بنەماڵەى شەنیاشار: هەموو رۆژێک ئێمە لێپرسینەوە دەکەین
بنەماڵەى شەنیاشار لە پێناو بەدیهێنانی دادپەرەوەری بۆ ئەندامە کوژراوەکانی خێزانەکەیان لە چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەریدان و رایانگەیاند، ئێمە هەموو رۆژێک لێپرسینەوە دەکەین و حسابمان دەوێت.
بنەماڵەى شەنیاشار لە پێناو بەدیهێنانی دادپەرەوەری بۆ ئەندامە کوژراوەکانی خێزانەکەیان لە چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەریدان و رایانگەیاند، ئێمە هەموو رۆژێک لێپرسینەوە دەکەین و حسابمان دەوێت.
دایە ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیارشاری کوڕی، کە ٣ کەس لە ئەندامانی خێزانەکەیان لەلایەن ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپە و خزمەکانیەوە کومەڵکوژکران، بەردەوامن لە چالاکیی ئێشکگرییەکەیان.
بنەماڵەى شەنیاشار بەهۆی قەدەغەى چوونە دەەرەوە بە پاساوی کۆرۆنا، چالاکیی ئێشکگرییەکەیان ئەمڕۆ یەکشەممە لە ماڵی خۆیان لە پرسوس درێژە پێدەدەن.
بنەماڵەى شەنیاشار وەکو هەموو رۆژانی تر لەسەر ئەژماری تایبەتی خۆیان لە تویتەر پەیامێکیان بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەدا هاتووە:
"ئەو داواکارە گشتییە، کە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە دەکات وتی، 'ئێمە ٢٣ کەسمان دەستنیشانکردووە، کە لە نەخۆشخانەکەدا کۆمەڵکوژییان ئەنجامداوە'. بۆ ئەوەى شتە پێویستەکان ئەنجام بدرێن، دەوڵەتی یاسا و مافەکان چاوەڕێی چییە؟ من ئامادەم بانگەشەکەى خۆم بە بەڵگەى فەرمی بسەلمێنم. با هیچ کەس شک و گومانی نەبێت، ئێمە هەموو رۆژێک لێپرسینەوە ئەنجام دەدەن و حسابمان دەوێت".
ژ.ت