بنەماڵەی شەنیاشار: دادوەرانیش دەکەونەبەر لێپرسینەوە

بنەماڵەی شەنیاشار کە لە پێناو خزم و کەسوکارەکانیدا کە لە رحا کوژرابوون، لە ئێشکگریی دادپەروەریدان رایانگەیاند، کە دادوەرانییش لەبەردەم دادگایەکی سەربەخۆ و بێلایەن دەکەونەبەر لێپرسینەوە.

لە رۆژی ٧٣٩یەمینی چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری فەرید شەنیاشار قسەی کرد و وتی، "دوای هەڵبژاردن کاتێک دەسەڵات گۆڕدرا، بەو ئازارانەی بە خەڵکیان چەشتووە و کردەوە چەوتەکانیان یادیان دەکرێتەوە".

ئێشکگریی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی کە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ دەستیپێکراوە لە رۆژی ٧٣٩یەمیندایە. فەرید شەنیاشار لەبەردەم دادگای رحا قسەی کرد و باسی لەوەکرد کە لە وڵاتەکەدا یاسا پێشێل دەکرێت و دادگا سەربەخۆ و بێلایەن نییە.

شەنیاشار وتی، "لە نەخۆشخانەی دەوڵەت کۆمەڵکوژی ئەنجامدرا. بە سەدان شایەتی کۆمەڵکوژییەکە بوونیان هەیە. هەروەها دیمەن هەیە، بەڵام ئەوەی کۆمەڵکوژی کرد لەبەر ئەوەی پەرلەمانتارێکە لە پارتی دەسەڵاتدار، دادگا کاری خۆی نەکرد. بەو هۆیەشەوە ستەم دەکات".

فەرید شەنیاشار بەبیریهێنایەوە کە لەگەڵ ئەمینە شەنیاشاری دایکی ٢ ساڵە لەبەردەم دادگا ئێشکگریی دادپەروەری دەکات و وتی: "کاتێک ئەم دەسەڵات نەما، بە ئازار، ستەم و کردەوە چەوتەکانی یادی دەکرێتەوە. لەسەرتاسەری تورکیادا کردەوەی نایاسایی هەیە، بەڵام گەورەترین کردەوە نایاسایی لە کۆشکی دادوەری لە پشت سەرمانەوە دەکرێت".

شەنیاشار ناڕەزایەتی بەرامبەر بە گرتنی ٢٣ کەس لە پرسوس کە بەڕێوەبەرانی هەدەپەشیان تێدایە دەربڕی و وتی، "ئەو کردەوە نایاساییە شەرمەزار دەکەم. وڵاتەکە لە ماوەیەکی نزیکدا بەهەڵبژاردندا تێپەڕ دەبێت. دوای هەڵبژارد و ئەو کاتەی دەسەڵات گۆڕدرا ئەو دادوەرانەی ئەو بڕیارەیان داوە لەبەردەم دادگایەکی سەربەخۆ و بێلایەندا دەکەونە بەر لێپرسینەوە".

هـ . ب