بەرفین دەنیز یەکێک فەرماندەکانی هێزی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (هەپەژە / HPJ) لەبارەی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەموو کوردستان و بەرخودانی گەریلا لە دژی داگیرکەری بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.
بەرفین دەنیز رایگەیاند، دەوڵەتى تورک لەمدواییانەدا بە هەموو هێز و تەکنەلۆژیای خۆیەوە هێرش دەکاتە سەر بزووتنەوەى ئازادی و وتی، "لە رێگەى ئەو هێرشانەوە دەیەوێت گەلی کورد و بزووتنەوەى ئازادی لە ناو ببات. بۆیە لە هەموو روویەکەوە خۆی بە تەواوەتی تەیار کردووە. بە تایبەتی دوای کۆبوونەوەى ناتۆ ئەوە زۆر زیاتر و روونتر ئاشکرا بوو".
بەرفین دەنیز رایگەیاند، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا بە شێوەیەکی بێ هاوتا لە چیاکانی کوردستان تێدەکۆشن و سیاسەتى سەرکوتکردن و لە ناوبردن تێکدەشکێنن.
"ئەو بەرخودانە نیشانیدا ئەوانەى کوردستان دەپارێزن، هێزەکانی گەریلان"
بەرفین دەنیز باسی ئەوەیکرد، بەرخودانی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆ هەموو رۆژڵاتی ناوەڕاست بەرخودانێکی مێژووییە و وتی، "گەریلاکانی ئازادی بەو بەرخودانە لە چیاکانی کوردستان ئەوەیان نیشاندا، ئەوانەى کە کوردستان دەپارێزن هێزەکانی گەریلان. گەریلا ئێستا لە سەنگەرەکانی شەڕدا بەرەنگاری و بەرخودان دەکەن و ئەوەش بە ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەى رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبەن".
فەرماندە بەرفین دەنیز رایگەیاند، کاتێک مرۆڤ سەرنجی بەرخودانی مێژوویی گەریلا بدات ئەوە دەبینێت، کە ئەوان پارێزەرانی وڵاتەکەى خۆیانن و وتی، "لە هەمان کاتدا بۆ هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیمبول و نمونەن. ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە، کاتێک مرۆڤ بۆ دۆز و رێگاکەى دڵسۆز بێت، بەرخودانێکی بێ هاوتا دەکات. ئەوە گورزێکە لە سیستمی ناتۆ و لە سیستمی ئیمپریالیزم، تاکەکەسی قوڵتر دەکەنەوە".
"رێبەر ئاپۆ سەرچاوەی ورە و بەرخودانمانە"
بەرفین دەنیز رایگەیاند، ئەو بەرخودانە، کە ئەوان لەسەر پێ دەهێڵێتەوە سەرچاوەکەى بۆ راستیی تێگەیشتن لە دوژمن دەگەڕێتەوە و بەپێی ئەوەش بەرەنگاری دەکات و راشیگەیاند، "گەریلاکانی یەژاستار، کە لەو سەنگەرانەدا بەرەنگاری دەکەن هەموویان گەنجن، بە بیر و باوەڕێکی بەهێزەوە تێدەکۆشن. ئەوەش بۆ ئێمە دەبێتە چاوگەى ئەزموونێک، کە لە سەنگەرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دا خۆمان ئامادە بکەین و بەپێی ئەوەى بجوڵێینەوە".
بەرفین دەنیز لە فەرماندەکانی هەپەژە رایگەیاند، پشتبەستوون بە بەرخودانی ئیمراڵی، کە لەلایەن عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەڕێوەدەچێت و بە سوودوەرگرتن لەو بەرخودانە خۆمان بۆ تێکۆشان بەهێزتر دەکەین.
بەرفین دەنیز لە کۆتایی وتەکانیدا وتی، "ئەم سەردەمە ئەو سەردەمە نییە، کە لە پەنجەرەیەکی بچووکەوە سەیری رابردوو و دوای خۆمانەوە بکەین، چونکە ئەم سەردەمە سەردەمێکە، کە دوژمن لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکات. پێویستە بەپێی ئەوە وردبینەوە و سەیر بکەین. لەسەر ئەو بنەمایە بیر و باوەڕێک لە دژی داگیرکەری لە رۆح و ناخدا بونیاتنراوە. لە کوێ رۆح یەک بێت، بیر و رامان یەک بێت، لە هەمان کاتدا تێکۆشانەکەشمان یەک دەبێت".
ژ.ت