بەسێ هۆزات سات و سەودای دەوڵەتی تورک لە سەر ئیمراڵی ئاشکرا دەکات

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات لە چاوپێکەوتنێکدا کە ئێوارەی ئەمرۆ لە مێدیا خەبەر تیڤی بڵاودەبێتەوە، لێدوانێکی گرنگ دەدا.

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات قسەی بۆ مێدیا خەبەر تیڤی کردووە و سەبارەت بە دیداری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ پاڕێزەر و بنەماڵەکەی بۆیەکەم جار سات و سەودای دەوڵەتی تورک لەوبارەوە ئاشکرا دەکات.

بەسێ هۆزات پێشهاتە سیاسیەکانی ئەم دواییەش هەڵدەسەنگێنێت.

بەرنامەی تایبەت کە چاوپێکەوتنە لەگەڵ بەسێ هۆزات بە کاتی ئەوروپا کاتژمێر ١٩:٠٠، بە کاتی ئامەد کاتژمێر ٢٠:٠٠ لە مێدیا خەبەر بڵاودەکرێتەوە.

هـ. ب