بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەی سەرەخۆشی گوڵستان تارا کرا

بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەی سەرەخۆشێ گوڵستان تارا کرا کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدکرا.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢٣ ی ئاب لە ناوچەی سەیدسادقی سەر بە سلێمانی لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج، گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شەهیدبوون. پرسەی سەرەخۆشی گوڵستان تارا لە گەڕەکی کەلتووری ئێلح لە کۆتا ڕۆژیدا بەردەوام بوو، بەشێوەی جەماوەریی سەردان کرا.

پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) زەینەب ئۆدونجو و بەڕێوەبەرانی دەبەپەی شار و ناوچەکان، بەشێک لە ئەندامانی ڕێکخراو و پارتەکان و گەل بەشداربوون.

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئێلح، مستەفا مەسعود تەکیک، گوتی: "هاتنی گەل و پارتەکەمان، هێزی پێ بەخشین. ئازارەکەمانی سوک کرد. هەرگیز خیانەتی پەدەکە لەبیر ناکەین".