بەرخۆدانی مێردین: قەیوم کودەتایە
لە مێردین لەدژی کودەتای قەیوم بە شەو و ڕۆژ بەرخۆدان بەردەوامە.
لە مێردین لەدژی کودەتای قەیوم بە شەو و ڕۆژ بەرخۆدان بەردەوامە.
لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی گەورە شاری مێردین چالاکی شەرمەزارکردن بەردەوامە و لەگەڵ بەرخۆدانی گەلدا نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسی و ڕێکخستنەکان لە پیش شارەوانی دەستبەسەرگیراوی شاری مێردیندا گردبوونەوە.
لە چالاکیەکاندا پانکارتی بە درووشمی 'قەیوم کودەتایە، دەستبەسەر ئیرادەماندا مەگرن' بەرزکرانەوە و جەماوەری گەل بە درووشـمی 'مێردین بۆ ئێمەیە'، 'قەیوم لادەبەین، سەرکەوتن بۆ ئێمەیە' و 'بژی بەرخۆدانی گەلی کورد' تا بەردەم بینای شارەوانی ڕێپێوانیان کرد.
هاوسەرۆکی شارەوانی گەورە شاری مێردین، دەڤریم دەمیر قسەیکرد و دەسنیشانیکرد لە گۆڕەپانەکاندا لەبەرخۆداندا دەبن و مافەکانیان بەدەست دەهێننەوە.
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر لە چالاکیەکەدا قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا قەیوم بووە بە پرسێکی نێونەتەوەیی و لە هەموو جێگەیەکەوە پشتگیری لەگەلی کورد دەکرێت و وتی: "تێکۆشانمان تێکۆشانی ئازادییە، ڕژێمی سەپاندی قەیوم لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەلی کورددا تێکدەشکێت."