بنەماڵەکەی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی شەهید فاتمە چیچەک سەردانی پزیشکیی دادیان کرد
٦ گەریلای ژن لە هێرشی ئاسمانی دا لە چیای باگۆک شەهید بوون. تەرمەکانیان لە پزیشکیی دادە و بنەماڵەیەکی تر بۆ وەرگرتنەوەى تەرمی رۆڵە شەهیدەکەیان پشکنینی خوێنیان ئەنجامدا.
٦ گەریلای ژن لە هێرشی ئاسمانی دا لە چیای باگۆک شەهید بوون. تەرمەکانیان لە پزیشکیی دادە و بنەماڵەیەکی تر بۆ وەرگرتنەوەى تەرمی رۆڵە شەهیدەکەیان پشکنینی خوێنیان ئەنجامدا.
لە هێرشە سەربازییەکەی ڕۆژانی ١١ تاوەکو ١٥ی کانوونی یەکەم لە چیای باگۆک لە ناوچەی نسێبینی مێردین، ٦ گەریلای یەژاستار شەهید بوون.
تەرمی دەنیز ئۆراک (هیرا) و سیمانور کایا (مەسکەن) لەلایەن بنەماڵەکانیانەوە وەرگیرانەتەوە و لە ئارتوکلو و نسێبین بەخاک سپێردراون. تەرمی ٤ گەریلای دیکە هێشتا لە پزیشکیی داد دا راگیراون.
بنەماڵەیەکی تر رۆیشتن بۆ مێردین بۆ ناسینەوەی تەرمی رۆڵە شەهیدەکەیان. بنەماڵەی فاتمە چیچەک لە ناوچەی بسملی ئامەدەوە رۆیشتن بۆ ناسینەوەی تەرمەکان، بەڵام تەرمەکان بە رادەیەک شوێنندراون، کە ناناسرێنەوە. لەبەر ئەوەش بۆ ناسینەوەى تەرمی رۆڵەکەیان خوێنیان دا تاوەکو پشکنینی دی ئێن ئەی ئەنجام بدرێت و دوای ئەوە تەرمی رۆڵەکەیان وەربگرنەوە و بیبنەوە بۆ بسمل و بە خاکی بسپێرن.
دوێنێش بنەماڵەی بەتول دیلەن (دیجلە)، کە لە گوندی ئالوجای ناوچەى قەرەیازیی ئەرزرۆمەوە رۆیشتبوون بۆ وەرگرتنەوەى تەرمی رۆڵەکەیان، ئەوانیش بە هۆی شێواویی تەرمەکانەوە نەیانتوانی تەرمەکە بناسنەوە و بۆ ئەوەش خوێنیان بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی دابوو.
دەوترێت ئەگەر خوێن نەدرێت بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی، تەرمەکان تاوەکو کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم لە پزیشکیی داد رادەگیرێن و دوای ئەوە تەرمەکان دەبەن لە گۆڕەستانی بێ کەسەکاندا لە ناوچەى ئارتوکلو بە خاکیان دەسپێرن.
ژ.ت