بەیاننامەی کەجەکە بە بۆنەی ٩ی تشرینی یەکەم
دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی 9ی تشرینی یەکەمەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.
دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی 9ی تشرینی یەکەمەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.
راگەیەنراوی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەک بەم شێوەیەیە: "پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی دژ بە گەلی کورد لە کەسایەتی ڕێبەری ئاپۆ لە 9ی تشرینی یەکەمی 1998دا لە ساڵی 23دا بە ڕق و توڕەییەکی زۆرەوە ئیدانە دەکرێت. ئێمە بە ڕێز و خۆشەویستییەوە سڵاو لە ڕێبەری ئاپۆ دەکەین. بۆ وەڵامدانەوەی هەلومەرجی دیلکردن و پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی، بە بەرخۆدانی بێ وێنەی هەڤاڵانی شەهیدی کە بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن' لە دەوری ڕێبەری ئاپۆ بەرخۆدانیان دەکرد، جارێکی دیکە بازنەی ئاگریان دروست کرد و بە ڕێز و سوپاسەوە یادیان دەکەینەوە. ئێمە ئاستی خاوەنداریکردن لە ڕێبەری ئاپۆ گەلەکەمان و دۆستانمان بەرز رادەگرین کە ماوەی بیست و سێ ساڵە لە دژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی بەرخۆدان و تێکۆشان دەکەن.
دەوڵەتە ئیمپریالیستەکان کە بەسەر جیهاندا زاڵن، کوردیان وەک نەتەوە قبوڵ نەکرد و لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا زمان و کلتور و ناسنامەیان قبوڵ نەکرد. بوونی نەتەوەیی کوردیان ڕەتکردەوە و کوردیان لە دەرەوەی سیستەمی دەوڵەت - نەتەوە بەجێهێشت. لە ئەنجامی ئەو ڕێککەوتنانەی کە لە نێوانیاندا کراوە جوگرافیای کوردستان لەگەڵ خەڵکدا دابەشکرا و ستراتیژییەکی لەو شێوەیەی پیڕەوکرا. گەورەترین بەشی کوردستانیان بۆ دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بەجێهێشت. دەوڵەتی تورکیای داگیرکەریش پشتی بەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیانە بەستووە و نزیکەی سەد ساڵە سیاسەتی نکۆڵیکردن و وێرانکاری لەسەر گەلی کورد پەیڕەو دەکات و ئەم پرۆسەیەش هێشتا بە چڕی بەردەوامە. ئەوانەی سەد ساڵە لە بەرامبەر کۆمەڵکوژیی کورداندا وەستابوون، ویست و ڕێکخستنیان نیشاندا و گەیشتنە ئەم قۆناغە، ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادییە.
گەورەترین داواکاری ئەمریکا لە سەدەی 21، کە سیستەمی سەرمایەداری بەڕێوەدەبات، جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی مەزنە. بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە، گەورەترین ئاستەنگیان ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانیان بینی. بەم هۆیەوە لە سەدەی 21دا جارێکی تر دەیانەوێت کورد یەکنەگرێت، بێ ناسنامە و بێستاتۆ بهێڵێتەوە و وەک کۆیلە بمێننەوە. لەسەر بنەمای پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی مەزن، زلهێزەکان پێش دەستپێکردنی دەستێوەردانێک لە دژی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یاسا نێودەوڵەتییەکانیان پێشێل کرد و ڕێبەر ئاپۆ ڕادەستی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر کرا. ئامانجی ئەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییە قێزەونە بۆ ئەوە بوو کە کورد لە سەدەی 21دا ئازاد نەبێت، هیچ ویست و ناسنامەیەکی نەبوو. بەم شێوەیە، دەیانەوێت لە بنەڕەتدا کوردستان و جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە داگیرکاری و سەرمایەدارییەکانیان دووبارە دیزاین بکەنەوە.
