بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئامەد دوو کەس دەستبەسەرکران
لە ناوچەکانی پەیاس و لجێی ئامەد، پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵان و دوو کەسیان دەستگیرکرد.
لە ناوچەکانی پەیاس و لجێی ئامەد، پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵان و دوو کەسیان دەستگیرکرد.
پۆلیس ناوەندی ناوچەی پەیاس و لجێی ئامەد هەڵیکوتایە سەر ماڵان و دوو کەسیان دەستگیرکرد. پۆلیس لە هەڵکوتانە سەر ماڵێک لە دەوروبەری ٥٠٠ ئەڤلەری ناوچەی پەیاس لە بەرەبەیاندا گەنجێکیان بە ناوی محەمەد ئاڵتنکایا (٢٣ ساڵ) و هێژا کایاشیان لەکاتی کارکردن لە بەشی بیناسازیدا لە ناوچەی لجێ دەستگیرکرد.
ئاڵتن کایا کە هۆکاری دەستبەسەرکردنەکەی نەزانراوە گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد، بەڵام تا ئێستا دیار نییە هێژا کایا بۆ کوێ بردراوە.
ژ.ن