری ئێمه‌ بكه‌ن. ساغكان دواتر سه‌ردانی داواكاری گشتیی كرد. داواكاری گشتیی جارێكی تر بیانویه‌كی دۆزیبووه‌وه‌ و له‌ دادگا هه‌ڵاتبوو. سه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌ندیكاكانی پارێزه‌رانی توركیا ٧ كاتژمێر چاوه‌ڕێی داواكاری گشتی كردبوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داواكاری گشتیی ئه‌وه‌ی زانیبوو ئه‌و رۆژه‌ نه‌هاتبوو بۆ دادگا. ئێمه‌ له‌سه‌ر حه‌قین، دۆسیه‌كه‌مان بووه‌ته‌ دۆسیه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی. ملیۆنان كه‌س چاودێری دۆسیه‌كه‌مان ده‌كه‌ن. هیچ په‌رله‌مانتارێكی ئاكه‌په‌یی تا ئه‌و هێرشه‌ رووننه‌كرێته‌وه‌ ناتانن بێنه‌ ناو خه‌ڵكه‌وه‌. ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هه‌رچی زووه‌ ئه‌و نادادپه‌روه‌ری و بێ یاساییه‌ نه‌مێنێت و كۆتایی پێبێت".

شه‌نیاشار باسی له‌وه‌كرد له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ پرسوس كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامدرا و وتی، "ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌یان كردووه‌ رۆژێك دادگایی ده‌كرێن. داواكاری گشتی كه‌ بڕیاری نه‌هێنی له‌ باره‌ی دۆسیه‌كه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و تاوانه‌یان كردووه‌ دادگایی ده‌كرێت. ئه‌ویش تاوان ئه‌نجام ده‌دات. ئه‌ویش ده‌بێته‌ هاوكاری ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌".

هـ . ب