پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی گشتی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) و پەلەمانتارانی پارتی چەپی سەوز سەردانی کاسبکاران لە دەروازەی سنووری کادیکۆی لە ناوچەی سەراڤی پارێزگای وان-یان کرد.
زولکوف ئوچار، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوزی لە بازنەی وان ڕایگەیاند، لە کاتێکدا لە جوگرافیای کوردستاندا، کوردان گەمارۆیان لەسەر و زمانی کوردی قەدەغەیە لەسەر تابلۆکان بە زمانی عەرەبی، ئینگلیزی و تورکی ئاگادارکردنەوە نووسراوە، بەڵام بە زمانی کوردی هیچ تابلۆیەک نییە. بەرامبەر بە زمانی کوردی ترس و نیگەرانی هەیە. لێرە کێشە زۆرە، ئێمە بەدواداچوونی بۆ دەکەین. هەڵاواردن و مامەڵەی جیاواز لەگەڵ هاوڵاتیانی کورد بە بەراورد لەگەڵ هاوڵاتیانی ئێرانی و تورک قبوڵ ناکەین".
'هاوڵاتیان تەنانەت کاتێک دەچن بۆ بۆنە کۆمەڵایەتیەکانیش ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە'
لای خۆیەوە پەروین بوڵدان وتی: "گەلەکەمان لێرە ڕووبەڕووی چەندین کێشەی گەورە دەکرێنەوە. هەرچەندە هاوڵاتیانمان خزم و کەسوکاریان لە دیوەکەی تری سنوور هەیە، بەڵام کاتێک دەچنە بۆنە کۆمەڵایەتییەکان لەوانەش ئاهەنگ و پرسە، ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە. ئێمە قبوڵی ناکەین فشار بخەینە سەر خەڵک. هاوکات گوشارێکی زۆر دەخرێتەسەر ئەو کەسانە کە بە مەبەستی بازرگانی دەچنە ئێران. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە، لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین".
ژ.ن