بەرخۆدانی خۆی کرد بە میراتێک بۆ مێژوو
ئاگر ئەردێخان کە بە فەلسەفەی ئاپۆیی گیانی خۆی لە پێناو گەلەکەیدا فیداکرد، وەک تێکۆشەری باخچەی ژیان بۆ مرۆڤایەتی، میراتێکی بەرخۆدانی بۆ مێژوو و هەڤاڵانی بەجێهێشت.
ئاگر ئەردێخان کە بە فەلسەفەی ئاپۆیی گیانی خۆی لە پێناو گەلەکەیدا فیداکرد، وەک تێکۆشەری باخچەی ژیان بۆ مرۆڤایەتی، میراتێکی بەرخۆدانی بۆ مێژوو و هەڤاڵانی بەجێهێشت.
ئاگر ئەردێخان، تێکۆشەری ڕێگەی ڕاستی لە سەرحەدەوە هاتبوو، کەسایەتییەکی بوێر و تێگەیشتوو بوو، بەدوای شوناسی خۆیدا دەگەڕا هەڤاڵ ئاگر کە دوور لە شوناسی خۆی گەورە بوو، لەکاتی خوێندنی لە زانکۆ چاوی بە قوتابیە وڵاتپارێزەکانی کورد دەکەوێت و بەدوای شوناسی خۆیدا دەگەڕێت. سەرەنجام ئەم گەڕانە بووە هۆی ئەوەی بگات بە فەلسەفە و ئایدۆلۆژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بۆی دەرکەوت کە ژیانێکی ئازاد و یەکسان لەناو پەکەکە دایە و بەشدار دەبێت. کەسایەتییە میهرەبان و ناسکەکەی لەگەڵ چیا یەکدەگرێتەوە. ئەو لە هەموو ساتێکدا خۆی لەم ژیانەدا پەروەردە کرد و بە ئازایەتی، ئیرادە و هونەری شەڕی خۆیەوە بوو بە فەرماندەیەکی پێشەنگ.
ئاگر ئەردێخان (بوراک ئۆلمز) لە ساڵی ١٩٩٤لە ناوچەی حەنانی ئەردێخان لەدایک بووە. بەشێک لە منداڵی لە گوند ژیاوە. ژیان لە گوند ڕەنگی بە منداڵی بەخشی و دواتر دەچێتە شار و لەوێ خوێندن بەردەوام دەکات. پاشان شەڕە فکرییەکانی دەستیان پێکرد. لە کاتی ئامادەییدا، سەرنجی ڕاکێشرا بۆ دژایەتییە چینایەتییەکان کە سیستەم دروستی کردووە. نادادپەروەری لە سیستەمدا وای لێکرد بەدوای دادپەروەری بکەوێت. بەهۆی ئەو ژینگەیەی کە تێیدا گەورە بوو، دوور لە ناسنامەی خۆی گەورە بوو. کاتێک چوو بۆ زانکۆ چاوی بە قوتابیانی وڵاتپارێز کەوت و دەستی کرد بە گەڕان بەدوای شوناسی خۆیدا. خۆی شایەتحاڵی چەوساندنەوەی گەلەکەی بوو، هێرشە فاشیستیەکان، گەڕانی بەدوای شوناسەکەی چڕتر کردەوە. بە تێپەڕبوونی کات، تێگەیشتنی سیاسی پەیدا کرد. ئەو دەیزانی کە ناتوانێت وەڵامی ئەم هەموو پرسیارانە لە سیستەمدا بدۆزێتەوە. هەروەها بۆی دەرکەوت کە کۆمەڵگایەکی سیاسی ئەخلاقی تەنیا لە دەرەوەی سیستەم دروست دەکرێت و لەو ماوەدا فەلسەفەی ئازادی ڕێبەری گەلی کوردی ناسی. ژیانێکە بە پێشەنگایەتی پەکەکە دروستکرابوو زیاتر و زیاتر سەرنجی ڕاکێشا. ئەم ئایدیۆلۆژیا و فەلسەفەیە وەڵامی بەدوادا چوون و پرسیارەکانی بوو. ئەو باوەڕی وابوو کە دەتوانێت لەم ژیانەدا تێکۆشان بکات، بەو باوەڕەوە ڕوودەکاتە چیاکانی کوردستان و بەشداری لە بزووتنەوەی ئازادیی کوردستاندا دەکات.
