چادری بەرخۆدان لە شەنگال ٧٢ ڕۆژە بەردەوامە
خەلکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشەکەیان ماوەی ٧٢ رۆژە، لە بەردەم ئاسایشی ئێزیدخان چادری ئێشکگری-یان هەڵداوە، ٧٢ ڕۆژە لە دژی ڕێکەوتنەکەی بەغداد و هەولێر بەرخۆدانی دەکەن.
خەلکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشەکەیان ماوەی ٧٢ رۆژە، لە بەردەم ئاسایشی ئێزیدخان چادری ئێشکگری-یان هەڵداوە، ٧٢ ڕۆژە لە دژی ڕێکەوتنەکەی بەغداد و هەولێر بەرخۆدانی دەکەن.
لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە کە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لە سەر شەنگال ئیمزاکرا، گوێ بە ئیرادەی خەڵکی شەنگال نەدرا، خەڵکی شەنگال دەستیان بە چالاکی ناڕەزایی کرد. خەڵکی شەنگال کە رێککەوتنەکە وەک لە ناوبردنی بەهاو و دەسکەوتەکانی شەنگال بەناودەکەن، ٧٢ رۆژە لەبەردەم ئاسایشی ئێزیدخان، چادران داناوە و خاوەنداری لە ئاسایشی دەکەن. ئەم چالاکیەی بەردەم ناوەندی ئاسایشی ئێزیدخان وەک چادری بەرخۆدان ناوی لێدەکرێت.
چالاکیەکە بە دروشمی 'ئێمە هەموومان ئاسایشین' دەستیپێکرد و رۆژانە بە بەشداریکردن خەڵکی گوند و شاروچکەکانی شەنگال بەردەوامە.
ڕۆژانە خەڵکی شەنگال پۆل پۆل سەردانی چالاکییەکە دەکەن و پشتیوانی لە چالاکوانان دەکەن، وێڕای بەردەوامی چالاکییەکە و پێداگری خەڵک شەنگال لە سەر داواکارییەکانیان، بەڵام تا ئێستا لەلایەن حکومەتی بەغداوە هیچ وەڵامێکی ئێزدییەکان نەدراوەتەوە. خەلکی شەنگال پێداگرن کە هاتکوو داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن.
ک-ش