بوڵدان: ئەم کارە لە خولی یەکەمدا کۆتایی پێدەهێنین
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە موش قسەی کرد و وتی، " ئەم کارە لە خولی یەکەمی هەڵبژاردندا کۆتایی پێدەهێنین. ئەم هەڵبژاردنە قەدەری گەلی کورد دەگۆڕێت."
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە موش قسەی کرد و وتی، " ئەم کارە لە خولی یەکەمی هەڵبژاردندا کۆتایی پێدەهێنین. ئەم هەڵبژاردنە قەدەری گەلی کورد دەگۆڕێت."
پارتی چەپی سەوز لە چوارچێوەی خەباتی هەڵبژاردندا میتینگ ئەنجام دەدات. ئەمڕۆ میتینگەکە لە موش ئەنجامدرا. مینگ لە گۆڕەپانی کۆبانێ بە دروشمی ' دیسان ئێمە؛ ئەنجامدرا. لە میتینگەکەدا ئاڵاکانی پارتی چەپی سەوز بەرزکرانەوە و دروشمەکانی ' بژی بەرخۆدانی زیندانەکان، ژن ژیان ئازادی، بژی سەرۆک ئاپۆ' وترانەوە. هەروەها پانکارتی 'سەرۆک یەکە نەک هەزار، هەڤاڵ هارون، ئەگەر لە تفنگەکەتاندا چل ملیۆن فیشەکیش هەبێت ناتوانن تەواومان بکەن' بەرز کرانەوە.
لە میتینگەکەدا پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە قسەی کرد و وتی، " گەنجانمان بەهۆی عەقڵیەتی ئەم سیستمە و دەسەڵاتە بێکارن. بەڵام بێگۆمان نەک تەنیا لە موش. ٢١ ساڵە لەم وڵاتە دەسەڵاتدارن، سامانی ئەم وڵاتە دەخون. لایەنگر و چەتەکانیان دەوڵەمەند کرد، گەلیان هەژار کرد. بۆ دوارۆژی خۆی پێویستە موش لەدژی دەسەڵات بوەستێتەوە."
بوڵدان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئێمە لە سەردەمێکداین کە پێویستە عەقڵیەتی ئاکەپە و مەهەپە لەسەر ئەم جوگرافیایە کۆتایی بێت. ئێمە چاوەڕێی فرسەتێکی مێژوویی دەکەین. ١٤ی ئایار دەبێتە قۆناخ و رۆژێک کە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە کۆتایی دێت.
لە خولی یەکەمدا کارەکە کۆتایی پێدەهێنین
ئەو دەنگەی لە ١٤ی ئایاردا دەدرێت قەدەری هەموومان دیاری دەکات و دەگۆڕێت. قەدەری تورکیا دەگۆڕێت. قەدەری گەلی کورد دەگۆڕێت. هەڵبژاردنێکی مێژوویی و گرنگە. ئێمە لێرەوە دەڵێین لە خولی یەکەمدا کۆتایی بە کارەکە دەهێنین."
کورد شکست بە ئاکەپە دەهێنێت
بەڵین دەدەین کە پارتی چەپی سەوز ئێوە لە ئاکەپە رزگار دەکات. لە موش ٣ کورسی بەدەست دەهێنین و حساب لە دەسەڵات دەپرسین. کورد سەری دانانەوێنێت. متمانەم هەیە کە ئاکەپە بڕوات هەموو کەسێک دەگاتە ئاشتی و ئارامی.
ف.ق