بۆزداغ بینینی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵكوژكران: هه‌ده‌په‌ییتان له‌گه‌ڵدایه‌ مه‌یه‌ن

زانرا كه‌ وه‌زیری دادی ده‌وڵه‌تی تورك به‌كر بۆزداغ داواكاری دیداری بنه‌ماڵه‌ی ده‌ده‌ئۆگیولاری كه‌ كۆمه‌ڵكوژكران به‌ وتنی، "ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په‌ییتان له‌گه‌ڵدایه‌ مه‌یه‌ن" ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

له‌ ماڵی ده‌ده‌ئوگیولاری كه‌ ٣٠ی ته‌موزی ٢٠٢١ له‌ ناوچه‌ی مه‌رامێ كۆنیا ٧ كه‌س كۆمه‌ڵكوژكران كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی سازكرا. به‌ڕێوه‌به‌رانی رێكخستنی هه‌ده‌په‌ی كۆنیا و پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌ ده‌ده‌ئۆگیولاری عه‌بدولره‌حمان كارابوڵوت به‌شدارییان له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا كرد.

‌به‌هۆی كوردبوونه‌وه‌ كوژران‌

پارێزه‌ر كارابوڵوت باسی له‌وه‌كرد، كه‌ ١٢ی گوڵانی ٢٠٢١ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێوشوێنی پێویست نه‌گیرایه‌به‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ كوژران و وتی، دادوه‌ر دیدار له‌ گه‌ڵ ئه‌نجامده‌رانی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ چۆن ئازادیان بكات. كارابوڵوت وته‌كانی نێوان تۆمه‌تباران و دادوه‌ر كه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ بڵاوكرانه‌وه‌، به‌ بیرهێنایه‌وه‌ و باسی له‌وه‌كرد كه‌ دادوه‌ر به‌ دو كه‌سی وتووه‌ كه‌ ئه‌وان تاوانه‌كه‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆی خۆیان و باسی له‌وه‌شكرد، كه‌ بنه‌ماڵه‌ی ده‌ده‌ئۆگیولاری به‌ هێرشێكی رێكخراو كوژراون و به‌م جۆره‌ دووا: " موه‌كیله‌كانم له‌به‌ر كوردبوون كوژراون".

كارابوڵوت ئاشكراشی كرد كه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی له‌ دیداره‌كانی زیندانی بكه‌ران به‌ڵگه‌ی نوێ هه‌یه‌ كه‌ كه‌سی دیكه‌ نه‌گیراون و به‌م جۆره‌ دووا: "ئه‌مه‌ ئه‌نجامی سیاسه‌تی سزانه‌دانی ده‌وڵه‌ته‌. دوای ئه‌و هێرشانه‌ی كرانه‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ به‌ هۆی سزانه‌دانه‌وه‌ كۆمه‌ڵكوژی روویدا. بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌ران سزا نه‌درێن دۆسیه‌كانی هێرش و كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ ناكرێن به‌ یه‌كێك".

بۆزداغ داواكاری چاوپێكه‌وتنی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه‌

كارابوڵوت ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه‌ چه‌تین ده‌ده‌ئۆگیولاری كه‌ به‌ ته‌نیا له‌ بنه‌مالچه‌كه‌ به‌ زیندویی ماوه‌ته‌وه‌، دوێنێ به‌ داواكاری دیدار له‌گه‌ڵ وه‌زیری داد به‌كر بۆزداغه‌وه‌ هاته‌ ئه‌نقه‌ره‌، به‌ڵام وه‌زیر بۆزداغ وتویه‌تی، "ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په‌یی له‌گه‌ڵتانن، با نه‌یه‌ن بۆلای من".

‌له‌به‌رده‌م یاسا ده‌بێت هه‌موو كه‌س وه‌ك یه‌ك و یه‌كسان بن‌

كارابوڵوت به‌م جۆره‌ كۆتایی پێهێنا: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری بێته‌دی ده‌بێت هه‌موو كه‌س كوردێكی وه‌ك تۆ بێت؟ هه‌موو كه‌س یه‌كسان نییه‌ له‌ به‌رده‌م دادپه‌روه‌ری؟ با وه‌زیری داد بڵێیت راست نییه‌. ئه‌گه‌ر تۆزێك یاسا، دادپه‌روه‌ری و ویژدانت هه‌بووایه‌ تۆ ئه‌و قسه‌یه‌ت نه‌ده‌كرد. بیركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌ چی ده‌بێت با ببێت، هه‌موو كه‌س به‌رامبه‌ر یاسا ده‌بێت یه‌كسان بێت. نایاسایی، نادادپه‌روه‌ری له‌ سه‌ره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات. تا دادپه‌روه‌ری ده‌چه‌سپێت ئێمه‌ له‌ تێكۆشاندا ده‌بین. رێكاره‌ یاساییه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌گیرێنه‌به‌ر. ئێمه‌ له‌ گۆڕه‌پانی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا تێده‌كۆشین. یان دادپه‌روه‌ری له‌ باره‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌وه‌ ده‌چه‌سپێت یان ئه‌و ماڵه‌ی هێرشه‌كه‌ تیایدا روویداوه‌ ده‌كه‌ینه‌ مۆزه‌خانه‌ی شه‌رمه‌زاری".

هـ . ب