موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە گۆتارێکی بۆ رۆژنامەی سەرخوەبوون نووسی.
لەسەرەتادا قەرەیلان وەبیری هێنایەوە کە ستەمکاری دەوڵەتی تورک لە باکوری کوردستان سیستمێکی ئاسایی ستەمکاری نییە و وتی، "ئەو ستەمەی بەسەر کوردستاندا سەپێنرا لە بنەڕەتدا سیستمی جینۆسایدە، قڕکردنە، بەم سیستەمە، دەیانەوێت کۆمەڵگای کورد بە تەواوی لەناو ببرێت، لە هەموو شتەکانی دوور بخرێتەوە و بۆ ئەمەش بە شێوەیەکی زۆر بێرەحمانە توندوتیژی بەکاردەهێنن."
خۆپاراستن پێوەری کۆمەڵگەیەکی ئازادە کە نابێت نەبێت
موراد قەرەیلان ئاماژەی بە بەرخۆدانی ئێستای کوردستان کرد و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی کە ئێمە لە کوردستان ئەنجامی دەدەین، شەڕێکی ڕەوایە و ناکرێت نەبێت. چونکە هێرشەکە بۆ سەر هەموو شتێکی ئێمەیە. بە پلانی لەناوبردن، لەگەڵ سیاسەتەکانی قڕکردن لەناوبردن بەسەر ئەم کۆمەڵگایەدا دەسەپێنرێت. کۆمەڵگا بەرەنگاری دەبێتەوە بۆ ئەوەی هەبێت، ئەوەی مافی ژیانی خۆی بپارێزێت. بەرخۆدان دەکات. ئەم بەرخۆدانەش پیرۆزە. مافی ژیان پیرۆزە. مافێکی رەوایە. ئەم بەرخۆدانەی کە لە کوردستان دەکرێت، لەم چوارچێوەیەدا بەرخۆدانێکی پیرۆز و رەوایە. شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بەم شێوەیە، بۆ مان و هەبوونە. بریاردانە لسەر ئیرادەبوون و خۆپاراستن. جەوهەر و بناغەی شەڕی گەلی شۆڕشگێریە کە ئێستا لە کوردستان ئەنجام دەدرێت.
بەکورتی پێوەرە سەرەکییەکەی پارادایمی ئێمە لە کۆمەڵگەی دیموکراسی ئیکۆلۆژیدا، لەسەر بنەمای ئازادیی ژنانە، کە پێوەری خۆپاراستنە. لەبەرئەوەی زیندەوەرانی خۆت نەتوانن بەهێزی خۆت بپارێزیت، ناتوانیت بەردەوامی بە هەبوونی خۆت بدەیت."
چوار بناغەی شەڕی گەلی شۆڕشگێری
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ئاماژەی بەوەکرد کە پراکتیک و ئەەنجامەکانی بەرخۆدان لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، بۆ پاراستنی وڵات، بۆ هەموو هێزێک ئەزمون و رێنماییەکی گرنگە و وتی، " گەریلا، گەل و هێزەکانی خۆپراستن ئەگەر ٣ بناغەی شەڕی گەلی شۆڕشگێری بن، بناغەی چارەمین ' شەڕی ژێرزەمینیە'. لەم سەردەمەدا لە شەڕی گەلی شۆڕشگێریدا رێبازی شەڕی ژێرزەمینی رێگەیەکی بناغەیییە.
پراکتیزەکردنی ئەم رێگەیە ئێستا لە کوردستان ستراتیژێکی باشە لەگەڵ ئاستی پێشکەوتنی شەڕی ژێرزەمینیدا، شەڕی گەریلای تیمە پیشەگەرەکانە. ئەمە ستراتیژێکی گرنگە. ئەگەر رۆژئاوا ئەم چوارچێوە تاکتیکییە لە بەرامبەر هەڕەشەکانی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا بگرێتەبەر؛ بۆ نموونە ئەگەر ڕێبازێکی دروست لە شەڕی گەل نیشان بدرێت؛ ڕێکخستنی خۆپاراستن، شەڕەکە بەپێی شارەزایی هێزی شەڕکەر ڕێکبخرێت و پشت بە شەڕی ژێرزەمینی ببەستێت، هەر سوپایەک هێرش بکات، تێکدەشکێت. ئەو پراکتیزەیەی کە بۆ ماوەی ٢ ساڵ لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا ئەنجامدرا نموونەیەکی ئاشکرایە. بۆیە بەرخۆدان لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا زۆر گرنگە. هەم لە رووی زیادکردنی ئیرادەی گەلی کوردستان و هەم لە بەشداری تاکتیکی نێودەوڵەتییەوە بەنرخە”.
