دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە نزیک سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج، بەهۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووسی ژنی کۆمپانیای چەتر (گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین) شەهیدبوون، لەم بارەیەوە ئەنجومەنی قەزای سەیدسادقی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و هێرشەکەی شەرمەزار کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هێرشەکە شەرمەزار دەکات و دەڵێت: " ئەم جۆرە هێرشانە بەبێ هاوکاری و نۆکەرایەتی لایەن و سیخوڕی ناوخۆیی بە ئەنجام ناگەن".
لەکۆتاییدا دەڵێت: "دیكە بانگەواز بۆ هەموو لایەنەسیاسیەکان و رۆژنامەنوسان و چالاکان و ڕۆشنبیران دەکەین، کە هەرگیز ڕێگە نەدەن ململانێ سیاسیەکان سەر بکێشن بۆ نۆکەرایەتی و سیخوڕی دوژمنان".