بەردان ئۆزتورک: گەلی کورد خوازیاری ئاشتی و دیموکراسییە

پارتی چەپی سەوز سەردانی بازرگانانی سێرت ـی کرد و لەبەردەم نووسینگەی هەڵبژاردن لەگەڵ گەل کۆبووییەوە.

گەڕی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز لە شاری بۆتان بە کۆبوونەوە لەگەڵ گەل دەستیپێکرد. شاندەکە پێکدەهات لە هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپە) ساڵیحە ئایدەنیز، هاوتەبێژی پارتی چەپی سەوز، ئیبراهیم ئاکین؛ هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە)، بەردان ئۆزتورک؛ سەرۆکی گشتی بزووتنەوەی کرێکاری، هاکان ئۆزتورک، لەبەردەم نووسینگەی هەڵبژاردنی شاری سێرت لەگەڵ جەماوەر کۆبوونەوە.

شاندەکە سەردانی بازرگانیان کرد و لەگەڵ جەماوەری شارەکە کۆبوونەوە.

هاوسەرۆکی کەجەدە، بەردان ئۆزتورک ئاماژەی بەوە کرد، گەلی کورد خوازیاری ئاشتی و دیموکراسییە، گوتی: «دەوڵەتی تورکیا ساڵانێکە ئامانجی لەناوبردنی گەلی کوردە. بەڵام دەبینین سەرنەکەوتن. چونکە ئەم زیهنیەت و دەسەڵاتە ڕوودەکاتە نەژادپەرستی و نەتەوەپەرستی. گەلی کورد خوازیاری دیموکراسی و یەکسانییە و دژی ئەوەیە.

ئێمە خوازیاری نەژادپەرستی نین. دیارترین نموونە، گۆشەگیریی سەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە. ئێمە گۆشەگیریی قبووڵ ناکەین. ئامانجەکەیان نە بە توندکردنەوەی گۆشەگیری نە بە دژایەتی کورد سەرناگرێت. گەلان لە ١٤ ـی ئایار سەردەکەون. دەبێت هەموو دەنگەکان ببنە وەڵامێکی مەزن دژی پەیماننامەی لۆزان و پلانی چاکسازی ڕۆژهەڵات و پلانی چۆکدادان. پێکەوە ژیانێکی نوێ لەگەڵ گەلان دادەمەزرێنین».

پاشان وتەبێژی پارتی چەپی سەوز، ئیبراهیم ئاکین، گوتی: «ئەگەر تورکیا بەردەوام بێت لەسەر سیستەمی تاکە کەس، هیچ کێشەیەک چارە نابێت. بەڵام کەمی ماوە. ئەم دەسەڵاتە فاشیستە لە ١٤ی ئایار دەبەزێت، بەهاری ئەم گەلە سەرهەڵدەدات. ئەگەر ئەم سیستەمە نەگۆڕین مافی هەناسەدانیشمان نابێت. سەرەتا ئەم سیستەمە دەگۆڕین. پاشان پێکەوە سەردەکەوین».

مەراسیمەکە بە کۆڕی هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

ف.ق