بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار: ئه‌و دۆسیه ته‌نیا دۆسیه‌ی ئێمه نییه
فه‌رید شه‌نیاشار رایگه‌یاند، "ئه‌وانه‌ی بێ ده‌نگن هاوبه‌شی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ن. ئه‌وه دۆسیه به ته‌نیا دۆسیه‌ی ئێمه نییه".
فه‌رید شه‌نیاشار رایگه‌یاند، "ئه‌وانه‌ی بێ ده‌نگن هاوبه‌شی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ن. ئه‌وه دۆسیه به ته‌نیا دۆسیه‌ی ئێمه نییه".
ئه‌مینه شه‌نیاشار كه هاوسه‌ر و دوو كوڕی خۆی له 14 ی حوزه‌یرانی 2018 له ناوچه‌ی پرسوسی رحا له لایه‌ن كه‌سوكاری ئیبراهیم خه‌لیل یڵدز په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په‌وه له‌ده‌ستدا، له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی كه له هه‌مان رووداودا برینداربوو، له 9ی ئادار به‌دواوه له به‌رده‌م دادگای رحا چالاكی ئێشكگری ئه‌نجام ده‌دات. چالاكیه‌كه ئه‌مڕۆ له رۆژی 297هه‌میندایه. بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار جارێكی تر هاتنه به‌ر ده‌م دادگای رحا و ده‌ستیان به ئێشكگری كرد.
فه‌رید شه‌نیاشار وتی، "له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌ت په‌رله‌مانتارێك و خزمه‌كانی كۆمه‌ڵكوژیان كرد و ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ش به به‌رچاوی سه‌دان خه‌باتكاری جه‌ماوه‌ری ئه‌نجامدرا. له ناو ئاكه‌په‌دا هه‌موو كه‌س ئاگاداری ئه‌و رووداوه‌یه. په‌رله‌مان 302 ئه‌ندامی ئاكه‌په‌ی تێدایه، تائێستا ته‌نها په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په ئه‌حمه‌د ئه‌شره‌ف فه‌قیبابا قسه‌ی كردووه و وتویه‌تی كه ئێمه مافدار و له‌سه‌ر حه‌قین. ئێمه چاوه‌ڕوانین، كه په‌رله‌مانتارانی دیكه‌ش به هه‌مان شێوه به به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن. با هه‌ر كه‌س ریزی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه. ئه‌وانه‌ی بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن هاوبه‌شن له‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌دا".
'تا به‌ده‌ستهێنانی دادپه‌روه‌ری ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له تێكۆشان'
شه‌نیاشار به بیریهێنایه‌وه كه له پێناو ئازادكردنی فازل شه‌نیاشار و به‌گه‌ڕخستنه‌وه و كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی نه‌خۆشخانه ئه‌و چالاكی ده‌كه‌ن و وتی، "له نه‌خۆشخانه كۆمه‌ڵكوژی رێكخراو ئه‌نجامدرا و ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و 23 كه‌سه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه ناسراونه‌ته‌وه و ده‌ستنیشان كراون به قورسترین شێوه سزا بدرێن. تا ئه‌و كاته‌ی دادپه‌روه‌ری ده‌چه‌سپێت، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له تێكۆشانه‌كه‌مان".
له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له دیجیتاڵ میدیا بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار ئه‌و په‌یامه‌ی راگه‌یاند، "ئه‌و دۆسیه ته‌نیا دۆسیه‌ی ئێمه نییه. برینی دادپه‌روه‌ری وڵاتێكه كه خوێنی لێده‌چۆڕێت. بكوژان بۆچی به ئاسانی ده‌سوڕێنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌ت له پرسوس كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام دا، هێشتا له ناو ئاكه‌په‌دا په‌رله‌مانتاره".
ژ.ت