بەسێ هۆزات بەشداری لە بەرنامەیەکی تایبەتی میدیا خەبەردا کرد و ڕایگەیاند، دەبێت دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە بڕوخێنرێت.
بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە دوێنێ ئێوارە لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی ئاسمانیی میدیا خەبەردا ڕایگەیاند:
"ئێمه له جه ژنی ڕه مه زانداین. پیرۆزبایی جه ژنی ڕەمەزان له هەموو گەلەکەمان و جیهانی ئیسلامی دەکەم. لە ماوەی ئەم مانگەدا، جەژنی پاسکالی ئاسووری- سوریانی بەڕێوەچوو. لە زۆر شوێنی کوردستان پیرۆز کرا. خەڵکی ئێزدیمان جەژنی چوارشەممەی سووریان پیرۆز کرد. بەو بۆنەیەوە منیش جەژنی گەلی ئاسووری-سوریانی و خەڵکی ئێزدیمان پیرۆز دەکەم.
تێکۆشانی هەڤاڵانی شەهیدمان تا سەرکەوتن بەردەوام دەبێت
لەم مانگەدا لە سەرحەد، لە تەندورەک، هەڤاڵانی زۆر هێژا شەهید بوون. هەڤاڵ هەژار زۆزان، هەڤاڵ باگەڕ و هەروەها بۆتان گۆێی شەهید بوو. لە کەسایەتی ئەو سێ هەڤاڵەدا بە ڕێز و خۆشەویستی و پێزانینەوە یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش و ئازادی دەکەمەوە. دەرفەتی ئەوەم بۆ ڕەخسا لە نزیکەوە هەڤاڵ هەژار بناسم. ئەو هەڤاڵانەی لە نزیکەوە دەیناسن هەمیشە باسی دەکەن. بەڕاستی هەڤاڵێکی زۆر هێژا بوو. لە زۆر بواری تێکۆشاندا مایەوە. لە شەڕی حەفتانینی ساڵی ٢٠٢٠دا وەک فەرماندەی حەفتانین پێشەنگایەتیی بۆ جەنگی حەفتانین کرد. ڕۆڵێکی گرنگی لەو هەنگاوەدا بینی. ئەو هەڤاڵانەی، کە لە نزیکەوە دەیناسن بەو شێوەیە باسی دەکەن. هەمیشە باس لە بەشداریکردنی، گرنگیدانی بە هەڤاڵەکانی، ئاستی پێشەنگایەتیی، جددیەتی و ڕاپەڕاندن و سەرخستنی کارەکان دەکرد. بە خۆشەویستییەوە باسی دەکرێت. بەڕاستی هەڤاڵێکی بەو شێوەیە بوو. سەمیمی و لە دڵەوە بوو. تێکۆشانی هەموو ئەو هاوڕێیانە تا سەرکەوتن بەردەوام دەبێت.
شەڕ بەردەوامە. سەرەڕای بڕیاری بێ چالاکی دەوڵەتی تورک لە هەموو شوێنێک هێرش دەکات. لە باکووری کوردستان، باشووری کوردستان و لە ڕۆژئاوا هێرش دەکات. لە بەرامبەر ئەمەدا، هێزەکانی گەریلا لەسەر بنەمای خۆپارستن بە بەهێزی بەرەنگاری دەکەن. ئەم تێکۆشانە بەردەوام دەبێت. تا ئەو کاتەی هێرشەکان بەردەوام بن، هەتا سیاسەتی جینۆساید و پاکتاوکردن بەردەوام بێت، بەرخۆدان بە شێوەیەکی شکۆدارانە بەردەوام دەبێت و بە دڵنیاییەوە ئەم گەلە ئازادی بەدەست دەهێنن، کوردستان ئازاد دەبێت، تورکیا دیموکراتیک دەبێت.
تا ڕۆحی فیدایبوون به ردەوام بێت ئەم تێکۆشانه شکست ناهێنێت
ئەم سیاسەتە پاکتاوکاری و جینۆسایدکاریانە ئیدی گەیشتوونەتە لێواری داڕمان. ئەم سیاسەتی پاکتاوکارییە، کە ١٠٠ ساڵە بەردەوامە، ڕژێمی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە لەم ٨ ساڵەی دایدا خواستی بە بەکارهێنانی هەموو دەرفەت و تواناکانی دەوڵەت سەرکەوتن بە دەست بهێنێت. ئەو ئاستەی، کە پێگەیشتووە ڕوون و ئاشکرایە. بەم شێوەیە ناتوانن لە ڕێگەی جەنگ، نکۆڵیکردن، وێرانکردن و لە ناوبردنەوە ئەنجام بەدەست بهێنن. ئەمە زۆر ڕوونە. هەتا ئەو کاتەی هەڤاڵانی وەک هاوڕێ هەژار هەبن، هەڤاڵانی وەک بۆتان، باگەڕ هەبن، هەتا ڕۆحی بەرخۆدانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا هەبێت، ئەم ئیرادەیەی بەرخۆدان و هەڵوێستی فیدایەتی هەبێت، بە دڵنیاییەوە ئەم تێکۆشانە لەناو ناچێت. بێگومان سەردەکەوێت. سەرکەوتن بۆ ئەو تێکۆشانەیە.
دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکان و یاساکان بوونەتە ئامرازێکی سیاسی لە دەستی ئاکەپە - مەهەپەدا
وەزیری داد راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. دادگای دەستووری سەبارەت بە بارودۆخی ئیمراڵی داوای زانیاری لە وەزارەتی داد و لە نووسینگەی یاسایی سەدە کردووە. لەو چوارچێوەیەدا وەزیری داد هەندێک لێدانی دا. بە دڵنیاییەوە، دەبێت ئەم دۆخە هەندێک هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، پێش ئەوەی دەربازی کۆنفرانس لە هامبورگ و ڕێپێوانی دوسلدۆرف ببن. ئەمە ڕووداوێکی نوێیە و زۆر گرنگە. پێویستە بە هەستیارییەوە ڕاوەستەی لەسەر بکەین.
لە تورکیا یارییەکی یاسایی و یارییەک لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە ئەنجام دەدرێت، وەک ئەوەی لە تورکیا دەسەڵاتی داد هیە، دامەزراوە دادوەرییەکان کار دەکەن، یاسا هەیە، کار بە یاساکان دەکرێت، هەوڵ دەدەن تێگەیشتنێکی لەو جۆرە لە ڕژێمی فاشیستیی ئاکەپە-مەهەپە دروست بکەن. دەوڵەتی تورکی فاشیست هەوڵ دەدات بەم شێوەیە بە جیهان و کۆمەڵگای تورکیا نیشان بدات، هەوڵدەدات تێگەیشتێکی بەمشێوەیە دروست بکات، بەڵام لەو نێوانەدا نە دەسەڵاتی دادوەری هەیە و نە هیچ دامەزراوەیەکی دادوەری ماوە، نە یاساش هەیە. هەموو ئەمانە لە دەستی ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە دا بوونەتە ئامرازێکی سیاسی. لە شەڕی پاکتاوکردن و جینۆسایددا، بوونەتە چەکێک، کە دژی کوردەکان و لە دژی کۆمەڵگای تورکیا بەکاردەهێنرێن. دەسەڵاتی دادوەری بووە بە چەکێک، بووە بە بەشێک لە شەڕ و هێرشەکان. ئەمە ڕاستییە. واتە، ئەمانەیان خستووەتە دۆخێک، کە بە تەواوی خزمەتی سیاسەت بکات، بووەتە ئامرازێکی سیاسی، دامەزراوەیەکی سیاسی، بەڵام دەسەڵاتی دادوەری و یاسا لە گۆڕێدا نییە.
سی پی تی ڕەوایی بە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە دەدات
بە مەبەست و بە ئەنقەست ئەو کارە دەکەن. وەک ئەوەی، کە گوایە دادگای دەستووری کار دەکات، وەک ئەوە دامەزراوە دادوەرییەکان کار دەکەن، وەک ئەوەی وەزارەتی داد چاودێری دەکات، یاری دەکەن. بۆیە دادگای دەستووری داوای بۆچوون لە وەزارەتی داد و نووسینگەی یاسایی سەدە دەکات، چونکا لە هەوڵی فریوکاریی لەو شێوەیەدان. کەس باوەڕی پێ ناکات. پێش هەموو شتێک گەلی کورد، بزووتنەوەی ئازادی، جیهانی دیموکراسی و ڕای گشتی بەوە فریونادرێن. ئیدی ئەمانە تێپەڕیون. کاتی ئەمانە بەسەرچووە.
لەوەش خراپتر لێدوانەکانی وەزیری دادە. وەزیری داد دەڵێت، بە پێچەوانەی بانگەشەکان هیچ گۆشەگیرییەکی توند و قورس لە ئیمرالی دا نییە. ئەو دەڵێت ئەوە کردەوەیەکی ئاساییە. ئەو دەڵێت، ئەوەی ڕوودەدات کارێکی ئاساییە، نزیکایەتییەکی سووکە، دەڵێت، هۆکارێک ئەنجامنەدانی چاوپێکەوتنەکان لە ئیمراڵی لە دەستی مندا نییە. دەبێت مرۆڤ چی لە بەرامبەر ئەو قسەیەدا بڵێت؟
ئێستا سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمرالی هەیە. لەوێ شەڕێکی تایبەتی سیستماتیک بەڕێوەدەچێت. ئیمراڵی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ، لە دژی کوردان، بووە بە ناوەندی شەڕی پاکتاوکردن. چەندین ساڵە پارێزەران نەیانتوانیوە ڕێبەرایەتی ببینن. چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکان و دەورووبەردا ئەنجام نادرێت، ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەو کەسانەی دەیانەوێت چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن ناتوانن سەردانی ئیمراڵی بکەن، ناتوانن سەردانی ڕێبەر ئاپۆ و هاوڕێیانی دیکە بکەن، کە لەوێ دیلکراون. یاسای نەتەوەیی، یاسای نێونەتەوەیی، ڕێککەوتننامە نێونەتەوەیەکان پێشێل کراون. بە هیچ یەک لەوانە کار ناکەن.
