بوڵدان لە وان لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبووە

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە لە وان لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبووە و رایگەیاند، ئەوان دەیانەوێت ئاکەپە شکست پێبهێنن و دەتوانن یەکەم جار لە وان ٨ کورسی پەرلەمان بەدەست بهێنن.

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و کاندیدی پەرلەمانی پارتی چەپی سەوز لە وان لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی وان کۆبووە. کۆبونەوەکە لە هۆتێلێکی وان بەڕێوەچوو و زۆر دەزگا و رێکخراوی مەدەنی بەشداریان کرد. بوڵدان لە کۆبونەوەکەدا رایگەیاند کە ئەوان بۆ گوێگرتن لە داواکاری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبونەتەوە و وتی، " لە ئێستا بەدواوە ئامانجیان ئەوەیە کە لەسەر کێشەکان گفتوگۆ بکەن و پێکەوە چارەسەر بدۆزنەوە.

' ئێمە کۆتایی بە فاشیزم دەهێنین'

بوڵدان وتی، گرنگترین شت، کۆتاییهێنانە بە فاشیزم و شکستپێهێنانی دەسەڵاتە و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، " دوای شکاندنی ئەم دەسەڵاتە، لە رووی یاسا، دادپەروەریدا، کار دەکرێت و سەرەکیترین کارمان ئەمەیە. لەم وڵاتە ئەگەر نزیک بیت لە دەسەڵات هەموو شتێک گوڵ و گوڵیستانە، بەڵام ئەوانەی جیاواز بیر دەکەنەوە وەک دوژمن دەبینرێن. ئەم عەقڵیەتە هەموو دەوڵەمەندیەکی دوژمن بەکار دەهێنێت و پێویستە ئەم دەسەڵاتە کۆتایی پێبهێنرێت."

بوڵدان باسی ئەوەشی کرد کە ١٤ی ئایار بۆ هەر کەس هەلێکی مێژووییە و بەم شێوەیە کۆتایی بە قەسەکانی هێنا، " حکومەتی ئاکەپە هیچ کاتێک ئەوەندە لە شکست نزیک نەبووەتەوە. یەکێتی نێوان هەموو پێکهاتەکان بەرپرسیاریەکی مێژووییە. ئێمە بەرپرسیاری مێژوویی جێبەجێ دەکەین و بەردەوامی بە ئەرکمان دەدەین. دەتوانین لە وان هەشت کورسی بەدەست بهێنین. ئەگەر بە شێوەیەکی بەهێز بچینە پەرلەمان دەبینە هێزێکی دیارکەر."

ف.ق