بنەماڵەی شەنیاشار: ئیدی بەسە!
بنەماڵەی شەنیاشار ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لەبەردەم دادگای رحا لە دژی کۆمەڵکوژییەکەی ئاکەپەیەکان لە چالاکیی ئێشکگریدان و رایانگەیاند: "ئیدی بەسە، ئەم حکومەتە دادپەروەر نییە".
بنەماڵەی شەنیاشار ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لەبەردەم دادگای رحا لە دژی کۆمەڵکوژییەکەی ئاکەپەیەکان لە چالاکیی ئێشکگریدان و رایانگەیاند: "ئیدی بەسە، ئەم حکومەتە دادپەروەر نییە".
بنەماڵەی شەنیاشار ٣٧٩ رۆژە بەردەوامن چالاکیی ئێشکگرییان بۆ دادپەروەری.
زۆرێک لەو ژنانە، کە دەچن بۆ دادگای رحا سەردانی دایە ئەمینە شەنیاشار دەکەن.
دایە شەنیاشار کاتێک ژنان سەردانی دەکەن دەربارەی چالاکییەکەی دەڵێت: "کوڕەکەم زیندانکراوە. دەمەوێت کوڕەکەم ئازاد بکرێت. ئەوان کوڕەکەمیان بە بارمتە گرتووە و ئازادی ناکەن. لەم سەرما و سۆڵەیەدا ئێمە زیاتر لە ساڵێکە لە چالاکیی ئێشکگری داین. با کوڕەکەم ئازاد بکەن تاوەکو ئێمەش کۆتایی بە ئێشکگرییەکەمان بهێنین".
شەنیاشار ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە کوڕەکانی بەندکراوە و یەکێکی تریان لە بەردەم دادگا چالاکیی ئێشکگری ئەنجام دەدات و وتی: "ئەوانی تریشم بە خاکسپاردووە".
دایە شەنیاشار وێنەی ئەو ئامبولانسەی خستەڕوو، کە لەبەردەم نەخۆشخانەی حکومیی پرسوس بەردباران کرابوو و وتی: "دەمانەوێت دادپەروەری جێبەجێ بکرێت. ئەم حکومەتە هیچ دادپەروەرییەکی نییە. بەسە ئیدی کوڕەکەم ئازاد بکەن".
ژ.ت