بەرخۆدانی سوور: تەرمێک دۆزرایەوە
لە ناوچەی سووری ئامەد تەرمی کەسێک دۆزرایەوە کە پێشبینیدەکرێت لە کاتی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری ساڵی ٢١٥دا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژرابێت.
لە ناوچەی سووری ئامەد تەرمی کەسێک دۆزرایەوە کە پێشبینیدەکرێت لە کاتی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری ساڵی ٢١٥دا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژرابێت.
کارمەندی کۆمپانیایەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بۆ رۆژنامەی وڵات قسەی کرد و رایگەیاند، لە گۆڕەپانی نێوان کلێسەی کاتۆلید و مزگەوتی حسارلی، لە کۆڵانی ٥ی شوبات، تەرمی کەسێک لەناو پارچە قۆماشێکی سپی بینراوە.
کارمەندی کۆمپانیایەکە ئامەژەی بەوەکرد، پۆلیس چووتە شوێنی رووداوەکە و ئەویان دەرکردووە و گۆڕەپانەکەیان گەمارۆداوە و دواتر کارمەندانی پزیشکی داد چوونەتە ناوچەکە و دوای دوو کاتژمێر تەرمەکە گواستراوەتەوە.
پێشبینی دەکرێت، تەرمی کەسێک بێت لە کاتی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژرابێت. بەرخۆدانی سوور ١٠٦ رۆژ بەردەوام بوو.
تا ئێستا کار لەسەر ناسنامەی تەرمەکە نەکراوە، بەڵام پێشبینیدەکرێت تەرمی حەسەن ئارسلان بێت کە ٢٢ی کانونی دووەمی ٢٠١٦ گیانی لەدەستدا و لە مزگەوتی حسارلی بەخاکسپێردرا. خانەوادەکەی ٥ ساڵە بەدوای تەرمی کۆڕەکەیدا دەگەڕێت.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، بەسەدان خانەوادە لە ئامەد سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کرد، بەڵام داوکاریەکانیان قبوڵ نەکراوە.
ف.ق