بەرخودانی بنەماڵەی شەنیاشار لە رۆژی ٧٣٧ەمیندا بەردەوامە

بنەماڵەی شەنیاشار کە لەپێناو خزمەکانیاندا کە لە رحا کوژرابوون، لە ئێشکگریی دادپەروەریدان رایانگەیاند، کە خوازیاری هاتنەسەر حوکمی دەسەڵاتێکن کە لە پێناو ژیان و دادپەروەریدا کاربکات.

خزم و پاسەوانانی پەرلەمانتاری ئاکەپەی رحا ئیبراهیم خەلیل یەڵدز لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە ناوچەی پرسوسی رحا هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاوسەر و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار کوژران. بەوهۆیەوە ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکە بەناوی فەرید شەنیاشار لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ لە بەردەم دادگای رحا دەستیان بە چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری کردووە.

چالاکی بنەماڵەی شەنیاشار لە رۆژی ٧٣٧ەمین بەردەوامە. بنەماڵە لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانیدا لە پرسوسەوە بەرەو دادگای رحا کەوتنە رێ. بنەماڵەکە پلاکاردی "دادپەروەری بۆ بنەماڵەی شەنیاشار"یان بەرزکردەوە و دەستیان بە ئێشکگریی کرد.

بنەماڵە سەبارەت بە بابەتەکە لەسەر هەژماری خۆیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ئەم پەیامەی بڵاوکردەوە: "لەپێناو ژیانێکی مرۆڤانە تێدەکۆشین. بۆ ژیانی دادپەروەرانە، بۆ دادپەروەری داوای دەسەڵات و بەڕێوەبەرییەکی دادپەروەرانە دەکەین. ئیتر بێزار بووین!".

هـ . ب