بەرخۆدان لە خەلفەتی لە ڕۆژی حەوتەمدایە
لە خەلفەتی کە شارەوانییەکەی دەستیبەسەردا گیراوە، بەرخۆدانی گەل لە ڕۆژی حەوتەمدا بەردەوامە.
لە خەلفەتی کە شارەوانییەکەی دەستیبەسەردا گیراوە، بەرخۆدانی گەل لە ڕۆژی حەوتەمدا بەردەوامە.
لە دژی سەپاندی قەیوم بەسەر شارەوانی خەلفەتیی ناوچەی ڕحا بە دروشمی 'بە بەرخۆدان بەسەر سەپاندنی قەیومدا سەردەکەوین' گەلی ناوچەکە بە بەشداری نوێنەری پارتە سیاسیەکان و پەرلەمانتاران، سەرباری گەمارۆدانی پۆلیس حەوت ڕۆژە لە بەرخۆداندان.
لە گردبوونەوەی ئێشکگرییەکەدا هاوسەرۆکی ڕحای دەم پارتی ، بەکر کاراکەچلی وتی لە دژی سەپاندی قەیوم لە بەرخۆداندا دەبین و لەدژی بڕیاری پارێزگاری رحا بۆ گەمارۆدانی شوێنی چالاکیەکە ئەمەی وت: "ئێوە نوێنەری پارتی سیاسی نین. ئەم بڕیارە نایاسایی و ناویژدانییەتان ڕاگرن. ناتوانن بە گەمارۆدانەکانتان بێزارمان بکەن. تا بمێنین بەرگری لە مافی خەڵکی خەلفەتی دەکەین."
پەرلەمانتاری ڕحای دەم پارتی، فەرید شەنیاشار لە دژی هەڵوێستی گەمارۆدانی هێزەکانی پۆلیسی تورک وەستاییەوە و ڕایگەیاند، "ئێمە هێز لە گەلەکەمان و رەوایەتی دۆزەکەمانەوە وەردەگرین. شارەوانییەکانمان زەوت کراون. ئێوە ئەم شەقامەتان گرتووە و رێگری لە کارکردنی کاسبکاران دەکەن. هێزە ئەمنییەکان تاوان دەکەن. ئێمە لە دژی زەوتکردن و دەستوەردان لە ئیرادەمان خۆڕاگری دەکەین".