بووە خاوەنی ژیانی مانادار

گەریلا ژیاندا لاشەر لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە بەرەکانی پێشەوە شەڕیکرد و بە تێکۆشانەکانییەوە بووە خاوەنی ژیانێکی پڕاوپڕ لە واتا.

فاتمە کایناک لە ساڵی ١٩٩٥دا لە جۆلەمێرگ لە دایکبوو و لە نێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بوو. بە هۆی هۆشیاری بنەماڵەکەییەوە لە تەمەنی منداڵییەوە ئاشنای تێکۆشانی پەکەکە بوو. چەندە هێرشە داگیرکاریی و قڕکەرییەکانی دووژمنی لەسەر گەلی کورد دەبینی، ئەوەندە لە هۆکاری دەرکەوتن و سەرهەڵدانی پەکەکە تێدەگەشت. زۆر بەڕوونی ئەو ڕاستییەی بینی لە قوتابخانەکانی سیستەمدا کە بە هیچ جۆرێک دان بە بوونی کورددا نانرێت. بە هۆکاری ئەوەی دووژمن کۆیلەبوونی بەسەر گەلی کورد و ئیرادەی گەلدا دەسەپاند، توڕەییەکانی فاتمە زیاتر دەبوون بەرانبەر ئەو عەقڵیتە شۆڤێنییە. تێگەشت لەوەی ژیانێک لە ژێر ستەم و کۆیلایەتییدا بە هیچ جۆرێک ژیان نیە.

فاتمە سات بە سات خۆشەویستی بۆ گەریلا زیاد دەبوو و هەموو کاتێک کە گوێبیستی داستانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەبێت، زیاتر دەکەوێتە ژێر کاریگەری گەریلاوە. فاتمە هەر لە تەمەنی منداڵییدا بە باوکی دەڵێت کاتێک گەورەبووم بە دڵنییاوە دەبمە گەریلا و جلی ئاپۆیی لەبەردەکەم. فاتمە هەر لە تەمەنی منداڵیدا داهاتووی خۆی ئاوا دیاریکردبوو. بۆ نمونە دەیتوانی هاشێوەیی منداڵی دیکە بیگوتبا لە داهاتوودا دەمەوێت ببمە پزیشک، مامۆستا...هتد بەڵام لەبەرئەوەی زۆر بە باشی واقعی وڵاتەکەی خۆی دەناسێت، خەیاڵی بوون بە گەریلای ئاپۆیی بوو. فاتمە لەگەڵ گەورەبوونیدا زیاتر پەیوەست دەبوو بە خەونی بوون بە گەریلاییەوە. بۆیە لە قۆناغی گەنجیدا بەشداری خەباتی گەنجان بوو. بە بەشداربوونی لە نێو ڕێخکستەنەکانی گەنجاندا لە هەموو خەباتەکاندا ڕۆڵێکی کاریگەر دەگێڕێت. فاتمە کە بووە جێگەی خۆشەویستی هاوڕێکانی، خواستی بوو بە زووترین کات بگات بە ئاواتی منداڵی خۆی.

ئەو شەڕەی لە کوردستاندا ڕوویدا، هێرشی چەتەکانی داعش بۆسەر کۆبانێ و شەنگال، شەهیدبوونی سەدان گەنج لەو هێرشانەدە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر فاتمە دانا. فاتمە دوای ئەوەی ئاشنای شۆڕشگێڕان دەبێت، یەکەم گەریلا کە دەیبینێت گەریلا لاشەر (کۆکساڵ چابوک) بوو. لەسایەی هاوڕێ لاشەرەوە زۆر باشتر ئاشنای تەڤگەری ئازادی دەبێ و پەیوەستبوونی بەهێزتر دەبێت. هاوڕێ لاشەر یەك لەو گەریلایانەبوو کە ڕێگەی ئازادی بە فاتمە نیشاندا. هەربۆیە کاتێک دەزانێت لاشەر لە جیلۆ شەهید بووە، بڕیارەدات بەشداری ناو گەریلا ببێ و چەکی لاشەر لەشانبکات. لەسەر ئەو بنەمایە لە ساڵی ٢٠١٥دا بەشداری نێو ڕێزەکانی گەریلا بوو و ناوی ژیاندا لاشەر هەڵدەگرێت.

