بەشێوەیەکی جەماوەری سەردانی پرسەی گەریلای هەپەگە پاسور ڕۆهات
بەشێوەیەکی جەماوەری سەردانی پرسەی گەریلای هەپەگە پاسور ڕۆهات کرا کە ١٨ ی ئەیلو لە بۆردومانێکدا شەهید بوو.
بەشێوەیەکی جەماوەری سەردانی پرسەی گەریلای هەپەگە پاسور ڕۆهات کرا کە ١٨ ی ئەیلو لە بۆردومانێکدا شەهید بوو.
لە ١٨ ی ئەیلول لە گوندی دەرەقۆلی ناوچەی لجێی ئامەد، لە بۆردومانێکدا ٤ گەریلای هەپەگە شەهید بوون. یەکێک لەوانە گەریلای هەپەگە جیهاد ئای (پاسور ڕۆهات) بوو. بۆ گەریلا پاسور ڕۆهات لە گوندی جەهکانی ناوچەی پاسور پرسە دانرا. (MEBYA-DER) و (TÛAYDER) و کۆمەڵەی زانایانی ئایینی ئامەد و دایکانی ئاشتی و (MED-DER) و پارتی چەپی سەوز و دەبەپە و هەدەپە و پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوزی ئامەد عەدالەت کایا سەردانی پرسەکەیان کرد.
لە پرسەکەدا خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان بەڕێوەچوو، پاشان دوعا خوێنرا.
هاوسەرۆکی (MEBYA-DER)، یوکسەل ئەڵماس، گوتی: "دەوڵەت بە هەموو دڕندەیەکەوە هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد. بە شەهیدەکانمان تاقیمان دەکاتەوە. تەرمەکان بە بارهەڵگر دەنێردرێت بۆ دایک و باوکیان. مافی مەراسیمی ئایینی مافی هەموو کەسێکە. بەڵام سەرەڕای ئەشکەنجەی دەوڵەت، خاوەندارێتی لە شەهیدەکانمان دەکەین. وەک ئەوان سەرمان بڵندە. لە کەسێتی بنەماڵەکانی خۆماندا، سەرەخۆشی لە هەموو بنەماڵەکان دەکەین، شەهیدەکانمان نامرن".