بنەماڵەى شەنیاشار: تاوەکو بەدیهاتنی دادپەرەورەی ئێمە بەردەوام دەپرسین بکوژەکان کێن
بنەماڵەی شەنیاشار بەردەوامن لە چالاکیی ئێشکگری و رایانگەیاند، تاوەکو بەدیهاتنی دادپەروەری بەردەوام دەپرسین کێ لە نەخۆشخانەی حکومی پرسوس مرۆڤەکانی ئێمەیان کوشت.
بنەماڵەی شەنیاشار بەردەوامن لە چالاکیی ئێشکگری و رایانگەیاند، تاوەکو بەدیهاتنی دادپەروەری بەردەوام دەپرسین کێ لە نەخۆشخانەی حکومی پرسوس مرۆڤەکانی ئێمەیان کوشت.
دایە ئەمینە شەنیاشار لە ساڵی ٢٠١٨دا هاوسەرەکەی و دوو کوڕی لەلایەن خزمانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کۆمەڵکوژکران. فەرید شەنیاشاری کوڕی لەو هێرشەدا بە برینداری رزگاری بوو. دایە ئەمینە و فەرید بەردەوامن لە چالاکیی ئێشکگری.
بنەماڵەى شەنیاشار بەهۆی قەدەغەى چوونە دەرەوە بەهۆی گرتنەبەری رێوشوێنەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، چالاکییەکەیان لە ماڵی خۆیان لە پرسوس بەردەوامی پێدەدا.
بنەماڵەى شەنیاشار لە دوای هەڵگرتنی قەدەغەى هاتووچۆ لە رۆژی ٨٤هەمین چالاکییەکەیاندا سەرلەنوێ رۆیشتنەوە بۆ بەردەم دادگای رحا و درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن.
بە ناوی بنەماڵەى شەنیاشارەوە لەسەر تویتەر پەیامێک بڵاوکردەوە و لەگەڵ پەیامەکەدا کاریکاتێرێکیان لەسەر دادپەروەری بڵاوکردەوە و پەیامەکەشیان بریتییە لە: "٨٤ رۆژە ئێمە لە بەردەم دادگا پرسیار دەکەین. کێ لە نەخۆشخانەی حکومیی پرسوس ٣ مرۆڤی ئێمەیان کوشت؟ تاوەکو بەدیهێنانی دادپەروەری ئێمە لێرە بەردەام دەپرسین. ئێمە بێدەنگ نابین...".
ژ.ت