سی پی تی چەند جارێک چوو بۆ ئیمراڵی. پێموایە لە مانگی ئەیلولدا بۆ جاری نۆیەم ڕۆیشت بۆ ئیمراڵی. سی پی تی سەبارەت بە ئیمراڵی هیچ ڕاگەیاندراو و لێدوانی نەدا، ناتوانێت بیدات. ڕۆڵێکی وەها دەگێڕێت، کە ڕەوایی بە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەدات. ئەنجومەنی ئەوروپا بووە بەشێک لەم شەڕە پاکتاوکارییە، هێرشە پاکتاوکارییەکان و سیستەمی گۆشەگیری. واتە ئەم جۆرە کردارانە دژ بە مرۆڤایەتین و ئەوەش ئاشکرایە. لەوێ تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت.
هەڕەشەی لەناوبردنی جەستەیی
ڕژێمی جەنگی تایبەت لەگەڵ ڕژێمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە، ئیمراڵی بە یاسای تایبەت بەڕێوەدەبەن، چونکە کەس نازانێت لە ئیمرالی چی دەگوزەرێت. زۆرێک بانگەشە و ئیدعا لەبارەی ئاسایش و تەندروستیی ڕێبەرایەتییەوە کران. هیچ کام لە ئێمە، گەلەکەمان و بزووتنەوەکەمان هیچ زانیارییەکمان لەوبارەیەوە نییە. دەڵێت، لە ئیمراڵی کار و کرداری زۆر سووک ئەنجام دەدرێن. واتە ئەو کردارانە، ئەم ڕژێم و سیستمەی جەنگی تایبەت، ئەشکەنجە و گۆشەگیری بە ئاسایی دەزانن، وەزیری داد بە سووکی دەزانێت. ئەمە مانای چیه؟ ئەمە مانای ئەوەیە، کە ئەمانە سوکن. یانی لەمەش خراپتر هەیە. لەوە خراپتر چی هەیە؟ لە ناوبردنی جەستییە. هەنگاوێک ئەولاتر لە ناوچون و لە ناوبردنی جەستەییە.
بەبێ هۆ ئەم قسەیە ناکات. لە راستیدا هەڕەشە لە بزوتنەوەی گەلی کورد، کۆمەڵگای تورکیا و کۆمەڵگای دیموکراتیک دەکات، خەریکی سەرانە سەندنە. ئەوە هەڕەشەیەکە، سەرانەسەندنە. بێ گومان بەر لە هەڵبژاردن ئەمە دەکات. چەند رۆژ بەر لە هەڵبژاردن لێدوان دەدات و هەڕەشە دەکات.
لەلایەکی دیکەوە دەڵێن هۆکارەکان بە دەست ئێمە نین. ئەو هۆکارانەی بەدەست ئێوەنین کامانەن؟ پێش چەند ساڵێک دەیانگووت 'کەشتی تێکچووە، دۆخی کەشوهەوا باش نییە، لەبەر ئەوە پارێزەران ناتوانن بچنە ئیمراڵی'. دواتریش چەند ساڵە بەردەوام باس لە سزای دیسپلین دەکەن و رێگە نادەن پارێزەران بچنە ئیمراڵی. سزای چی؟ ئێستاش دەڵێن ئەو هۆکارانەی لە دەست ئێمەدا نین. پاساوی بەم جۆرە دەهێننەوە.
دەبێت سی پی تی راگەیەندراو بدات
ئەمە روون و دیارە. بە هەموو جۆرێک دەتوانرێت شرۆڤە بکرێت، لێدوانێکی بەو جۆرەیە کە نیگەرانی لەلای کۆمەڵگا ساز دەکات، شێوەیەکی چەپەڵی هێنانە سەرزمانی لێکدانەوە سیاسیەکانە. ئەمە مایەی قەبوڵکردن نییە. دەبێت سی پی تی لەو بارەوە راگەیەندراو بدات، ئاشکرای بکات.
لەئاداردا راپۆرتەکەی پێشکەش بە تورکیا کرد. هیچ لێدوان و راگەیەندراوێک نەدرا. نە سی پی تی و نە تورکیا لە بارەی راپۆرتەکەی سی پی تیەوە راگەیەندراویان نەدا. سی پی تی لە ئیمراڵی چی بینی، چی تێبینی کرد، دۆخی ئیمراڵی چۆنە؟ مامەڵەکردن لەوێ بە چ شێوەیەکە؟ سی پی تی چۆن وەڵامی ئەو لێدوانانەی وەزیری داد دەداتەوە. چی بەم گەلە دەڵێت؟ ئەم بزوتنەوەیە چاوەڕێی سی پی تییە. چاوەڕێی لێدوان و راگەیەندراوی ئەنجومەنی ئەوروپایە.
سی پی تی بە گوێرەی بەرژەوەندییە چەپەڵەکانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەنجومەنی ئەوروپا دەجوڵێتەوە. گۆڕدراوە بۆ کەرستەیەکی سیاسی. رێکخراوی رێگریکردنە لە ئەشکەنجە. رێگریی کردن لە ئەشکەنجەی چی؟ سی پی تی بووەتە رێکخراوێکی بەو جۆرە کە رەوایەتی بە ئەشکەنجە دەدات، رەوایەتی بە فاشیزمی ئاکەپە- مەهەپە دەدات، بەهێزی دەکات. ئەنجومەنی ئەوروپا، یەکێتی ئەوروپاش بە هەمان شێوە دەجوڵێنەوە.
دەبێت ئەوروپا دەست لەو سیاسەتە دووڕووانەو پراگماتیکانە هەڵبگرێت و وازی لێبهێنێت. دوێنێش لە ئەڵمانیا هەڵیان کوتایە سەر چەندین رێکخراوی مەدەنی، رێکخراوی کوردان و چەندین ماڵ. لەم قۆناغی هەڵبژاردنەدا پەیام بۆ تۆرکیا بۆ ئەردۆغان دەنێرن. دەیانەوێت بڵێن 'ئێمە لەگەڵ ئێوەداین'.
ئاکەپە-مەهەپە زەمینەسازی بۆ شەڕی ناوخۆیی دەکات
ئێمە چاوەڕێی راگەیەندراوین. با سی پی تی راگەیەندراو بدات. چی روویدا؟ لەو راپۆرتەدا چی هەبوو؟ چی پێشکەش بە تورکیا کرا، تورکیا چی گوت؟ ئەو لێدوانانە جددین. دۆخێکی جددییە کە وەزیری داد ئەو لێدوانەی داوە، دادگای دەستوری هەمیشەیی لەم قۆناغەدا هاتە سەرهێڵ و گوایە وەک یاسا و دادوەری کار دەکات و داوای را و سەرنجی لە نوسینگەی یاسایی سەدە و وەزارەتی داد کرد و دواتر راگەیەندراوێکی بەم جۆرەیدا. لەناو ئەم بابەتەدا شەڕێکی قورسی تایبەت هەیە. سیاسەتێکی زۆر چەپەڵ هەیە. دەریدەخات کە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری، سیاسەتی قڕکردن چەندە دژوار بوون، دەریدەخات کە شەڕ بە چ شێوازێکی چەپەڵ بەرێوەدەچێت. دەریدەخات کە ئەگەر رژێمی ئاکەپە-مەهەپە لەسەر حوکم بمێنێتەوە داهاتووی تورکیا بە چ شێوەیەک دەبێت.
ئەوە بانگەوازە بۆ شەڕی ناوخۆیی. هەنگاو بە هەناو زەمینەسازی بۆ دەکەن.فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هەنگاو بە هەنگاو زەمینەسازی بۆ شەڕێکی ناوخۆیی لە تورکیا دەکات. لە دژی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی دەبێت تێکۆشانێکی بەهێز ئەنجام بدرێت.
کۆنفڕانسەکەی هامبورگ خاوەنداری نیشان دەدات
تائێستا زۆر کاری گرنگ و بەنرخ ئەنجام دراون. کۆنفڕانسەکەی هابورگ زۆر پڕ جۆش و خرۆش بوو. بەراستیش لە چوار رۆژی گفتوگۆکاندا مایەی دڵخۆشی بوون. لە ٥ی نیسانەوە تا ٨ی نیسان بۆ ماوەی چوار رۆژ پارادیگمای رێبەرایەتی لە زۆر لایەنەوە گفتوگۆی لەبارەوە کرا. ئەوە زۆر گرنگ بوو. سەبارەت بە بابەتەکانی وەستانەوە بەرامبەر مۆدێرنیتەی سەرمایەدای، لە دژی قەیرانی بنچینەیی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری چارەسەری مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی رێبەرایەتی لە زۆر لایەنەوە گفتوگۆ کرا. بێگومان ئەوە دەریخست کە پاڕادیگمای رێبەرایەتی چەندە گەردونی بووە. هەنگاو بە هەنگاو لەناو کۆمەڵگای جیهانیدا بڵاودەبێتەوە. زۆر رۆشنبیر، ئەکادیمی گفتوگۆی لەسەر دەکەن. دەبێتە مایەی کاریگەرییەکی زۆر جددی. لە دۆخی ئێستادا لە بەرامبەر قەیرانی سیستمی سەرمایەداری، مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و سیستمی کۆنفیدڕاڵی دیموکراتیک چارەسەری پێشکەش بە گەلان دەکات. پارادیگمای نەتەوەی دیموکراتیک، پارادیگمای ئازادیپارێزی ژن و ئیکۆلۆژیک بۆ هەموو کێشەکانی جیهان، بۆ هەموو جۆرە کێشەیەک لەناو کۆمەڵگاکاندا وەک چارەسەری دەستنیشان دەکرێت. ئەوە بە شێوەیەکی جددی پەسەند دەکرێت. تێکۆشان بەرەو پێش دەچێت، بەرفراوان دەبێت. لەسەر ئاستی جیهان خاوەندارییەکی بەهێز دێتە ئاراوە. ئەو خاوەنداریەش هێزێکی تێکۆشانی بەهێز بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەخوڵقێنێت. سەرنج بدەن، تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ئیتر بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە. لەسەر ئاستی جیهانی خاوەندارییەکی جددی هەیە. تێکۆشان ئیتر بە جیهانی بووە. ئەوە زۆر گرنگە. سەرکەوتنێکی گەورەیە. دەبێت بەم جۆرە هەڵبسەنگێندرێت. ئەوە ئاستێکی زۆر گرنگە. سەرکەوتنێکی زۆر گرنگە کە پاڕادیگما، هزری رێبەرایەتی زیاتر بڵاودەبێتەوە، خاوەنداری دێتە ئاراوە، لە زۆر رووەوە دەگۆڕدرێت بۆ تێکۆشان.
