چالاكیی ئێشكگریی دادپه‌روه‌ریی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له ٩ی ئاداری ٢٠٢١‌ەوه له به‌رده‌م دادگای رحا ده‌ستیپێكردووه و ئێستا چالاکییەکەیان له رۆژی ٢٩٢هه‌میندا به‌رده‌وامه. به هۆی ئه‌وه‌ی كۆتایی هه‌فته‌یه، بنه‌ماڵه‌كه له ماڵی خۆیان له ناوچه‌ی پرسوسی رحا به‌رده‌وامن.
بنه‌ماڵه‌ی شەنیاشار له سه‌ر هه‌ژماری خۆیان له تویته‌ر، ئه‌رینچ ساگان سه‌رۆكی گشتیی یەکێتیی پزیشکانی تورک (تەتەبە - TTB) و وه‌زاره‌تی دادیان تاگ كردووه و ئه‌و په‌یامه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه: "ئێمه باوه‌ڕمان هه‌یه! ئێمه خاوه‌ن بڕیارین، ئێمه كۆتایی به‌و نایاساییه‌ی له رحا هه‌یه ده‌هێنین، چونکا ئێمه له‌سه‌ر هه‌قین. ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر به سته‌م خۆڕاگری ده‌كه‌ن، سه‌رده‌كه‌ون".
ژ.ت