بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان: ده‌وڵه‌ت سته‌م و پكتاوكاری ده‌كات
بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان له به‌رده‌م دادگای ئامه‌د كۆبوونه‌وه و رایانگه‌یاند، "ده‌وڵه‌ت سته‌م له كوردان ده‌كات. ئه‌وه‌شی ئه‌نجامده‌درێت، به‌شێك له سیاسه‌تی پاكتاوكاری و سڕینه‌وه".
بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان له به‌رده‌م دادگای ئامه‌د كۆبوونه‌وه و رایانگه‌یاند، "ده‌وڵه‌ت سته‌م له كوردان ده‌كات. ئه‌وه‌شی ئه‌نجامده‌درێت، به‌شێك له سیاسه‌تی پاكتاوكاری و سڕینه‌وه".
ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری كه‌سوكاری زیندانیان له ئامه‌د كه به مه‌به‌ستی ئازادكردنی زیندانیانی نه‌خۆش و ئه‌و زیندانیانه‌ی ماوه‌ی سزاكه‌یان ته‌واو بووه، به‌ڵام ئازادناكرێت، ده‌ستیپێكراوه، درێژه‌ی هه‌یه. چالاكییه‌كه‌ی له رۆژی ٣٠٣ههمیندایه.
یه‌ك له كه‌سوكاری زیندانیان ئینجی گوله‌ر له كاتی چالاكییه‌كه‌دا قسه‌ی كرد و باسی له‌وه‌كرد، كه هێشتاش وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه. ئینجی گوله‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ئه‌مه به‌شێكه له سیاسه‌تی پاكتاوكردنی كوردان.
گوله‌ر باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌و زیندانیانه‌ی نه‌خۆشی قورسیان هه‌یه چاره‌سه‌ریان بۆناكرێت و وتی، "زیندانیانمان ئازاد بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ بكه‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و زیندانیانهمان چاره‌سه‌ری پزیشكی‌یان بۆ ناكرێت و نابردرێنه نه‌خۆشخانه و خاوه‌نداری له زیندانیانمان ناكه‌ن. ئه‌و كاته‌شی كه ده‌یانبه‌نه نه‌خۆشخانه پزیشكه‌كانیش وه‌ك دوژمن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن".
گوله‌ر وتی، "ده‌وڵه‌ت سته‌م له كوردان ده‌كات. بژی به‌رخودانی زیندانه‌كان".
چالاكیه‌كه به وتنه‌وه‌ی دروشمی "بژی به‌رخودانی زیندانه‌كان" و "ماف، یاسا، دادپه‌روه‌ری" كۆتاییهات.
هـ . ب