لایەنێکی دیکەش رێپێوانەکەی دۆسێلدۆرفە. رێپێوانێکی بەشکۆیە. سڵاو لەسەرجەم بەشداربووان دەکەم. هەنگاو بە هەنگاو بەجەماوەری دەبێت. واتە تێکۆشانی کۆمەڵایەتی کە بۆ ئازادی جەستەیی رێبەرایەتی بەڕێوەدەبرێت ئیتر بە جیهانی بووە. لە کۆمەڵگای ئەوروپاشەوە بەشداربوونی بەرچاو هەیە. لە ئینترناسیۆناڵیستەکانەوە بەشداربوونی جددی لە ئارادایە.
رێپێوانی دۆسێلدۆرف شکۆمەندانەبوو
ئەمساڵ لە ١٥ی نیساندا بە بەشداربوونی بەرچاو رێپێوانی دۆسێلدۆرف بەرێوەچوو. ئەوە گرنگە. ئەنجامێک کە لەوەوە بەدەستیبهێنین بەم جۆرەیە؛ بۆ ئازادی جەستەیی رێبەرایەتی ئەگەر ئێمە نەک بە شێوەی یەکلایەنە بەڵکوو فرەلایەنە تێکۆشان بەڕێوەببەین، لە رووی سیاسی، دیپلۆماسی، یاسایی، کۆمەڵایەتی، ئایدۆلۆژییەوە تێکۆشان بەڕێوەببەین بە دڵنیایەوە دەگەینە ئەنجام، ئازادی جەستەیی رێبەرایەتی مسۆگەر دەکەین. لەهەمان کاتدا ئێمە پرسی کورد، پرسی بە دیموکراسیبوون چارەسەر دەکەین. بەهەموو جۆرێک دەتوانین بنەمای ئەوە بخوڵقێنین. خۆی لە خۆیدا بابەتەکان دابڕاو نین لە یەکتر. هەربۆیە دەبێت تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەرایەتی لەهەموو شوێنێک بەڕێوەببرێت. هەم دەبێت پارادیگما بە جیهاندا بڵاوبکرێتەوە، هەم تێکۆشانی کۆمەڵایەتی بەرفراوان بکرێت، هەمیش تێکۆشانی یاسایی بەڕێوەببرێت. لایەنێکی دیکەشی تێکۆشانی دیپلۆماتیک، سیاسی و ئایدۆلۆژیکە. دەبێت بە شێوەیەکی هەمەلایەنە تێکۆشانی بەهێز بەڕێوەببرێت. ئەوەی تائێستا کراوە زۆر بەنرخە و بە واتایە. ئاستێکی گرنگی خاوەنداری ئافراند. ئازادی جەستەیی رێبەرایتی، چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کوردی خستە ناو رۆژەڤی جیهانەوە. گۆڕیویەتی بۆ پرسێکی جیهانی. چارەسەریەکەشی گەیاندووەتە ئاستێکی جیهانی، دەبێت بە بەهێزی درێژە بەوە بدەین.
پەیوەندییەکانی تورکیا لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی بۆ دوژمنایەتیکردنی کوردە
هەر خۆی تورکیا هەموو دیپلۆماسییەتی خۆی لەسەر دوژمنایەتیکردنی کورد و دژایەتیکردنی کورد ئەنجام دەدات. سیاسەتی دەرەوەی خۆی بە تەواوی لەسەر ئەوە نەخشەڕێژ و پۆلێنبەندی کردووە. پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە. لەگەڵ وڵاتانی کەنداو چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات؛ لەگەڵ سعودیە، ئێران، قەتەر و میسر چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات. هەموو کۆبوونەوەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بە هۆی دژایەتیکردن و دژبەریکردنی کوردەوەیە. ئێستا هەوڵدەدات ئەو وڵاتە عەرەبییانە بخاتە دۆخی دژ بە کوردانەوە. دەیەوێت سیاسەتەکانی خۆی جێبەجێ بکات. بۆ ڕێگریکردن لە چارەسەرێکی دیموکراسی لە سوریا، بۆ ئەوەی لە سوریاش شەڕ لە دژی کوردەکان قووڵتر بێتەوە ئەوەی لە توانایدا بێت دەیکات. هەموو ئەو سیاسەتانە، کە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا پەیڕەو دەکرێن لەسەر ئەو بنەمایە دامەزراون.
ئەگەر وڵاتانی عەرەبی پەیوەندییەکیان لەگەڵ سوریا هەبێت، ئەو پەیوەندییە لەسەر بنەمایەکی بە دیموکراسیکردنی سوریایە، لە سوریا کێشەکانی خۆبەڕێوەبەریی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسەر بنەمای بە دیموکراسیکردنی سوریا چارەسەر دەبێت، بەڵام تورکیا هەوڵدەدات هەموو ئەو پەیوەندییانە هەڵسەنگێنێت. سیاسەتی تورکیا لەم بابەتەدا زۆر ڕوونە. ئەو پرۆسەیە، کە دەیەوێت لەگەڵ سوریا بەرەوپێشی ببات، بە تەواوی پرۆسەیەکە، کە بۆ ئەو ئامانجە پەرەی پێدەدرێت. هێنانەپێشەوەی بابەتی دژایەتیکردنی کوردەکان، سوریا و کوردەکان بە گژ یەکدا بکات و لە سوریا کوردەکان پاکتاو بکات. لە ڕێگەی ڕژێم و دەوڵەتی سوریاوە، هەموو سیاسەتەکانی لەسەر ئەم بنەمایە پەرەپێدەدات. هەوڵ دەدات ڕووسیا ڕاکێشتە ناو ئەو سیاسەتەوە، هەوڵدەدات سوریا و ئێران، واتە وڵاتانی عەرەبی ڕابکێشێتە ناو ئەوەوە. لەو پرۆسەیەدا چاوپێکەوتنەکانی رژێمی سوریا لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بەڕێوەچوو. هەندێک سەردانی وڵاتانی عەرەبی ڕوویاندا. وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی دیمەشقی کرد. هەندێکیان کۆبوونەوەی ئەنجامدا. هەندێک هەواڵ و ڕاپۆرت بڵاوکرانەوە و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە سوریا داوای لە سعودیە کردووە بۆ گەڕانەوە بۆ نێو کۆمکاری عەرەبی. دەردەکەوێت، کە هەوڵێکی لەو شێوەیە هەیە. جگە لە قەتەر، بەتایبەتی سعودیە، وڵاتانی عەرەبی دەیانەوێت سوریا بهێننەوە ناو کۆمکاری عەرەبی. ئەمە ئاشکرایە. تاوەکو دێت وڵاتانی عەرەبی باڵیۆزخانە لە سوریا دەکەنەوە. باڵیۆزخانەکان یەک لە دوای یەک لەوێ دەکرێنەوە، بۆیە لە پەیوەندیدان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بەتایبەتی وڵاتانی کەندا، ئێستا لەگەڵ میسر لە پەیوەندیدان. تاوەکو دەچێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دیمەشق باشتر دەبێت، ئەمە مانای ئەوەیە، کە وڵاتانی عەرەبی دان بە بەڕێوەبەرایەتی ئێستای دیمەشقدا دەنێن و دان بە بەڕێوەبەرایەتی ئەسەددا دەنێن. ئەمە دانپیادانانە. نزیکایەتییەکی بەمشێوەیە هەیە، کە سوریا بگەڕێنرێتەوە بۆ نێو گروپ و کۆمکاری عەرەبی. قەتەر لە دژی ئەمە دەوەستێتەوە، چونکا پەیوەندیی ستراتیژی لە نێوان تورکیا و قەتەردا هەیە، لەسەر یەک هێڵن، یەک تێگەیشتن و بیرکردنەوەیان هەیە و ئەوە تەنها پەیوەندیدارە، کە وڵاتانی تری عەرەبی لە قەتەر جیاوازن.
پەیوەندیی نێوان سوریا و وڵاتانی عەرەبی گرنگە
ئێمە ئەمە بە گرنگ دەزانین. با بە ڕوونی بڵێین. گرنگە پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و وڵاتانی عەرەبی لەم ئاستەدا بەرەوپێش بڕۆن. ئێمە گرنگی پێ دەدەین. بەڵام بێگومان دەمانەوێت ئەم پەیوەندییە لەسەر بنەمای دیموکراسیکردنی سوریا و چارەسەرکردنی کێشەی سوریا لەگەڵ خۆبەڕێوەبەری خۆسەر دا بێت، لەسەر بنەمای دیالۆگ و گفتوگۆی دیموکراسی و سیاسی چارەسەر بکرێت. ئەمەش دەبێتە سوودگەیاندن بە سوریا. ئەمەش بۆ هەموو وڵاتانی عەرەبی سوودی هەیە. ئەمە لە بەرژەوەندیی کۆمەڵگەی عەرەبی و گەلی عەرەبدایە. ئەگەر کوردەکان و عەرەبەکان شەڕ بکەن، ئەوە تەنها خزمەت بە دەوڵەتی تورک دەکات. لە خزمەتی هیچ وڵاتێکی عەرەبیدا نییە. هەرگیز خزمەت بە سوریا و دەوڵەتی سوریا و کۆمەڵگەی سوریا و گەلی سوریا ناکات. بۆیە زۆر گرنگە، ئەم پەیوەندییانە لەسەر بنەمای دیموکراسی کێشەکانی پێ چارەسەر بکرێت.