ئەو ڕاستییەی کە هەموو شتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە خواستەکانی هێزە هێژمۆنییەکان جێبەجێ ناکرێت، لە ئەنجامی خەباتی ئەمڕۆی گەلی کورد سەریهەڵداوە. لەم دۆخەی ئێستادا 23 ساڵ بەسەر پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی 9ی تشرینی یەکەمدا تێپەڕیوە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و کوردستان شەڕی جیهانی سێیەم دەکرێت و ئەم شەڕە هێشتا بەردەوامە. لە جەنگی جیهانی سێیەمدا کورد تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوە دەبات و لە ئەنجامی ئەو تێکۆشانەدا دەستکەوتی گەورەیان بەدەست هێنا. کورد ئەمڕۆ بە پێچەوانەی سەدەی بیستەم و بە ویستێکی سیاسی فکری؛ خۆیان ڕێکخستووە و زیاتر پەرە بە زمان و کلتور و ناسنامە و دەسەڵاتی ڕێکخراوە سیاسیەکان دەدەن. لە بەردەم دەوڵەتە داگیرکەرە بکوژەکان - نەتەوەییەکان، سەریان دانانەوێنن، بە زانین و ئیرادە، ئازادیخوازیەکی دیموکراتی بە هەڵوێستێکی تێکۆشانەوە سەری هەڵداوە.
کورد لە بەرانبەر بێناسنامەبوون و کۆیلایەتی بە هەڵوێستی 'یان ئازادی یان نەمان' تێکۆشانی کرد، ئەوەش بەرهەمی ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبەر ئاپۆ کۆمەڵگەی کوردی لە دۆخی بێرێکخستنی ڕزگار کرد، بۆ ئەو مەبەستەش شوێنەکەی لە دڵ و دەروونی کورددا کردەوە. بە زانینی کۆمەڵگایەکی ڕێکخراو، کۆمەڵگایەکی ئازاد، کوردێکی ڕێکخراو، لەسەر ئەم بنەمایە چۆتە ڕێڕەوی ژیانێکی ئازادەوە کە هەنگاو بەرەو دواوە نانێت. بەم مانایە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بۆ ئازادی گەلی کورد تا کۆتایی شەڕی کرد. هەر چەندە دوژمنان چەکی مۆدێرنیان لە دەست بێت، گەلێکی وامان هەیە کە بۆ ئازادی هەموو باجێک دەدات و بەوە گەیشتووە کە چیتر ژیانی کۆیلایەتی قبوڵ ناکات، ئەوەش وەک دیاردەیەکی مێژوویی سەریهەڵداوە.
ئەو ڕۆحەی کە ڕێبەر ئاپۆ لەناو گەلی کورددا دروستی کردووە، ڕۆحی برایەتییە لە ناو گەلاندا لەسەر خاکی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین، کە سیستەمی نەتەوە- دەوڵەتە باڵادەستەکان دەیەوێت تێکی بدەن، بەو یاد و تێکۆشانەی ڕێبەر ئاپۆ دروستی کردووە، پێکهاتەی سروشتی فرە کەلتووری خۆی وەرگرتەوە. سەرەڕای دڕندەیی و نەهامەتییە گەورەکان، گەلی کورد کە لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆیە، هەمیشە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە هەڵسوکەوتیان کردووە بۆ ئەوەی بیکەنە سەرچاوەی ژیانی ئازاد و ئەخلاقی.
ناسنامە و کلتورەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جارێکی تر دەستیان بە پێکەوە ژیان کرد بە ئازادی، ئەمەش پێشکەوتنێکی گەورەیە بۆ مرۆڤایەتی. بیرۆکە دیموکراتییەکان لە دژی ڕەگەزپەرستیی بەرهەمی ڕێبەر ئاپۆیە. گەورەترین پێشکەوتن کە ئەمڕۆ کۆیلە بێ قسە و بێ ناسنامەکان بەدەستیان هێناوە لە سایەی رێبەر ئاپۆ بووە. ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانێکی بەهێز و بیرۆکەی نوێ، کلتوری لە سەر لێواری مەرگ ئەنجام داوە. نەتەوەییبوونی کوردی دیموکرات کە لە دەرەوەی دەوڵەتە وەک ئاستی نەتەوەبوونی دیموکراتی نوێ، بووەتە گەرەنتی گەورە بۆ ئازادیمان. بەرخۆدانی ژنانی کورد لە سایەی مۆڕاڵ و ئەو هێزەی کە ڕێبەر ئاپۆ خوڵقاندوویەتی، بووەتە گەورەترین زلە و لە سیستمی تەجاوزکاری کاپیتالیست دراوە.
