بوومەلەرزەیەک باشور و رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند
کەمێک بەر لە ئێستا بوومەلەرزەیەک ژمارەیەک شار و شاروچکەی باشور و رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند.
کەمێک بەر لە ئێستا بوومەلەرزەیەک ژمارەیەک شار و شاروچکەی باشور و رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند.
بە پێی زانیاریە سەرەتاییەکان، چەقی بوومەلەرزەکە یەک کیلۆمەتر لە مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان دوور بووە و لە قووڵی 10 کیلۆمەتر لەژێر زەوی روویداوە و پلەکەی ٥.٢ بووە.
لە شاری سلێمانی باشوری کوردستانیش بە شێوەیەکی زۆر ئاشکرا هەستی پێکراوە.
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە کەرکوک، پێنجوێن، هەڵەبجەی تازە و دەربەندیخانیش هەستی پێکراوە.
ژمارەیەک وێنەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراونەتەوە کە دەگۆترێت، قەزای پێنجوێنە کە زیان بەر ژمارەیەک باڵەخانە کەوتووە.
ف.ق