بەرخۆدەرانی ١٤ ی تەمموز لە مەخمور یادکرانەوە

بەرخۆدەرانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز لە مەخمور یادکرانەوە.

یادکردنەوەی شەهیدانی ١٤ ی تەمموز

بەبۆنەی ٤٢ هەمین ساڵیادی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز، لە کۆمیتەی شەهیدانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور)، چالاکییەکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.

گەلی مەخمور بەشدارییەکی بەرچاویان لە یادەکە کرد، لە یادەکەدا سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدانی ١٤ ی تەمموز و گرنگی بەرخۆدانەکەیان لە تێکۆشانی ئازادی پیشاندرا.

چالاکییەکە بە درووشمی "بەرخۆدان ژیانە" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.