بومەلەرزە مەلەتی و ئاگری هەژاند

بوومەلەرزە ناوچەی یەشیلیۆرتی مەلەتی و ناوچەی بازیدی ئاگری هەژاند.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥ پلە بە پێوەری ریختەر ناوچەی یەشیلیۆرتی شاری مەلەتی هەژاند.

راگەیەندرا بومەلەرزەکە لە قووڵایی ٧ کیلۆمەتری زەوی روویداوە و بەهۆیەوە هیچ زیانێکی گەورە بەر ناوچەکە نەکەوتووە.

شەوی رابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.١ پلە بە پێوەری ریختەر لە قوڵایی ٥ کیلۆمەتری زەوی روویدا و ناوچەی بازیدی ئاگری هەژاند. ئەو بومەلەرزەیەش زیانی گیانی و مادی نەبوو.