لە ئاڤاشین حەوت ساڵ تێکۆشانی کرد

گەریلا ژیاندا لاشەر کە سەرەتا دەرباسی هەرێمی جیلۆ و دواتر دەرباسی هەرێمی ئاڤاشین بوو، پەروەردەی سەرەتایی لە ئاڤاشین وەرگرت. گەریلا ژیاندا کە لە ماوەیەکی کورتدا فێری ژیانی چیا و گەریلایەتی دەبێت، بە پەروەردەی سەربازی و بیردۆزەکانییەوە زیاتر پەرە بەخۆی دەدات. دوای تەواو بوونی پەروەردەی شەڕڤانی نوێ، لە هەرێمی ئاڤاشین بەشداری خەبات بوو و تا ساڵی ٢٠٢١ لە هەرێمی ئاڤاشین تێکۆشانی بەڕێوەبرد. گەریلا ژیاندا کە بۆیەکەمجار ئەزموونی خەونی منداڵی خۆی دەکات و جلی گەریلایەتی لەبەردەکات، هەستی خۆی ئاوا دەبڕێت، "کاتێک بۆ یەکەمجار ئەم جلانەم لەبەر خۆمدا بینی، خۆم وەک ئەندامی سوپایەکی فیدایی بینییەوە." گەریلا ژیاندا کە لەچەندین چالاکی کاریگەری گەریلادا لە هەرێمی ئاڤاشین دژ بە سوپای دووژمن بەشدار دەبێت، لە چالاکییەکی ساڵی ٢٠١٨دا بریندار بوو، بەڵام لەماوەیەکی کەمدا چاکدەبێتەوە بەشداری تیکۆشانی کردەوە.

هاوڕێ ژیاندا کە ماوەی ٧ ساڵ لە هەرێمی ئاڤاشین گەریلایەتی کرد، لە ژیانی چیاکانی ئاڤاشین و زاگرۆساندا بووە خاوەنی جێگەیەکی گرنگ.  بۆ پەرەدان بە لایەنی بیردۆزی و سەربازی دەچێتە ئەکادیمیایی شەهید ئیبراهیم. ڕیبەر ئاپۆ و شەهیدان بۆی دەبنە ژیانی مانادار. بەشداربوونی لە قسەکردندا هەموو کاتێک لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت. پەیوەستبوونی بە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانەوە بەم دێرانە دێنێتە بەرباس: "بە ئاشنایەتیم لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ڕوانگەم ڕوونبووەوە. فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ کاریگەرییەکی گەورەی لەسەرم داناوە. بۆ من مانای خۆ پەروەردەکردن بە نزیکبوونەوە لە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان دێت. گەر لە هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا هەنگاوهەڵگرین، دەبینە پەکەکەیی."

گەریلا ژیاندا دوای قۆناغی پەروەردە وەک گەریلایەکی یەژا ستاری بەهێز و بڕیاردەر دەپەڕێتەوە بۆ گۆڕەپانی پراکتیک و تێکۆشانی لە نێو تیمی نیمچە گەڕۆکدا بەردەوام دەکات. گەریلا ژیاندا کە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین لەبەرەی پێشەوە شەڕی کرد، لە زاپ و مەتینا بەشداری چەندین چالاکی کاریگەر دەبێت. هاوڕێ ژیاندا لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٤دا لەگەڵ بەفرین زیلانی هاوڕێیدا لەو کاتەی لە هەوڵی چونە سەر ئەرکەکەیاندا دەبن و هەوڵی پەڕێنەوە لە ئاوی زاپ دەدەن، بەهۆی بارودۆخی خراپی کەش و هەواوە دەکەونە ئاوەکەوە و شەهید دەبێت. هاوڕێ ژیاندا کە بەرخۆدان و قارەمانێتی ٩ ساڵەی خۆی پێشکەشی گەلەکەی کرد، تێکۆشانی بێهاوتایی وەک میراتییەک بۆ هاوڕێیانی بەجێما.