هەر خۆی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جاڕنامەی بڵاوکردەوە. ئەم جاڕنامەیە زۆر گرنگە. ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و دەوڵەتی سوریا بە گرنگ دەزانن، ئەوانیش بۆ خۆیان دەیەوێت بەم شێوەیە پەیوەندی بە هەموو وڵاتانەوە بکەن و بۆ پەیوەندی لەگەڵ هەموو جۆرە بنیاتنانێکی سیاسی، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، هەموو جۆرە وڵاتێک و وڵاتانی عەرەبی و هەموو بەشێکی کۆمەڵگا کراوەن. ئەو نیشانی دەدات، کە دەیەوێت کێشەکە لە چوارچێوەی تەواوی خاکی سوریا و لەناو سنوورەکانیدا، لەسەر بنەمای دیموکراسی و لەسەر بنەمای دیموکراسیکردنی سوریا چارەسەر بکات، ئەمەش ڕێک بە تەواوی نیاز، مەبەست، سیاسەت، هەڵوێست، ستراتیژی و ئامانجەکانیەتی. ئەم نزیکایەتی و جاڕنامە و گوتارە زۆر گرنگ و بە نرخە. لە پرۆسەیەکدا، کە پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و وڵاتانی عەرەبی زیاد دەکات، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەمان پرۆسەدا جارنامەیەکی لەو جۆرەی بڵاوکردەوە و یەکتریان تەواو کرد. نزیکایەتییەکی زۆر زۆر گرنگیشی گرتووەتەبەر و ئێمەش لە لایەنی ئەم چارەسەرەوەین. ئەوان لە لایەنی چارەسەری دیموکراسیدان. ئێمە پشتیوانی لەوە دەکەین لەگەڵ دەوڵەتی سوریا لە نا سنوورەکانی سوریا دا لەسەر بنەمای دیموکراسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ یەک کۆببنەوە و کێشەکان چارەسەر بکەن. لە ڕاستیدا چارەسەری بە دیموکراسیکردنی سوریایە. کورد و هە موو ئەو کۆمەڵگایانە، کە لە سوریا دەژین بە بەدەستهێنانی مافە کانیان، بە دڵنیاییەوە سوریا دەبێتە دیموکراتیک. کێشەکەش لەسەر بنەمای دیموکراسی چارەسەر دەکرێت. لەم بارەیەوە، ئێمە پشتگیری لە هەموو ئەو هەوڵانە دەکەین و بە گرنگیان دەزانین.
هەوڵ دەدرێت عێراق بکاتە دوژمنی کورد
تورکیا دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق پەرەپێبدات. ماوەیەکی زۆرە، کاری زۆر بۆ ئەوە دەکات. ئەگەر لە دەستیشی بێت ئەو شێوە و شکڵیش بە عێراق دەدات. دەیەوێت ڕۆڵێکی کاریگەر لە دیزاینی عێراقدا ببینێت. لەو بارەیەوە، ئەو چەندین ساڵە هەوڵدەدات تورکمانەکان لە هەموو ڕوویەکەوە ڕێکبخات، بەتایبەتی تورکمانەکانی ناوەندی کەرکوک. هەندێک زانیاری هەیە، کە هەندێک ڕێکخستنی جدیی لەوێ دروستکردووە.
لەناو کار و چالاکییەکانی دژایەتیکردن لەگەڵ عێراقدایە. ئەوە زۆر روون و ئاشکرایە. کەرکوکیشی کردووەتە ناوەندێک بۆ ئەمە. ئێستا شتێکی بەو جۆرە بەڕێوەدەبات و لە عێراق و بە تایبەتیش لە لای سوریاوە ئێمە باسمان کرد؛ هەوڵ دەدات کە عێراق بکاتە دوژمنی کوردان. عێراق کێشەیەکی لە گەڵ کورددا نابێت. لە باشوور و عێراق پرسی کورد چارەسەرکراوە. واتە بە پێداگرییەوە هەوڵ دەدات عێراق بەرەو ئەوە ئاراستە بکات. لە باشوری کوردستان قەوارەیەک بوونی هەیە، پەیوەندی هەیە. لە دەستوری هەمیشەییدا عێراق دانی بەوەدا ناوە. عێراق بۆچی لە بەرامبەر کوردان لە باکور ببێتە دوژمن؟ ئەمە چ سودێکی بۆ عێراق هەیە؟ عێراق بۆچی ببێتە دوژمنی کوردانی رۆژئاوا؟ عێراق بۆچی بەرامبەر بە کوردانی دراوسێ ببێتە دوژمن؟ ئەمە چ سودێک بە عێراق دەگەیەنێت؟ عێراق ئەوە دەزانێت.
بە مێشک و ئەقڵی دەوڵەت مامەڵە دەکات. واتە لۆژیکی مامەڵە دەکات. ئەو دیدارانەی ئەم دواییە لە راگەیاندنیشدا خرانە بەرباس.
ئاو وەک بابەتێکی سەرانەسەندن بەکاردەهێندرێت
لە عێراق پرسی زۆر جددی ئاو بوونی هەیە. ئاوی فوراتی لە دژی عێراق کردووەتە کارتی سەرانەسەندن و هەڕەشە. رژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست چەندین ساڵە ئاو دەگرێتەوە. ئەمە تاوانێکی نێونەتەوەییە. بەڵێ نابێت کە ئەو ئاوەی بۆ چەندین ساڵ سنووری وڵاتانی بڕیوە، مرۆڤ بیگرێتەوە. لە پەیماننامە نێونەتەوەییەکاندا یاسای ئەوە بوونی هەیە. تورکیا ئەوانە پێشێل دەکات. تورکیا تاوانێکی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات. یاسای نێونەتەوەیی پێشێل دەکات. ئەمە وەک کارتێک لە دژی عێراق بەکاردەهێنێت. ئاوی فورات دەگرێتەوە. ئێستا لە عێراق پرسی بەبیابانبوون بە شێوەی جددی لەئارادایە. کشتوکاڵی تێداناکرێت، ئاژەڵداری تێداناکرێت. ئەمە کێشەیەکی زۆر جددی ئاوە. بەراستیش بووەتە قەیرانێکی گەورە. ئەمە گۆڕدراوە بۆ چەکێک. هەمان ئەو شتەی لە سوریا دەیکات لە عێراقیش دەیکات.
ئێستا لە رێگەی بەکارهێنانی وەک کارتێکی فشار هەوڵ دەدات عێراق راپێچی هێڵی خۆی بکات، بیخاتە ناو بازنەی سیاسەتەکانی خۆیەوە. هەوڵ دەدات بیگاتە دوژمنی کوردان. دەڵێت، من کوردی ئازاد لەناودەبەم. من کۆمەڵکوژی ساز دەکەم و تۆ لەم کۆمەڵکوژیەدا پشتیوانیم لێبکە. ئەگەر پشتیوانی لەوە نەکەیت ئاو دەگرمەوە. چەندین ساڵە ئەوە لە دژی عێراق بەکاردەهێنێت.
راگەیەندرا کە کاربەدەستانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، سەردانی تورکیایان کردووە. بە راستیش ئاو قەیرانێکی جددی و گەورەیە. رۆژەڤی سەرەکی پرسی ئاو و بازرگانییە. بابەتێکی ئابوری جددیش هەیە لەم بابەتەدا. کێشەکان زۆرن، لەلای عێراقەوە دەبێتە رۆژەڤ هەڵبەت دەکرێت کە ئەوانە هەبن، بانگەشەی ئەوانە دەکرێت. بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە پرس و رۆژەڤ ئەوانەن. هەڵبەت ئەگەری هەیە. بەڵام رۆژەڤ و بابەتی سەرەکی تورکیا ئەوە نییە. بابەتی سەرەکی بەلای تورکیاوە دوژمنایەتیکردنی کوردانە. تورکیا دوژمنایەتی کردنی کوردانی هێناوەتە ناو ئەجیندا و بابەتە سەرەکییەکانی عێراقیش. بەسەر عێراقیدا سەپاندووە کە پشتیوانی لە هێرشە قڕکاری و داگیرکەرییەکان کە لە دژی کوردان ئەنجام دەدرێن، بکات. داوای ئەمەی لە عێراق کردووە. ئەمە روون و ئاشکرایە. ئەمە شاراوە نییە. خۆی لە خۆیدا خۆیشی و دەوڵەت تورکیش، رژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیستیش باس لەوە دەکات.
ئێمە وابیردەکەینەوە کە عێراق نەکەوێتە داوی لەم جۆرەوە. لەبەر ئەوەی هیچ سودێکی بۆ عێراق نییە. لەبەرژەوەندی عێراقدا نییە، زیانیش بە عێراق دەگەیەنێت. بەراستیش بەرژەوەندی عێراق لە ئازادی کورداندایە. لە هاوپەیمانی و یەکێتیی ستراتیژیکدایە. ئەمە راستیە.
دەیانەوێت یەنەکەش وەک پەدەکە لێبکەن
دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستانیش هەمان سیاسەت پەیڕەو دەکات. چەندین ساڵە ئەو هێرشە کۆمەڵکوژکارییە درێژە پێدەدات. هەرسێکیش بە شێوەیەکی داگیرکەرییە. تائاستێکی گرنگ خاکەکەی داگیرکردووە. درێژە بەوە دەدات، دەیەوێت بەردەوام بێت لەسەر هێرشە داگیرکەرییەکانی. دەیەوێت ناوچەی دەستڕۆیشتوویی و کاریگەری خۆی بکاتە ناوچەی پەدەکە. هەوڵ دەدات سلێمانیش وەک هەولێر لێبکات. هەوڵ دەدەن وەک پەدەکەی لێبکەن. دەیانەوێت یەنەکە وەک پەدەکە لێبکەن. دەیانەوێت یەنەکە بخەنە سەر هێڵێکی خیانەتکار، هاوکار و داردەستێکی وەک پەدەکە. هۆکاری سەرەکی ئەو هێرشانە ئەمەیە. بۆ نمونە دەیتوانی لە شوێنێکی زۆر دوورتر لە فرۆکەخانە لەناو رێگادا لە دژی مەزڵوم عەبدی هێرش ئەنجام بدات. بەڵام وایان نەکرد. لە شوێنێکی نزیک فرۆکەخانە ئەم کارەیان کرد. لەبەر ئەوەی دەیانەوێت دەست بەسەر فڕۆکەخانەکەدا بگرن. دەیانەوێت فڕۆکەخانەی سلێمانی بخەنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە. لە نزیک فڕۆکەخانە ئەنجامیاندا بۆ ئەوەی بیکەنە رۆژەڤ و بابەتی گەرم. ویستی لە رێگەی ئەوەوە گوشاری توند بکات، هاوکێشەکە بەلای خۆیدا بشکێنێتەوە بۆ ئەوە بەسەر فرۆکەخانەی سلێمانیدا باڵادەستی بەدەستبهێنێت.
