له فه‌رمانده‌كانی یه‌كێنه‌كانی پاراستنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (یه‌ره‌كه) بروسك ئامه‌د له‌باره‌ی نه‌ورۆزه‌وه قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد.
فه‌رمانده بروسك ئامه‌د نه‌ورۆزی ٢٧٢٢ی كوردهواری و ساڵی ٥٠هه‌مینی بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆیی له رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، شه‌هیدان، گه‌لی كوردستان، گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، گه‌لانی ئێران و گه‌ریلاكانی تێكۆشانی ئازادی پیرۆز كرد.
بروسك ئامه‌د باسی له‌وه‌كرد، كه واتای نه‌ورۆز به تاوای رۆژی نوێ، ژیانی نوێیه و وتی، "وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به كۆنه‌پارێزی، داگیركاری و سته‌مه. بۆ ئافراندنی ژیانێكی نوێی به‌گژداچوونه‌وه له دژی سته‌مكاران، تێكۆشان له دژی داگیركارانه. نه‌ورۆز به واتای گشتیی به‌رخودانه".
فه‌رمانده بروسك ئامه‌د له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به بیریهێنایه‌وه، كه داگیركه‌ران له مێژووی كوردستاندا به‌هه‌موو جۆرێك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گه‌لی كورد و به‌و جۆره درێژه‌ی پێدا، "گه‌له‌كه‌شمان به درێژایی مێژوو له به‌رامبه‌ر داگیركاری قوربانی داوه، شه‌هیدی داوه، خۆڕاگری كردووه، چۆكی دانه‌داوه، ژیانی كۆن و كۆنه‌پارێزی قه‌بوڵ نه‌كرووه. ئه‌مڕۆ له كوردستان به پێشه‌نگایه‌تی هزر و رامانی رێبه‌ر ئاپۆ تێكۆشانی ئازادی له دژی داگیركه‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌به‌رامبه‌ر سته‌مكاران تێكۆشانێكی زۆر به واتا و به نرخ ئه‌نجام ده‌درێت".
فه‌رمانده‌ی یه‌ره‌كه بروسك ئامه‌د باسی له‌وه‌كرد، كه گه‌لی كورد له سه‌ره‌تای مێژووه‌وه تائێستا هه‌موو كات له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ورۆز تێكۆشاوه و وتی، " زۆر رێكخراو ساز بوون، زۆر شه‌هیدیان داوه، به‌ڵام تاده‌هات له كوردستان رۆژی نه‌ورۆز واته رۆژی تێكۆشانیان لاواز ده‌كرد. به‌ڵام به ده‌ركه‌وتنی رێبه‌ر ئاپۆ له كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای هزری رێبه‌ر ئاپۆ تێكۆشانی ئازادی به‌هێزتر بوو، هێنده‌ی تر به نرخ و به واتابوو. بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆیی بۆ ئازادی گه‌لی كورد، هه‌روه‌ها بۆ ته‌واوی گه‌لانی كوردستان، گه‌لانی هه‌رێمه‌كه و مرۆڤایه‌تی تێكۆشاوه".
بروسك ئامه‌د رایگه‌یاند، كه گه‌ریلاكانی ئازاادی كوردستان به تێكۆشانی خۆیان ده‌یانه‌وێت له كوردستان ژیانێكی نوێ بونیات بنێنن، كه‌سایه‌تیه‌كی نوێی كۆمه‌ڵایه‌تی بخوڵقێنن، ئه‌وه‌ش پێویستی به قوربانیه. بروسك ئامه‌د وتی، " گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای گیانی نه‌ورۆز، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ساڵێك بكاته ساڵی سه‌ركه‌وتن تێكۆشان گه‌وره‌تر ده‌كاته‌وه. هزر و رامانی رێبه‌ر ئاپۆ بۆ سازكردنی كه‌سایه‌تیه‌كی نوێ، هه‌موو شتێكی به مرۆڤایه‌تی به‌خشیوه".
بروسك ئامه‌د سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر گۆشه‌گیری دژوار له‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و وتی، "ئه‌ركی هه‌موو كه‌سێكه‌وه به گیانی نه‌ورۆزه‌وه خاوه‌نداری له رێبه‌ر ئاپۆ بكات. هه‌ر بۆیه پێویسته ئێمه ساڵی نوێ بكه‌ینه ساڵی مسۆگه‌ر كردنی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ".
فه‌رمانده‌ی یه‌ره‌كه بروسك ئامه‌د باسی لهوهركرد، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تایبه‌تی به پێشه‌نگایه‌تی گه‌ریلاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دژی بیركردنه‌وه‌ی داگیركه‌رانه‌ی ئێران تێكۆشان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و وتی، " بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی نوێ نهخوڵقێنرێت، به هه‌موو جۆرێك هێرش ده‌كرێته سه‌ر كۆمه‌ڵگا. ئێمه‌ش وه‌ك گه‌ریلاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سه‌ر هزر و رامانی رێبه‌ر ئاپۆ خۆڕاگری ده‌كه‌ین، تێكۆشان و پێشه‌نگایه‌تی ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هزر و رامانی رێبه‌ر ئاپۆ بگاته ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گه‌لانی ئێران، به‌هه‌موو شێوازێك ئێمه تێده‌كۆشین. هزری رێبه‌ر ئاپۆ بۆ گه‌لی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و گه‌لانی ئێران ئیلهام و هێز و وره‌یه".
فه‌رمانده بروسك ئامه‌د باسی له‌وه‌كرد، كه گه‌لی كورد و گه‌لانی ئێران هه‌موو ساڵێك به شێوه‌یه‌كی جیاواز نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كه‌ن و وتی، "بانگه‌وازی ئێمه بۆ گه‌لی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و گه‌لانی ئێرانه ئه‌وه‌یه كه نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ بكه‌ن به نه‌ورۆزی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ. به گیانی نه‌ورۆز پێشوازی له هه‌موو رۆژه‌كانی ساڵ بكه‌ن، له دژی بیكردنه‌وه‌ی داگیركاری ئێران تێبكۆشن و له‌پێناو كۆمه‌ڵگایه‌كی ئه‌خلاقی خاوه‌نداری له نه‌ورۆز بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی ٢٠٢٢ ببێته ساڵی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ بانگه‌وازی ئێمه بۆ گه‌لی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ئه‌وه‌یه، كه خاوه‌نداری له هزری رێبه‌ر ئاپۆ بكه‌ن. به‌و پێداگریی و بڕیاردارییه‌وه وه‌ك گه‌ریلاكانی ئازادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئێمه به بڕیارێكی گه‌وره‌وه پێشوازی له ساڵی نوێ ده‌كه‌ین، كه بیكه‌ین به ساڵی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ".
هـ . ب