بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار: ئه‌وانه‌ی پشتیان به‌ پاشا به‌ستووه‌، یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ده‌كه‌ون

بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیا‌شار به‌رده‌وامن له‌ "ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری" و رایانگه‌یاند، "ئه‌وانه‌ی پشتیان به‌ پاشا گه‌رمه‌"، یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ده‌كه‌ون و ئه‌وانه‌شی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌یان كردووه‌ پشتیان به‌ پاشا به‌ستووه‌.

چالاكیی ئێشکگریی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیا‌شار به‌رده‌وامه‌.

بنه‌ماڵه‌ی شەنیاشار به‌ هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ممه‌ - یه‌كشه‌ممه پشووە و دادگای رحا کراوەیە نییە،‌ ٢٧٩هه‌مین رۆژی چالاكیه‌كه‌یان له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا له‌ پرسوس ئه‌نجامدا.

ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ سه‌ر هه‌ژماری خۆیان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویانكرده‌وه‌، "ئه‌وانه‌ی پشتیان به‌ پاشا به‌ستووه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ده‌كه‌ون، ئه‌وانەشی كۆمه‌ڵكوژییان ئه‌نجامداوە پشتیان به‌ پاشا به‌ستووه‌. ئه‌وانه‌ی سته‌میان كردووه‌ ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت لێخۆشبوونیان بۆ ده‌ربكات، به‌ڵام كۆمه‌ڵگا لێیان خۆشنابێت".

ژ.ت