بەهەمان شێوە ئەو هەلیکۆپتەرانەشی کەوتنەخوارەوە کردە رۆژەڤ. بەڵام سەرباری ئەوەی لەگەڵ هاوپەیمانی نێونەتەوەیی چەندین ساڵە دژی داعش خەبات بەڕێوەدەبرێت، پلانێک جێبەجێ دەکرێت. لەم رووەوە پەیوەندی هەیە. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمەش راگەیەندراومان هەبوو. هاتنی هەلیکۆپتەرەکان لە چوارچێوەی شەڕ لە دژی داعشدایە. رووداوێکە، دۆخێکی بەم جۆرە وەک پاساو نیشان دەدرێت. هەڵبەت هەموو ئەمانە بیانوون. ئەو چالاکیانە چەندین ساڵە بەردەوامن، هێنایان و کردیان بە رۆژەڤ. بەر لە هەڵبژاردن دەیانەوێت شەڕی قڕکردن قووڵ بکەنەوە. پلانی ئەوان ئەوەیە کە لە رێگەی شەڕەوە لەم هەڵبژاردنەدا سەربکەون. ئەگەر بیهێنێتە سەر خەتێک کە بتوانێت لەناوی ببات، بە گوشاری لەم جۆرە یەنەکەش دەخاتە سەر هێڵی خیانەت و هوکاری دوژمن، وەک پەدەکە دەیخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی یان چۆکی پێدادەدات، بەم جۆرە ئەو شەڕی قڕکردنە وەک دەیەوێت و بە گوێرەی پلانی خۆی درێژەی پێدەدات. بەم جۆرە دەنگی نەژادپەرستی لە تورکیا مسۆگەر دەکات، لە تورکیا بابەتەکە قووڵ دەکەن و هەڵبژاردنەکە دەبەنەوە. ئامانجی ئەوان مەزڵوم عەبدی بوو بەڵام سەرنەکەوتن. ئێستاش کۆنسێپتێکی بەم جۆرە بەردەوامە. ئێوە هێرشەکان دەبینن. لە قوڵایی رۆژئاوا بەردەوامە، لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، لە باکووری کوردستان هەموو رۆژێک ئۆپراسیۆن و هێرش بەردەوامن. کۆنسێپتی شەڕێکی هەمەلایەنە بەم جۆرە بەردەوامە.
لە باشوریش دەیەوێت یەنەکە بەشداری پێبکات و بەردەوامی پێدەدات. تاوەکو ئێستا هەڵوێستی یەنەکە گرنگ بوو، نەهاتە سەر هێڵی پەدەکە. خیانەتی نەکرد و نەبووە هاوکاری دوژمن. نەیویستووە ببێتە هاوبەشی قڕکردنی کورد. لەبەرامبەر ئەوەشدا هەڵوێستی خۆی پیشاندا. ئەمە زۆر گرنگە. ئەمە هەڵوێستی وڵاتپارێزیە. بێگۆمان پێویستە بەهێز بکرێت. ئەگەر یەنەکە بێتە سەر هێڵی پەدەکە کۆتایی پێدێت. هیچ هۆکارێک بۆ هەبوونی نامێنێت. ئەوەی یەنەکەی کردووەتە یەنەکە، هەڵوێستی وڵاتپارێزیەتی، هەستیار بوو. هەلوێستی بەم شێوەیە بوو. ئەگەر ئەو هەڵوێستە نەبواتە، هیچ جیاوازیەک لە نێوان یەنەکە و پەدەکەدا نەدەما، یەنەکە هیچ بەهایەکی نەدەما. بە واتای خۆکوشتن بۆ یەنەکە دەهات.
پەدەکە لە ویژدانی گەلی کورددا تاوانبار بووە.
کاتێک گەلەکمان بەهۆکاری سیاسی دەچێتە باشور، پەدەکە سیخوڕیەکان بەسەردا دەسەپێنێت. دەڵێت پێویستە بۆ میت سیخوڕی بکەن. دەڵێت ئەگەر سیخوڕی بکەن، دەتوانن لێرە بژین، بە پێچەوانەوە رێگە نادەن بژین. دەڵێت یان لێرە بڕۆ یان رادەستی تورکیات دەکەمەوە. بەم شێوەیە لەگەڵیان دەجووڵێتەوە. ئەوانەی ئەمەش قبوڵ ناکەن، بە هاوکاری میت تەسفیەیان دەکەن. هێرشی دژی زەکی چەلەبی بەم شێوەیە بوو. هێرش لەسەر زەکی تورئەلی بەم شێوەیە بوو. واتە هۆکارەکەی ئەمەیە. هۆکاری هێرشەکە بەم شێوەیە بوو.
هەروەها ئێمە لە راگەیەندراوەکەماندا ئاشکرامان کرد کە ئەمە دۆخێکی قێزەونە. مرۆڤ گەدەی تێکدەچێت. شەرمێکی گەورەیە. باوەڕم وایە پەدەکە لە ویژدانی کورددا تاوانبارە. بەهۆی ئەو هەڵوێست، سیاسەتە قێزەونە، گەلی کورد پەدەکەی مەحکوم کردووە. مێژوو مەحکومی کردووە.
ئاکەپە بێجگە لە شەڕ هیچی تر ناڵێت
ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە، ئەگەر حکومەتی فاشیستی براوە بێت، ڕەوایەتی دەدرێت بەم سیاسەتە کۆمەڵکوژییە فاشیستییە، نەوەک هەر ڕەوایەتی پێ دەبەخشێت، بەڵکو بەردەوامی پێ دەدات، واتە درێژە بەم فاشیزمە دەدات و زیانی مەزن بە گەلی کورد دەگات، مەهەپە بەردەوامە لەم سیاسەتی کۆمەڵکوژییە لەڕێگەی قووڵکردنییەوە؛ بەم مانایە، ئەم حکومەتە فاشیست و ڕژێمە فاشیستە نابێت لە هەڵبژاردن براوە بێت، ئەو هەموو شتێک دەکات بۆ بردنەوە، تەنها یەک شتی بەدەستەوە ماوە و ساڵانێکە ئەنجامی دەدات، ئەویش شەڕە، شەڕی کۆمەڵکوژی، لە هەموو جێگەیەک پێی هەڵدەستێت، ئومێدەکانی بە شەڕدا هەڵدەواسێت، هیچ جێگرەوەیەکی تری نییە، بێجگە لە توندوتیژی و کوشتن و خوێنڕێژی هیچی تر نازانن. بڕواننە ڕۆژنامە و ڕاگەیاندنی ئاکەپە، هیچ ئەجێندایەک شکنابەن بێجگە لە شەڕ و چەکی شەڕ، هەموو ئەجێنداکەیان دژایەتی کوردە. ئەوکاتەی هێرش دەکاتە سەر ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆی سیستەم یان هێرش دەکاتە سەر هاوپەیمانیی میللەت، لەسەر بنەمای دژایەتی کورد هێرش دەکات، هەموو ئارگۆمێنتەکەیان لەسەر ئەوە بەندە، سیاسەتەکەیان لەسەر ئەوە بەندە، بە چاوپۆشی لەوە، هەموو ئەجێنداکەیان بریتییە لە جیهاد، تاکە ڕۆژەڤیان داهێنانی چەکی شەڕی نوێیە، ئەمە دوژمنکارییە، ئەمە ئەجێندای سەرەکییانە. ئێستا، بۆ نموونە، هۆکاری سکاڵاکانیان بۆ داخستنی نووسینگەکانی هەدەپە ڕووندەکەنەوە، هەروەها هۆکاری حوکمدانی سەڵاحەدین دەمیرتاش ڕادەگەیەنن، هۆکارەکە سەردانی شاندێکی هەدەپەیە بە سەرۆکایەتی سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ قەندیل بە مەبەستی چاوپێکەوتن. ئەم سەردانە لە چوارچێوەی پرۆسەی گفتوگۆکانی ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٥ بوو. وەک هەڤاڵان هەڵیانسەنگاند، ئەم سەردانەی هەدەپە بۆ قەندیل بە ڕێگەپێدانی ئەردۆگان و بەڕێوەبەرایەتی ئاکەپە و حکومەتی ئاکەپە ئەنجامدراوە.
زۆرجار ئاکەپە پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە
لەمیانی هاتن و چوون، حکومەتی ئاکەپە ڕێخۆشکەری دەکرد بۆ شاندی هەدەپە؛ لەڕێی ئەم گفتوگۆیانەوە چەندین نامەمان بۆ ڕێبەر ناردووە، کاتێک شاندی هەدەپە نامەکانی دەبرد، حکومەت دەستوبرد ڕادەستی ڕێبەری نەدەکرد، بەڵکو پاش چەند ڕۆژێک یان چەند هەفتەیەک؛ تا ئەوکاتە چیان بە نامەکان دەکرد؟ دەیانخستە بەردەستی ئەردۆگان، دەیخوێندەوە و دەیدایە دەستی هاکان فیدان، لەکۆتاییدا ڕادەستی ڕێبەریان دەکرد. لەمیانی ئەو پرۆسەیەدا، ڕۆژنامەی «سەباح» سەر بە ئاکەپە هات و چاوپێکەوتنی ڕێکخست، هەڤاڵ عەباس ڕوونی کردەوە، ئەردۆگان و ئاکەپە پەیوەندیان لەگەڵ پەکەکە بەستووە، بەڵێ ئەمە ڕاستە، ئێستا هۆکاری بەستنی ئەو کۆبوونەوانە ڕوون بۆتەوە. دەیانویست دەست بەسەر دەوڵەتدا بگرن، تاوەکو سیستەمە فاشیستەکەی بەردەوام بێت، ئەمە خودی ئامانجەکەیە. بۆیە ڕێبەر دەیگوت ئەوان پرسی کورد وەک ئامراز بەکاردەهێنن، بەڕاستی پرسی کورد وەک ئامراز بەکاردەهێنن. ئاکەپە بەشێوەیەکی تاکتیکی نزیک دەبووییەوە و مامەڵەی دەکرد، بەڵام بە هەموو شێوەیەک و لەسەر هەموو ئاستێک، پەیوەندییان لەگەڵ هەمووان بەست. ئێستا ئەردۆگان دەم دەکاتەوە و سوکایەتی بە گەلی کورد دەکات و دژایەتییان دەکات، لەسەر هاوپەیمانیی میللەت ئەم هێرشە دەکات، ڕەوشی وی ڕوونە، لەم پرۆسەیەدا کوردان ڕاستییەکەیان بینی، ڕێبەر ئاپۆ هەموو ماسکەکانیانی لابرد. تێکۆشانمان هەموو ماسکەکانی ئەردۆگانی لابرد. ڕاستییەکەی، ئەم حکومەتە فاشیستە هیچ لە هەگبەیدا نەماوە، هەموو شتێک ڕوونە، ڕاستییە فاشیستی و تاوانکارییەکەیان بەدەرکەوت، هیچ ئامرازێک شک نابەن بێجگە لە جەنگ، هەموو سیاسەتەکانی هەڵبژاردنیان لەسەر دژایەتی گەلی کورد بنیاتنراوە.
