بەرخۆدان گەمارۆی تێکشکاند
ئەو شاندەی لە ئامەدەوە بەمەبەستی بەشداری لە رێپێوانەکەی ئێلیح بەرێکەوتبوو، لە نزیک ئێلیح لەلایەن سەربازانەوە وەستێندران، بەڵام بەهۆی بەرخودان و پێداگرییان، سەربازان ناچاربوون کۆتایی بە گەمارۆکە بهێنن.

شاندەکە کە بۆ بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی ئێلیح لە دژی کودەتای قەیوم لە ئامەدەوە بەڕێکەوتبوون، لە دەروازەی چوونەژوورەوەی شارەکە لەلایەن سەربازانەوە گەمارۆدران.
هاوسەرۆکانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلیچگون ئوچار و کەسکین بایندر، هاوسەرۆکانی شارەوانی گەورەشاری ئامەد و هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی ناوچەکانی ئەو شارەشی تێدابوون، لەبەردەم بنکەی جەندرمەی سینان لە چوونە ژوورەوەی ئێلیح لەلایەن پۆلیسەکانەوە راگیران و رێگەیان پێنەدرا بجنە ناو شارەکە.
لەبەرامبەر ئەو گەمارۆ و رێگرییە بێ بنەمایەدا، شاندەکە دەستیان بە چالاکی دانیشتن لەسەر جادەکە کرد و بەهۆی بەردەوامیان لە چالاکیەکە سەربازان ناچاربوون گەمارۆکە هەڵبگرن و شاندەکە بەرەو ئێلیح کەوتەڕێ.
دوای گەیشتنی شاندەکە بە ئێلیح، رێپێوانەکە دەستیپێکرد.