چادری خاوەنداری لە ئاسایشی ئێزیدخان لە ڕۆژی ١٠٨ هەمدایە
خەلکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشەکەیان ماوەی ١٠٨ رۆژە، لە بەردەم ئاسایشی ئێزیدخان چادری ئێشکگری-یان هەڵداوە، ١٠٨ ڕۆژە لە دژی ڕێکەوتنەکەی بەغداد و هەولێر بەرخۆدانی دەکەن.
خەلکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشەکەیان ماوەی ١٠٨ رۆژە، لە بەردەم ئاسایشی ئێزیدخان چادری ئێشکگری-یان هەڵداوە، ١٠٨ ڕۆژە لە دژی ڕێکەوتنەکەی بەغداد و هەولێر بەرخۆدانی دەکەن.
هاووڵاتیانی شەنگال ماوەی ١٠٨ رۆژە لە بەردەم ئاسایشی ئێزیدخان، چادران داناوە و خاوەنداری لە ئاسایشی دەکەن. چالاکیەکە بە دروشمی 'ئێمە هەموومان ئاسایشین' دەستیپێکرد و رۆژانە بە بەشداریکردن خەڵکی گوند و شاروچکەکانی شەنگال بەردەوامە.
لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە کە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لە سەر شەنگال ئیمزاکرا، گوێ بە ئیرادەی خەڵکی شەنگال نەدرا، خەڵکی شەنگال دەستیان بە چالاکی ناڕەزایی کرد. خەڵکی شەنگال کە رێککەوتنەکە وەک لە ناوبردنی بەهاو و دەسکەوتەکانی شەنگال بەناودەکەن.
ک-ش