بۆیە ئەو تەنها شەڕ و کوشتار و فرمێسک و ئازار و مەرگی کورد و گەلانی تورکیای دەوێت، هیچ بەڵێنێکی تر نادات.
پێویستە دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە بڕوخێنرێت
ئەگەر بڕوانینە لیستی ئاکەپە و مەهەپە، دەبینین زۆرێک لە بکوژ و تاوانباران لەخۆدەگرێت، پڕە لە تاوانباران و دوژمنانی گەلی کورد، ئەمە بەڵێنی حکومەتی تورکیە، بۆیە پێویستە لە ١٤ ی ئایار ئەم حکومەتە بڕوخێنرێت، چونکە ئەم حکومەتە هیچ نابەخشێتە گەلی کورد و گەلانی تورکیا، بێجگە لە مەرگ و تاریکی و جەنگ و کوشتار و وێرانە، ئایندەی تورکیا وێران دەکات، بۆیە پێویستە ئەم ڕژێمە بڕوخێنرێت.
هاوپەیمانیی میللەت خاوەنی هیچ پرۆژە و پلان و سیاسەتێکی دیموکراتیک نییە، لە ڕاگەیاندراوی هەڵبژاردنی خۆیان ئەمەیان دەرخست، لێدوان هەیە، هەمووان دەدوێن و گفتوگۆ دەکەن، چەندین لێکدانەوە پێشخراوە، ئەمە واتە هیچ پلان و پرۆژە و سیاسەتێکی بەهێز و ڕاستەقینە نییە لەپێناو چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد، چەسپاندنی دیموکراسی لە تورکیا و دامەزراندنی کۆمارێکی دیموکراتیک. گەلێک ڕوونە ئایندە تورکیا بەندە بە هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادییەوە، چونەک هێزی سەرەکییە بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا و دامەزراندنی کۆمارێکی دیموکراتیک و چارەسەرێکی دیموکراتیک بۆ پرسی کورد. پارتی چەپی سەوز سەرکەوتنی هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی دووپات دەکاتەوە لەم هەڵبژاردنە، بێگومان ڕەوشەکە بەم جۆرەیە؛ بۆیە پێویستە پارتی چەپی سەوز لەم هەڵبژاردنانە براوە بێت لەپێناو دامەزراندنی کۆمارێکی دیموکراتیک و چارەسەرێکی دیموکراتیک بۆ پرسی کورد. پێویستە پارتی چەپی سەوز لەڕووی چەندێتی و چۆنێتییەوە بەهێزەوە بچێتە پەرلەمان، ئەمە دەخوازرێت لە گەلی ئێمە و هەموو ژینگەپارێز و ئیکۆلۆژیست و تەڤگەری ژنان و تەڤگەری گەنجان لە کۆمەڵگەی تورکی، هەموو ئەوانەی پشتیوانی ئاشتی و دیموکراسی و دادپەروەری و یەکسانی و تێگەیشتنن.
پێویستە دەنگ بدرێت بۆ ڕوخاندنی ئەردۆگانی فاشیست
هەرکەسێک خوازیاری دیموکراسی و ئاشتی و سیستەمێکی دادپەروەر بێت لە تورکیا، پێویستە دەنگ بدات بە هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی و پارتی چەپی سەوز، کاربکات بۆ سەرکەوتنی هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی، ئەمە زۆر گرنگە، ئایندەی تورکیا لێرەیە، ئەمە هێزی سەرەکی و دیموکراسییە بۆ دامەزراندنی تورکیایەکی دیموکراتیک، نەوەک هاوپەیمانیی میللەت. دەبێت هەموو گەلی ئێمە دەنگ بدەن بە هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی و پارتی چەپی سەوز، هەروەها دەبێت ئەم دیکتاتۆرە فاشیستە ببەزێنرێت کە سەرۆکی ئەم ڕژێمە فاشیستەیە. دەبێت ئەم دیکتاتۆرە فاشیست و ڕژێمە فاشیستە بڕوخێنرێن. سەرکەوتنی هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی و پارتی چەپی سەوز لە ١٤ ی ئایار زۆر گرنگە، لیستی کاندیدانی پارتی چەپی سەوز زۆر بەهێزە، نوێنەرایەتی ژن تێیدا زۆر بەهێزە، نوێنەرایەتی گەنج تێیدا زۆر بەهێزە، تاڕادەیەک نوێنەرایەتی هەموو شوناسێک کراوە، هەموو ڕەنگەکانی تورکیا لەخۆدەگرێت، هەموو جیاوازییەکان دەگەیەنێتە پەرلەمان. ئەمە ئایدیای بەشداریکردن لە پەرلەمان پیشان دەداتەوە. ئەمە زۆر گرنگە، واتە ئەم لیستە زۆر دیموکراتیکە، ئەم لیستە ڕەنگدانەوەی واقیعە هەمەڕەنگ و فرەڕەهەندەکەی تورکیایە، بۆیە دەبێت گەلەکەمان لە دەوری ئەم کاندیدانە کۆببنەوە، بۆ بردنەوەی ئەم کاندیدانە، پێویستە هەموو پشتیوانییەکیان بکرێت، دەبێت هەمووان دەنگی خۆیان بدەن، پێویستە هەمووان بچنە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بدەن بە پارتی چەپی سەوز. پێویستە هەمووان دەنگ بدەن بە مەبەستی ڕوخاندنی ئەردۆگانی فاشیست. دەبێت هێزە دیموکراتیکەکان دەنگ بە کاندیدەکانیان بدەن. هەروەک دەبێت دەنگ بە پارتی چەپ بدرێت لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی. لەپێناو ئایندەیەکی دیموکراتیک و ئازاد و یەکسان و دادپەروەر و ئاشتییانە، پێویستە هەمووان لەم هەڵبژاردنە دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن و پشتیوانی تەواو پیشان بدەن لەپێناو دیموکراسیی لە تورکیا، ئەمە زۆر گرنگە و هەمووان هاندەدەم بۆ گردبوونەوە لە دەوری کاندیدەکان.
ڕەنگە هەندێک کەس پێشبینی جیاوازیان هەبێت بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن، ڕەنگە نزیکبوونەوەکان بەگوێرەی پێشبینییەکان نەبووبن، ڕاستییەکەی خەڵک بەپێی پێویست مامەڵە لەگەڵ ئەم پرۆسەیە ناکەن، پێویستە هەموو کەسە بەهێز و کاریگەرەکان لەم پرۆسەیە بەشدار بن، هێز و وزەیان کۆبنەوە، لەپێناو سەرکەوتنی دیموکراسی دەبێت هێزە دیموکراتیک و ئازادیخوازەکان یەکبگرن، دەبێت کار بۆ ئەمە بکرێت، چونکە زۆر گرنگە.
بایکۆت دەبێتە مایەی لاوازی
دەزانین هەندێک لە ڕێکخراوە سیاسی و دیموکراتیک و چەپ و سۆسیالیستەکان باس لە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی دەکەن، بەبڕوای ئێمە، ئەمە ڕاست نییە؛ ئەم هەڵبژاردنە وەک هیچ هەڵبژاردنێکی تر نییە، بە مانایەکی تر، هەر بایکۆتێکی تری هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی، بە چاوپۆشی لە ئایدۆلۆژیا و مەیل و هێڵی چەپی سۆسیال دیموکراتیک، بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەچنە خزمەتی ئەردۆگانی دیکتاتۆری فاشیستەوە، خزمەت بە ڕژێمی فاشیستی دەکات، نابێت هیچ هێزێک ئەم هەڵوێستە بگرێتە بەر، چونکە دەبێتە مایەی فەوتانی دەنگەکان؛ هەڵبەت فەوتانی دەنگەکان خزمەت بە ڕژێمی فاشیستی دەکات. بایکۆتی هێزە دیموکراتیکەکان هیچ سودێکی نییە، دەبێت باش ئەم ڕاستییە بزانین؛ چونکە ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە بۆ گەلی کوردستان و تورکیا، نابێت بچوکترین هەڵە بکەین، نابێت بچوکترین خاڵی لاواز دەربخەین.
بۆتە هیوای ژینگەپارێزان
پارتی چەپی سەوز دەنگدانەوەیەکی مەزنی لێکەوتەوە، کردنەوەی هەر نووسینگەیەک لەشێوەی میتینگ بەڕێوەچوو، پڕ بوون لە حەماسەت و جۆشوخرۆش، وروژان و جۆشوخرۆش و چاوەڕوانی هەیە، هاوکات بایەخێکی زۆر دەدرێت بە پارتی چەپی سەوز، ئەمەش لە بەرژەوەندیی دیموکراسی، ئەمە بایەخدانە بە ئایندەیەکی دیموکراسی و ئازاد و یەکسان، بایەخدانە بە ژیانی دادپەروەر و ژیانی ئازاد، دەبێت وەها هەڵسەنگاندن بکرێت، پارتی چەپی سەوز گوزارشت لەمە دەکات بەگوێرەی بەرنامەکەی و تێگەیشتنی بۆ سیاسەت و ژیان، نوێنەرایەتی پارادایمێکی دیموکراتیک و ژن و ئازادیخواز و ئیکۆلۆژی و سیاسەت دەکات، ئەمەش زۆر گرنگە.
