بنەماڵەی شەنیاشار: بە بەرخۆدان لە دژی نادادپەروەری هەموو شتێک جوان دەبێت

بنەماڵەی شەنیاشار رایگەیاند، "کاتێک ئێمە لە دژی زوڵم و ناهەقی بەرەنگاری بکەین، ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت، کە هەموو شتێک جوان دەبێت".

ئەمینە شەنیاشار کە هاوسەرەکەی و دوو کوڕی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە لایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی رحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای رحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی چالاکیی ئێشکگریی بۆ دادپەروەرییان لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە دەستی پێکردووە. بەهۆی کۆتایی هەفتەوە، بنەماڵەکە لە ماڵەوە بەردەوامن لە چالاکییەکەیان.

بنەماڵەی شەنیاشار لە ئەژماری میدیای دیجیتاڵیی خۆیان دا بڵاویانکردەوە، دوێنێ لە پرسوس ٥٠٠ کەس دەستیان لە ئاکەپە کێشایەوە و رایانگەیاند: "خەڵکی رحا دەیانەوێت ئەو زوڵم و ستەمە کۆتایی پێبێت. بەهۆی بەردەوامیی ئەم زوڵمەوە لە پرسوس ٥٠٠ کەس وازیان لە ئاکەپە هێنا و دەستیان لەکارکێشایەوە. کاتێک ئێمە لە دژی ستەم و نادادی بەرەنگاری بکەین، دەبینین، کە هەموو شتێک جوانتر دەبێت".

ژ.ت