کاتێک گەیشته چیاکان
لە ساڵی ٢٠١٤ گەیشتە چیا ئازادەکان. بە مەشق و ڕاهێنانێکی نوێ، لە سەختییەکانی ژیانی گەریلای تێگەیشت. لەو پەروەردانەدا ڕاستی کۆمەڵایەتی هەڵسەنگاند، ژیانی نوێی شاخ دڵخۆشی و وروژاندنێکی زۆری لە دڵیدا دروستکرد. بەم جۆش و خرۆشەوە دەستی بە ژیان کرد. وەک گەریلایەک لە شاخدا زۆر هەوڵیدا بۆ ئەوەی ببێتە تێکۆشەرێکی ئازادی و دادپەروەری تا بتوانێت لە ژیانی گەریلادا پێشبکەوێت.
فەرماندەیەکی پێشەنگ
ئەو شارەزایی لە ژیانی گەریلادا بەدەست هێنا. بەردەوام بە جۆش و خرۆشی یەکەم ساتەوەختی بەشدار بوونی تێدەکوشانی دەکرد. بە هەستی بە بەرپرسیارێتیەوە سەیری ژیانی خۆی و هەڤاڵانی دەکرد و سەرکەوتنی لە هەموو ئەرکێکدا بە سەر مەشقی کارەکانی دادەنا، بەم ڕێبازەی سەرنجی هەڤاڵانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. بۆ قووڵبوونەوە لە فەلسەفەی ئاپۆییەکان و بوون بە گەریلایەکی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک، بەشداری ئەکادیمیای مەعسوم کورکماز هەڤاڵ عەگیدەوە کرد. لە ئەکادیمیادا کارەکتەری خۆی هەڵسەنگاند و تێکۆشانێکی بەهێزی کرد. لە ڕوانگەی مێژووییەوە زیاتر وڵات و کۆمەڵگاکەی دەناسێت و بیرکردنەوەیەکی کۆمەڵایەتی لە خۆیدا بنیات دەنێت. لە ئەکادیمیادا نەک هەر مێژوو و کۆمەڵگا، بەڵکوو تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگەی ڕەگەزیش لەبەرچاو دەگرێت. بەم قسانەوە ڕێبازی خۆی بۆ ژنان دەربڕی: "وەک تێکۆشەرێکی رێبەر ئاپۆ و کادرێکی بنیاتنەری ژیانی نوێ، ئەو بوارەی کە زۆرترین گرنگی هەیە بۆم، تێگەیشتن لە ڕاستی ژنە. ئەو بابەتەی کە زۆرتر نائاشنا بووم، ڕاستی ژنە. بۆیە ئازاد دەبم کاتێک هەڤاڵە ژنەکانم بە پێوەرەکانی ژیانێکی ئازاد کە لەلایەن ڕێبەرایەتییەوە دیاری کراوە، ئاشنا دەکەم." ئەمانەی کردە بنەمایەک بۆ خۆی. ئەم قووڵبوونەوەی هەڤاڵ ئاگر، سەرنجی هەڤاڵە ژنەکانیشی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکان نێوانیان دروستکرد. ئەو بەردەوام پشتی بە هەڤاڵیەتی هەڤاڵەکانی خۆی دەبەست و ئازادی بە بنەمای خۆی دانا بوو.
بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لە دوژمن بکات و دژی ستەم بوەستێتەوە، پێشنیاری کرد بچێتە بۆتان. هەروەها دەیویست وڵاتپارێزی گەلی بوتان بناسێت و بە شەڕ و تێکۆشان لە بوتان ببێتە گەریلایەکی بەئەزموون. ئەو تێکۆشەرێک بوو کە بەردەوام بیری گەورەی هەبوو. دوای تەواوکردنی پەروەردە چووە هەرێمی مەتینا.
لە هەرێمی مەتینا کە شەڕێکی سەخت تێدا بەڕێوە دەچوو، بۆ ئەوەی بتوانێت ئەرکە مێژووییەکانی خۆی جێبەجێ بکات، بەردەوام لەبواری پێشکەوتنەوە خۆی قووڵتر دەکردەوە. لەوێ شەڕ لەگەڵ داگیرکەران مۆڕاڵێکی بەرزی پێبەخشی و بەخرۆشەوە بەشداری ئەرکەکان دەبێت. ئیرادە و ڕۆحی ئاپویی فەرماندەیەکی سەرکەوتوو و بەهێزی لێ خۆڵقاندبوو. ئاگر ئەردێخان (بوراک ئۆلمز) لە ساڵی ٢٠١٧ لە هێرشێکی داگیرکەران شەهید بوو. هەڤاڵ ئاگر وەک تێکۆشەرێکی فیدایی بەرخۆدانی بۆ ژیانی مرۆڤایەتی، وەک میراتێک بۆ مێژوو و هەڤاڵانی بەجێهێشت و چووە کاروانی نەمرانەوە."