شاندی کەنەکە بە سەرۆکایەتیی زەینەب موراد هاوسەرۆکی کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە سلێمانی سەردانی مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەى گۆڕانی کرد. شاندەکە لەلایەن رێکخەری گشتیی بزووتنەوەى گۆڕان عومەری سەید عەلی و بەڕێوەبەرانی تری ئەو بزووتنەوەیە پێشوازییان لێکرا.
لە چاوپێکەوتنەکەدا لەسەر بابەتی یەکێتیی نەتەوەیی و هێرش و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک گفتوگۆ کرا.
بزووتنەوەى گۆڕان لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک پشتیوانییان لە هەوڵەکانی کەنەکە کرد.
ماوەی چەند رۆژە ئەو شاندەی کەنەکە بۆ یەکێتیی نەتەوەیی و لە دژی داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک لە هەرێمی کوردستان زنجیرە چاوپێکەتنێکیان ئەنجامداوە.
ژ.ت