بیرۆکە دیموکراتی و ئیکۆلۆژی و ئازادییەکانی ژنان کە ڕێبەر ئاپۆ خولقاندوویەتی، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بڵاودەبێتەوە و لەناو بەشەکانی کۆمەڵگا و گەلاندا بڵاودەبێتەوە. چونکە لە سیستەمی فکری ڕێبەر ئاپۆدا هیچ شوێنێک بۆ فاشیزم و ڕەگەزپەرستی و زایەندەپەرستی و ناعەدالەتی و بێ ڕەوشتی نییە. بۆیە پاراستنی ڕێبەر ئاپۆ هەڵوێستی دژ بە سەرمایەدارییە، واتە هەڵوێستێکی دژ بە ڕەگەزپەرستی و سەروەریی پیاوە. پاراستنی ڕێبەی ئاپۆ واتە پاراستنی بەهاکانی سۆسیال دیموکراتی و ئازادی و یەکسانی سەدەی 21. پاراستنی ڕێبەر ئاپۆ هەڵوێستێکی دژە سەرمایەداری و سۆسیالیستی و دیموکراتییە. ڕۆژی 2ی تشرینی یەکەم لەسەر بانگەوازیی 'دەستپێشخەریی ئازادی بۆ ئۆجالان' لە ستراسبۆرگ گردبونەوەیەک ئەنجامدرا.
لە گردبونەوەکەدا ئەو پەیامانەی گەلەکەمان و هەڤاڵانی ئازیزمان پێشکیشیان کرد، گرنگ بوون. بەوهۆیەوە دەوڵەتی فەرەنسا خۆی لەبەردەم چادرەکان نەگرتووە و وەک پۆلیسی ئاکەپە و مەهەپە فاشیست پۆلیسی خۆی لەدژی چالاکوانان بەکارهێناوە. دەوڵەتی فەرەنسا جارێکی دیکە ڕایگەیاندووە، کە پشتگیری لە ڕژێمی فاشیستی ئەردۆغان و باخچەلی دەکات. بەهۆی هەڵوێستی سیاسییەوە کە پشتیوانی لە فاشیزم دەکات، دەوڵەتی فەرەنسا شەرمەزار دەکەین. ئێمە پیرۆزبایی لە گەلەکەمان و هەڤاڵانمان دەکەین کە بەشداری ئەو چالاکییە دیموکراتییە بوون لە ستراسبۆرگ و پەیامی دیموکراتیکی مانادار و ئەو چالاکییە دیموکراتییە و بەرخۆدانیان گەیاند.
دوژمنانی ئێمە دەیانەوێت گەلی کورد و بزووتنەوەکەمان جارێکی تر لە مێژوو بسڕنەوە. دەیانەوێت بەها دروستکراوەکان و ئەو دەستکەوتە دیموکراتییانەی کە ڕێبەر ئاپۆ و بزووتنەوەکەی بۆ کورد بەدەستیان هێناوە لەناوببەن ئامانجیان گەڕانەوەی کوردە بۆ قۆناغی پێش پەکەکە و دەرکردنی ڕێبەر ئاپۆیە. تێکۆشانی ئێمە کە ماوەی 50 ساڵە بەردەوامە و دەستکەوتە دیموکراتییەکانی کورد کە لە تێکۆشانی ئێمە سەری هەڵداوە، لەبەرچاو ناگیرێت. کورد ناچارە دۆخی پێشووی خۆی و چارەنووسی ڕابردووی خۆی بەسەریاندا بسەپێنێت، بەڵام ئەوان هەرگیز نایانەوێت ئەوە ببینن کە ئەوەش قبوڵ ناکرێت. ئامانجی سەرەکی گۆشەگیریی سەر ڕێبەرئاپۆش ئەمە بوو. بۆیە نەبینراوە کە ئەگەر رێبەری گەلێک دیل بێت و لەژێر گۆشەگیریدا بێت، ئەو گەلە بە ئازادی بژی. بۆیەش گەل و دۆستانیان هەموو رۆژێک دەڕژنە سەر شەقامەکان و داوای "ئازادی بۆ ڕێبەری ئاپۆ" دەکەن، گەریلای ئازادی لە لوتکە بەردەوامە لە بەرخۆدانی 38 ساڵە و دەوڵەتی تورکیای بکوژ و لایەنگرانی هەموو ڕۆژێک گۆشەگیری قورستر دەکەن. هەروەها هێزە هەژموونییەکانی نێودەوڵەتیش گۆشەگیری بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاردەهێنین. ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ وەک کۆنسەی ئەوروپا، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و سی پی تی چاویان لە هەردوو گۆشەگیریی سەر ئیمرالی و سیاسەتەکانی دوژمنانی کورد بەستووە. ئەرکەکانی لەسەر شانی خۆیان جێبەجێ ناکەن و دەبنە شەریک لە تاوانەکانی رژێمی ئاکەپە و مەهەپە. هەروەک چۆن هەموو چالاکی و چالاکیەکانی گەلی کورد و دۆستانمان پێکەوە کار دەکەن، دەبێت لە لایەکەوە کۆنسەی ئەوروپا و ڕێکخراوەکانی سەر بە مافەکانی مرۆڤ کار لە دژی گۆشەگیریی ئیمڕاڵی بکەن، ئێستا کردەوە بکوژەکانی حکومەتی شەڕی تایبەتی ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە لەسەر گەلی کورد ڕۆڵێکی کوێرانە و کەڕ و بێ قسە دەگێڕێت.
کۆنسەی ئەوروپا و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانی مافی مرۆڤ، خەڵکی جیهان و کۆمەڵگای کوردی و دامەزراوەکان دەبینن. بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی یاسایی و سیاسی و مرۆیی سەر رێبەر ئاپۆ، پێویستە ئەو ڕێکخراو و ناوەندە نێونەتەوەییانەی مافی مرۆڤ بە دڵنیاییەوە ڕۆڵیان هەبێت؛ یەکسەر چارەسەری پراکتیکی بۆ چاوەڕوانییەکانی گەلی کورد و دۆستانی بەنرخی خۆیان سەبارەت بەم پرسە بدۆزنەوە. لەسەر هۆکاری چارەسەری عەمەلی، ڕۆژانە گەلەکەمان و دۆستانی بەنرخمان لە شەقام و گۆڕەپانەکان قسە دەکەن. بەم پێیە پێویستە دەستبەجێ شاندێکی سی پی تی بچێتە ئیمرالی، دۆخی ڕێبەر ئاپۆ و سێ هەڤاڵی دیکە کە لە ئیمرالی بە بارمتەگیراون، بزووتنەوە دیموکراتییەکان و ڕای گشتی و بۆ گەلەکەمان ئاشکرا بکەن و پارێزەران و خانەوادە رێبەر ئاپۆ بە بەردەوامی ببینن.
هەروەها دەوڵەتی تورکیای داگیرکەری کە ڕێبەر ئاپۆی سزادا، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپاند و دواتر بەسەر دەیان زیندانیدا سەپێنراوە، کە لەدژی یاساکانی DMME و PMMAیە، دەبێت لە یاسای سزادانی تورکیادا، پێویستە کۆنسەی ئەوروپا و هەموو دەزگاکانی سەر بەو ناوەندە کۆمیتەیەک پێک بهێنن و خاوەنداری لە بریارەکە بکەن و ئەرک و بەرپرسیاری خۆیان لەمبارەیەوە جێبەجێ بکەن.
بۆ کۆتایی هێنان بە پیلانگێڕییەکە، لە تێکۆشانی 23هەمین ساڵدا، ڕۆڵ و ئەرکێکی گەورە دەکەوێتە سەر شانی گەنجان و ژنانی کورد. لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە سەرەتا گەنجان و ژنانی کورد، لە هەموو پارچەکانی کوردستان و دەرەوەی وڵات، گەلی نیشتمانپەروەر و دۆستە بەنرخەکانمان ؛ بە سووربوونی شکاندنی گۆشەگیری و تێکشکاندنی پیلانگێڕییەکە، تا ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لە دەوری دروشمی "کاتی ئازادییە" خەبات بکەن و رێکخستن فراوان بکەن و بەرخۆدان و چالاکییەکان بەهێز بکەن."
ف.ق