ئێستا وێرانکردنێکی ئیکۆلۆژی ترسناک هەیە، هەڵبەت بەشێکە لە شەڕی قڕکردن دژی کوردستان، لە بەرئەنجامی سیاسەتی تاڵانی و پشک پشکێنە، لە تورکیا ژینگەیەکی وێران هەیە. ژینگە وێران کراوە، لەم چوارچێوەیەدا، پارتی چەپی سەوز وروژانێکی جدی لای ڕێکخراوە ژینگەییەکان خوڵقاندووە، هەروەک وروژانێکی ڕاستەقینەی لە کۆمەڵگە خوڵقاندووە، ئەگەر ئەم شوێن و جوگرافیا و جیهانەمان نەمێنێت، ئیتر تێکۆشانەکەمان لەپێناو دیموکراسی و ئازادی هیچ مانا و بەهایەکی نامێنێت، هیچ ژیانێک بە ڕەهایی نامێنێت، پاش وێرانکردنی بواری ژیانمان، لەسەر چ بنەمایەک ژیانێکی دیموکراتیک و ئازاد بنیات بنێین؟ ژیان لەسەر جێگەیەک دادەمەزرێت. لەم چوارچێوەیەدا، بەگەرمی پێشوازی لە پارتی چەپی سەوز دەکرێت، بڕوام وایە، ئەمە زۆر گرنگە، هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی و پارتی چەپی سەوز لەم هەڵبژاردنانە سەردەکەوێت. لەم هەڵبژاردنانە هێزە دیموکراتیک و ئازادەکان بەسەر دیکاتۆرییەتی فاشیستدا سەردەکەون. ئەم ڕژێمە فاشیستە لە ١٤ ی ئایار دەڕوخێت.
پێویستە ژنان دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن
ئەم دەسەڵاتە فاشیستە شتێکی بۆ ژنان نەهێشتووە. لە بناغەدا دەسەڵات و سیستمی دەوڵەت لەدژی ژنانە. سیستمێکە دژی ژن و کۆمەڵگایە. ئەمە راستیەکە.
بەڵام لەم ماوەی ٢٠ - ٢١ ساڵەی دەسەڵاتی ئاکەپەدا و بە تایبەتی لە ماوەی ٨ ساڵی دوایی، دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپەدا، توندوتیژی دژی ژنان ٣-٤ هێندە زیادی کردووە، ڕەنگە زیاتریش بێت. ژنکوشتن بە شێوەیەکی مەترسیدار زیادی کردووە. گەیشتووەتە لوتکە. بە واتایەکی دیکە توندوتیژی هاتووتە نێو خێزان و شەقام و شوێنی کار و ڕاگەیاندن و سیاسەتەوە؛ واتە توندوتیژی هەموو بوارەکانی ژیانی گرتووەتەوە. زایەندەپەرستی قووڵتر بووەتەوە، کەلتوری زایەندەپەرستی قووڵتر بووەتەوە. ئەم دەسەڵاتە چەمکی کەلتوری زایەندەپەرستی وەرگرتووە. ئەمەش هۆکاری سەرەکییە کە توندوتیژی دژی ژنان زۆر زیادی کردووە. لە هەموو شوێنێک پیاوان کراونەتە دوژمنی ژنان. دەسەڵات دوژمنی ژنانە. نەک هەر ئەوە، هەموو دامودەزگاکانی ژنان داخران. هێرشی کردە سەر سیستمی نوێنەرایەتی یەکسانی هاوسەرۆکی. ئێستا زۆرێک لە هاوسەرۆکە ژنەکان لە زینداندان. پەیمانی ئەستەنبوڵی هەڵوەشاندەوە. لەگەڵ هوداپار و پارتی رەفاح، یاسای دژە توندوتیژی کردە پرسێکی بازرگانی. بە ئەگەرێکی زۆر سازشی لەسەر کردووە. بەپێی یاسای دەوڵەت - نەتەوە، هەموو یاساکانی ژنان لەناودەبرێن و هەڵدەوەشێنەوە. لە بەرزترین ئاستدا دوژمنایەتی ژنانی کرد. لەم ڕووەوە دەسەڵاتی دژی ژنانە. هەموو دەستکەوتەکانی ژنان لەناوبران. ئەگەر ئەم دەسەڵاتە بمێنێتەوە سیاسەتەکانی کوشتنی ژنان قووڵتر دەبنەوە. لە ڕاستیدا مانەوەی کۆمەڵگایەکی کۆیلە کە پشت بە ژنانی کۆیلە دەبەستێت، مانەوەی سیستمێکی دیکتاتۆری، قڕکەر و فاشیست کە پشت بە کۆمەڵگەیەکی کۆیلە دەبەستێت، مانای لەناوبردنی هەبوونی ژنانە. لەم ڕووەوە پێویستە ژنان لەم هەڵبژاردنەدا هەڵوێستێکی بەهێز لە دژی ئەم دەسەڵاتە فاشیستە نیشان بدەن. ژنێک کە تۆزێک هەستیاری ژنێکی تێدابێت، ئازادی ژنی دەوێت، بۆ ئازادی ژن تێدەکۆشێت، بۆ ئازادی خۆی تێدەکۆشێت، نابێت دەنگ بەم حکومەتە فاشیستییەی ئاکەپە-مەهەپە بدات.
ژن لە سیاسەتەدا هۆکاری دیموکراتیبوونە
بە گشتی دەبێت بەم شێوەیە بێت. دەسەڵاتێکە کە ژنان قڕ دەکات. ئەمە بابەتێکی گرنگە. پارتی چەپی سەوز پارتی ژنانە. لە بەرنامە، تێگەیشتن و سیاسەت و لیستی کاندیدەکانیشدا بەم شێوەیەیە. نوێنەرایەتی یەکسان و نوینەرایەتیەکی نزیک لە ژنانی هەیە. لە ٣٤ شوێن بە تەئکیدی ژنان هەڵدەبژێردرێن. دەچنە پەرلەمان. لە تورکیا یەکەمین پارتە. پارتی ئازادی ژنانە. بە نوێنەرایەتیکردنی ژنان، بە هەڵوێستی ئازادیخوازی لە ریزی یەکەمدا جێی خۆی دەگرێت. لەم واتایەدا پارتی چەپی سەوز پارتێکی ژنانە. پێویستە هەموو ژنان دەنگی خۆیان بە پارتی چەپی سەوز بدەن. بۆ سەرکەوتنی پارتی چەپی سەوز پێویستە کاروخەباتێکی فراوان بکەن. ئەگەر پارتی جەپی سەوز سەربکەویت، بە واتای سەرکەوتنی ژنان دێت. سەرکەوتنی ژنان بە واتای سیاسەتی دیموکرات دێت. بەو واتایە دێت کە لە تورکیا وردە وردە سیاسەتی دیموکراتی و بەڕێوەبەری دیموکراتی بەهێز دەبێت. بۆیەش بە واتای دیموکراتبوونی سیاسەتی تورکیا و کۆمەڵگای تورکیا دێت. لە سیاسەتدا هۆکاری سەرەکی دیموکراتبوون ژنە. لە دیموکرتبوون و ئازادیبوونی کۆمەڵگادا هۆکاری سەرەکیە. لەم بارەیەوە سەرکەوتنی ژنان لەم هەڵبژاردنەدا دەبێتە هۆی سەرکەوتنی پارتی چەپی سەوز، سەرکەوتنی پارتی چەپی سەوز دەبێتە سەرکەوتنی ژنان، دەبێتە سەرکەوتنی سیاسەتی دیموکراتی، کۆمەڵگای دیموکراتی، بەڕێوەبەرایەتی دیموکراتی تورکیا و دیموکراتبوونی تورکیا. لەم رووەوە پێویستە خەباتی گەورە بکرێت.
دۆخێکی هاوشێوە بۆ گەنجانیش هەیە. پارتی چەپی سەوز بە راستی پارتی گەنجانە. نوێنەرایەتیەکی بەهێزی گەنجان دەکات. هەم سیاسەت و هەم تێگەیشتنی بۆ گەنجان بەڵێنی دوارۆژێکی ئازاد و دیموکراتە. ئەم تێکۆشانە تێکۆشانی گەنجانە. دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە دوارۆژێکی تاریکی پێشکەشی گەنجان کردووە. هاوپەیمانی گەل دوارۆژێکی جددی ناداتە گەنجان. لەم بارەیەوە لە ئێستاوە دوارۆژی گەنجانیان کۆتایی پێهێناوە. بۆ ئەوەی پارتی چەپی سەوز سەربکەوێت پێویستە هەموو گەنجان کار بکەن. سەرکەوتنی ئەم پارتە بۆ دوارۆژی ئازاد، بۆ گەنجان زۆر گرنگ دەبێت. لەم بارەیەوە بانگەوازیم بۆ گەنجان ئەوەیە کە بە بەهێزی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن، دەنگیان بە پارتی چەپی سەوز بدەن و لە رووی پاراستنی سندوقەکانی دەنگداندا ڕۆڵێکی بەهێز بگێڕن.
تێکۆشان لەدژی قڕکردنی عەلەویەکان
دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە زۆڵمێکی زۆری بەرامبەر عەلەویەکان کردووە. ئەم دەسەڵاتە لەسەر نەریتی موعاویە دامەزراوە. ئەردۆغان موعاویەی ئەمڕۆیە. هەروەها ئاکەپە بزووتنەوەی موعاویەی ئەمڕۆیە. وەک کەربەلا نەهامەتی بەسەر گەلانی تورکیادا دەهێنن. ئەمە ڕاستییەکە. دوو ئەوەندەی کەربەلا بەسەر عەلەویەکاندا دەهێنن. چەندین ساڵە زوڵم لە عەلەویەکان دەکەن. ئایینی عەلەوی قڕ دەکرێت. لە هەموو شوێنێک تواندنەوەیەکی زۆر جددی هەیە. لە بەرامبەر ئایینی عەلەوی تواندنەوە و قڕکردن هەیە. قڕکردنەکە لەدژی عەلەویەکانە. هەروەها لە زۆر جێگەی دیکە قڕکردن و کۆمەڵکوژی هەیە. لە مێژوودا کۆمەڵکوژیەکانی مەڕەش، چۆروم، سێواس و دەرسیم بەناوبانگن. بە ئەندازەی قڕکردنی سەر کورد، کۆمەڵکوژیەک هەیە. هەموو ئۆجاخی عەلەویەکان لە دێرسمن. دێرسم ماڵ و ناوەندی عەلەوییە کوردەکانە. دەوڵەتی فاشیستی تورک لەوێ قڕکردنێکی گەورەی ئەنجامداوە. لەم سەردەمەدا دەسەڵات بە هەزار و یەک شێوە قڕکردنی لەدژی عەلەویەکان بەڕێوە بردووە. یەکەم شت تواندنەوەیە. ئەمڕۆ دڕندانەترین شێوە ئاسیمیلاسیۆنە. لەدژی گەلی کورد قڕکردنی کەلتوری هەیە. لەدژی عەلەویەکان و کۆمەڵگەی عەلەوی قڕکردنی ئایینی ئەنجام دەدرێت و تواندنەوە هەیە. واتە دەیانەوێت ئایینەکەیان لەناوببەن. لە ئێستادا لە نێو دەستەی وەزارەتی کەلتور و گەشتیاریدا باڵەخانەیەک دروستکراوە. لەوێ هەموو ئامانجەکە لەناوبردنی ئایینی عەلەوییە. بۆیەش ئەوێیان دروست کردووە.
