بنەماڵەی شەنیاشار: ٩ مانگە هیچ هەنگاوێک نەنراوە و داواکاری گشتی تاوانبارە

بنەماڵەی شەنیاشار سەدان ڕۆژە بۆ کەسوکارەکەیان، کە لە رحا کوژران، لە چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەریدان و ڕایانگەیاند، ماوەی ٩ مانگە هیچ هەنگاوێک بۆ چەسپاندنی دادپەروەری نەنراوە و راشیانگەیاند، "داواکاری گشتی تاوانبارە".

دایە ئەمینە شەنیاشار لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەى پرسوسی رحا هاوسەرەکەی و دوو کوڕی لەلایەن کەسوکاری ئیبراهیم حەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کوژران، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕێدا، کە ئەویش لەو هێرشەدا بریندار بوو بوو، لە بەردەم دادگای رحا بەردەوامن لە چالاکیی ئێشکگرییان بۆ دادپەروەری.

ئەمڕۆ ٢٥٩ ڕۆژە بنەماڵەى شەنیایاشار لە بەردەم دادگای رحا بەردەوامن لە چالاکیی ئێشکگریدان بۆ هێنانەدیی دادپەروەری.

فەرید شەنیاشار ڕایگەیاند، لە نەخۆشخانەی حکومیی پرسوس کۆمەڵکوژییەکە ئەنجام دراوە و وتی: "ئەگەر تورکیا دەوڵەتی یاسا بێت دەبێت ئەوەی پێویستە بیکات. ئێمەش هەر بۆ ئەوە لە بەردەم دادگا دەستمان بە تێکۆشان کردووە".

فەرید شەنیاشار راشیگەیاند: "هەرچەندە ٩ مانگ بە سەر چالاکییەکەماندا تێپەڕیوە، بەڵام هیچ هەنگاوێک سەبارەت بە دۆزەکەمان نەنراوە. داواکاری گشتی تاوان ئەنجام دەدات، بوونەتە هاوبەشی تاوانەکە. هەر ئەوەندەی ئێمە دەچینە بەردەم دادگا داواکاری گشتی خۆی لە ئێمە دەدزێتەوە و لێمان رادەکات، چاوپێکەوتنمان لەگەڵ ناکات".

ژ.ت