لە درێژەی گۆتارەکەیدا موراد قەرەیلان بەبیری هێنایەوە کە لە د مێژوودا چ لە سەردەمی عوسمانی و چ لە سەردەمی کۆماری تورکیادا، هیچ کاتێک بۆ ماوەی ٨ مانگ لە سەنگەرێکدا بەرخۆدان بەردەوام نەبووە و وتی، راستە، بەرخۆدانی ئاگری ٤ ساڵ بەردەوام بوو، بەڵام شەڕەکە بە شێوەیەکی پچڕپچڕ بەردەوام بوو، هەر جارێک بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام بوو. دوای کۆمەڵکوژی زیلان، شەڕڤانان دوای هێرشێکی فراوان ناچار بوون بکشێنەوە. ئەوانەی دیکەش بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان کشانەوە. بەکورتی وەک ئەمرۆ بۆ ماوەی ٨ مانگ لە یەک سەنگەردا بەرخۆدان بەردەوام نەبووە، ئەمە ئاستێکی نوێی بەرخۆدانە کە لە کوردستاندا ڕوودەدات، تیشک دەخاتە سەر ئاستی ئیرادەی گەلەکەمان بەرامبەر دەوڵەتی ستەمکاری تورکیا."
بناغەی گەل و خۆپاراستن لە ئاستێکی باڵادا نییە
قەرەیلان رایگەیاند کە زۆر لایەنی جیاوازی تێکۆشان هەیە، گرنگترین بازنە بەرخۆدانی گەریلاکانی کوردستانە کە ئەمڕۆ بە رێنمایی شەڕی گەلی شۆڕشگێری بەردەوامە.
قەرەیلان وتی، " باشە ئایا شەڕی گەلی شۆڕشگێری بە تەواوی بەڕێوەدەچێت؟ بێگۆمان، نا. باسی چوار بناغەی شەڕی گەلی شۆڕشگێریمان کرد. لەم دۆخەدا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیادا، لە کوردستان لەسەر دوو بناغە تێکۆشان بەڕێوە دەچێت. واتە گەریلا هەیە و تا ئاستێکی ئیرادەبوون هەیە. فۆرماسیۆنی تاکتیکی گەریلا تاوەکو ئاستێک بەرخۆدان نیشان دەدات. هەروەها شەڕی گەلی شۆڕشگێری پشت بە سیستمی ژێرزەمینی دەبەستێت. بەڵام پایەکەی دیکە کە گەلە و خۆپاراستنە، تاوەکو ئێستا نەگەیشتووەتە ئاستی پێویست.
موراد قەرەیلان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، گەلی کورد خاوەنی هەڵوێوستێکی بەبڕیارە و وتی، "لەم دواییانەدا لە ئەوروپا، لە ڕۆژاڤا، شەنگال، مەخمور، سلۆپی، ئەستەنبوڵ، گەلەکەمان هەڵوێستێکی نیشاندا، ، بەڵام ئەمە لە ئاستی هەڵوێستی شەڕی گەلدا نییە. بەدڵنیاییەوە لەم بابەتەدا کەموکوڕیمان هەیە، ئێمە لێرەدا رەخنە لە گەل ناگرین، پێش هەموو شتێک دەبێت رەخنە لە خۆمان بگرین، ئەگەر ئەمڕۆ کێشەی رێکخستن لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی هەبێت، ئەمە کیشەی تەڤگەرەکەمان، دەزگا و کادرەکەمانە. لەم رووەوە کەموکوڕی هەیە. کەموکوڕی جددی کە پێویستە چارەسەربکرێن هەیە. کەموکوڕیەکان هەم لە بابەتی رێکخستنی خۆپاراستن، هەمیش لە رێکخستنی تەڤگەری سەرهەڵداندا پێویستە چارەسەر بکرێن."
'ئازادی کوردستان و رێبەر ئاپۆ بە شەڕی گەلی شۆڕشگێر مسۆگەر دەبێت'
موراد قەرەیلان وتی، " ئەگەر ئێمە شەڕی گەلی شۆڕشگێری بگەیەنینە ئاستێکی باڵا و لە لەو ئاستەدا بێت کە داوا دەکرێت، ئەنجام بەدەست دەهێنین. شۆڕش ئەوکاتە بەڕێوەدەچێت. ئازادی کوردستان، ئازادی رێبەر ئاپۆ، گۆڕانکاری و دیموکرتبوونی تورکیا لەسەر ئەم بناغەیە دروست دەبێت."
ف.ق