بەرخودانی شەنیاشارەکان بەردەوامە: بکوژان لە ماڵی خۆیاندا!

ئەمینە شەنیاشار کە لە پێناو چەسپاندنی دادپەروەریدا خۆراگری دەکات رایگەیاند، "کوڕەکەم لە زینداندایە، بەڵام بکوژان لە ماڵی خۆیاندان".

چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار کە لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە لەبەردەم دادگای رحا دەستییان پێکردبوو، لە رۆژی ٦٩٥ەمیندا بەردەوامە. ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکە بە ناوی فەرید شەنیاشار وەک هەموو رۆژێک لە ناوچەی پرسوسەوە هاتنە بەردەم دادگای رحا و سەرباری کەشوهەوای ساردیش درێژەیان بە چالاکییەکەیاندا.

ئەمینە شەنیاشار لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و ئەوەی خستەڕوو کە چالاکی حەوان لە پێناو چەسپاندنی دادپەروەریدا نزیکەی ٢ ساڵە بەردەوامە و وتی، "هەرچەندە سەرما و سۆڵەشە ناتوانینلە ماڵەوە دابنیسین بە ناچاری دێینە ئێرەو دادەنیشین. ٥ ساڵە کوڕەکەم لە ژووری تاکەکەسیدا راگیراوە. با کوڕەکەم ئازاد بکرێت بۆ ئەوەی ئێمەش بچینە ماڵەوە دابنیشین. منداڵەکانی منیان کوشت. بنەماڵەکانیان پارچەپارچەکرد. بە ستەمێکی گەورە کوڕەکانی منیان کوشت. با ئێمەش بیر بکەینەوە. لە نەخۆشخانەدا مرۆڤ ناکوژرێت. ئیتر بەسە باکۆتایی بەم ستەمە بێت و کوڕەکەم ئازاد بکەن".

هـ . ب