لەلایەکی دیکە عەلەویەکان دەردەکرن و دیمۆگرافیاکەیان دەگۆڕن. ئەمەمان لە بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا بینی کە ناوەندەکەی کوردستان، ئەلبیستان و پازارجخ بوو. لەو هەرێمە گۆڕانکاریەکی زۆر گەورەی دیمۆگرافی هەیە. کۆمەڵکوژی بکەیت، ئاوارەیی زۆر دەبێت. چەتە دەهێنێت و رێکیان دەخات. دیمۆگرافی دەگۆڕێت و دەکوژێت. بومەلەرزە روویدا، دوو و سێ رۆژی سەرەتا نەچوونە ئەو دەڤەرانە. عەلەویەکانیان رووبەرووی مەرگ کردەوە، رووبەرووی قڕکردن کران. دەوڵەت ئەوەی بە ئەنقەست کرد. دەڵێن دەوڵەت دەرفەتی نەبوو خۆی بگەیەنێتە ناوچەکە، نەیتوانی بچێت و بیانوو دەهێننەوە، ئەوانە هەمووی چیرۆکن. دوو و سێ رۆژ دەستوەردانیان نەکرد و خۆبەخشەکان ویستیان دەستوەردان بکەن، بەڵام رێگریان لێکرا. سیاسەتێکی ئەنقەست و گەلیان رووبەرووی مردن کردەوە.
سیاسەتی قڕکردن بەڕێوە دەبەن. عەلەویەکان لە هەڵبژاردندا تۆڵە دەکەنەوە، لە هەڵبژاردندا حساب دەپرسن. بەو هۆیەوە پارتی چەپی سەوز پارتی عەلەویەکانە. پارتی چەپی سەوز و هاوپەیمانی رەنج و ئازاد ئەو پارتانەن کە مافی عەلەویەکان دەپارێزن. لەنێو پارتی چەپی سەوزدا نوێنەرایەتی هەموو گەلان هەیە. نوێنەرایەتی عەلەویەکان، نوێنەرایەتی دەزگاکان، یان بە ناسنامەی عەلەوی نوێنەرایەتی هەیە. بە بەهێزی کێشەی عەلەویەکان دەبەنە پەرلەمان.
لە تورکیا لە گەڵ کێشەی کورد، کێشەی گەورەی مێژوویی عەلەویەکان هەیە. دەتوانرێت بگۆترێت بە ئەندازەی کێشەی کورد، لەوانەیە زیاتریش کێشەی عەلەویەکان هەیە و کۆنترە. لە سەردەمی عوسمانیدا بە دەیان هەزار عەلەوی کۆمەڵکوژران. لە سەردەمی کۆماریشدا بەردەوامی پێدراوە. عەلەویەکانیش وەک کورد رەت دەکرێنەوە. سیاسەتی رەتکردنەوە و لەناوبردن و سیاسەتی قڕکردن تاوەکو ئەمڕۆ لە بەرامبەر عەلەویەکان بەڕێوە دەبرێن. تاوەکو ئێستاش تاکی عەلەوی دەترسێت بڵێت من عەلەویم. مرۆڤ سیاسەت دەکەن. لەسەر عەلەویەکان شەڕی تایبەت بەڕێوە دەبرێت. بۆیەش عەلەویەکان پێویستە لەم هەلبژاردنەدا حساب بپرسن و بە شێوەیەکی بەهێز تۆڵە بکەنەوە. شوێن و شێوازی ئەم حسابپرسینە چۆن دەبێت؟ بێگۆمان پێویستە دەنگیان بە پارتی چەپی سەواز بدەن کە نوێنەری عەلەویەکانە. من بانگەوازیەکی بەم شێوەیە لە عەلەویەکان دەکەم. هەموو عەلەویەکان بۆ سەرکەوتنی پارتی چەپی سەوز، بۆ سەرکەوتن پێویستە دەنگی خۆیان بە پارتی چەپی سەوز بدەن. بە تەئکیدی بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
بانگەوازی بۆ خەڵکی دێرسم
تاوەکو ئێستاش قڕکردنی دێرسم بەردەوامە. لە قۆناغی ئەم رژێمە فاشیستەدا، قڕکردن و پشتگوێخستنی کەلتوری لە دێرسم زیاتر بووە و بەردەوامە. دوای کۆمەڵکوژی دێرسم، قڕکردن بە شێوەیەکی قڕکردنی سپی بەردەوامە. ئەمە لە قڕکردن و تواندنەوەی کەلتوری کوردی زیاد کرا. لەم قۆناغەی رژێمی فاشیستدا زیاد کرا. قڕکردنی کەلتوری لە دێرسم و لەگەڵ ئەوەشدا قڕکردنی ئایینی، بە ناوەندیکردنی دێرسم زیاد دەکرێت و بەڕێوە دەبرێت. تواندنەوە ترسناکە. لە رووی ئایینەوە لە بەرامبەر کوردانی دێرسم، کوردانی عەلەوی تواندنەوە روودەدات. لەم رووەوە دەسەڵاتی ئێستا ئەم سیاسەتەشی زیاد کرد. لە هەمانکاتدا لەبەرامبەر جۆگرافیای عەلەویەکان هێرشێکی مەترسیدار هەیە. جۆگرافیای دێرسم ناوەندی سەرەکی کوردانی عەلەویە. دێرسم لانکەی ١٢ هەزار ئۆجاخی عەلەویەکانە. ناوەندەکەیانە.
دێرسم شوێنێکە کە هەموو عەلەوی و کوردانی عەلەوی رووی تێدەکەن. جۆگرافیایەکی پیرۆزە. رژێمی فاشیست ئەم جۆگرافیایە تاڵان کردووە. وێرانەیەکی زۆری ئەنجامداوە. لە هەموو شوێنێک کانی لێداوە. وێستگەی هایدرۆئەلکتریکی دروست کردووە. لەسەر ئاوی مونزور بەنداوێکی زۆری دروست کردووە. سروشت و زیندەوەران لەناو دەبات. ئێستا لەو چیا پیرۆزانە، کانی مادەکان دروست کراون. لە دەوروبەری ئۆجاخەکان شوێنی بەدەستهێنانی سەرمایە دروستکراون. واتە ئەو جۆگرافیا پیرۆزەیان وێران کردووە. ئەمە لەدژی پیرۆزی دێرسم هێرشێکی گەورەیە. لەدژی هەبوونی دێرسم هێرشێکی گەورەیە. لەدژی مێژوو، پێکهاتەکەی هێرشێکی گەورەیە. واتە بە هەموو شێوەیەک هەوڵی لەناوبردنی دێرسم دەدەن. هەوڵ دەدەن لەناوی ببەن. هێرشێکی هەمەلایەنی لەناوبردن هەیە. هێرشی هەڵوەشاندنەوە هەیە. هێرشی قڕکردن هەیە. بێگۆمان ئەمە بەئازارە.
لەدژی ئەوەش بانگەوازی لە هەموو دێرسمیەکان دەکەن کە خاوەنداری لە دێرسم بکەن. خاوەنداری لە سروشت، ئایین، کەلتور و مێژووی دێرسم بکەن. رێگەی خاوەنداریکردن لە دێرسم بە تەئکیدی هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی قڕکەر و فاشیستە. ئەم دەسەڵاتە بەم سیاسەتە، هێرش و سیاسەتی هەڵوەشاندن بەرەو پێشەوە دەبات.
لەم رووەوە بانگەوازی لە خەڵکی دێرسم دەکەن کە بە تایبەتی لەم هەڵبژاردنەدا دەنگی خۆیان بە کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز بدەن. پێویستە بە تەئکیدی هەموو کەسێک بچێتە سەر سندەقەکانی دەنگدان. پێویستە لە دێرسم دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدرێت. ئەم دەسەڵاتە فاشیستە کە دوژمنی دێرسمە، دوژمنی کوردە، دوژمنی عەلەویەکانە، دوژمنی ژنان و گەنجانە، پێویستە لەم هەڵبژاردنەدا تێکبشکێندرێت و هەڵبوەشێندرێتەوە. لەم رووەوە ڕۆڵێکی گرنگ دەکەوێتە سەر شانی دێرسمییەکان. ئەگەر دەیانەوێت دێرسم رزگار بکەن، سەرلەنوێ ئاوەدانی بکەنەوە، پێویستە حسابێکی گەورە لە نوێنەرانی ئەم عەقڵیەتە، تێگەیشتن و سیاسەتە بپرسن. ئەم هەنگاوە بە گرنگ دەبینم.
بێگۆمان بە هەڵوەشاندنی ئەم دەسەڵاتە هەموو شتێک چارەسەر نابێت. ئەم عەقڵیەتە زۆر قوڵە. بناغەی دەوڵەتی فاشیستی تورک لەسەر سیستمی لەناوبردن و رەتکردنەوە بنیاتنراوە. ئەگەر هێزەکانی لایەنگری دیموکراسی سەربکەون، لەسەر بناغەی دیموکراتبوونی تورکیا دەتوانن بەرەیەکی بەهێزی تێکۆشان پێک بهێنن. لەم رووەوە گەشەدانی زۆر گرنگ دروست دەبن. لە تورکیا دینامیکی نوێ دەردەکەون. زەمینەی دیموکراسی پێشدەکەوێت و بەهێز دەبێت. بۆ دیموکراتبوونی تورکیا زەمینی کۆماری دیموکراتی، بەڕێوەبەری دیموکراتی و سیستمی دیموکراتی دەردەکەوێت. بۆیەش پێویستە هەموو کەسێک لەم هەڵبژاردنەدا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت. بەم پێیە نزیک ببێتەوە.
کۆتایی...