چالاکوانانی عەرەب: "پێویستە گەلانی عێراق یەکگرتووبن لەدژی هێرشەکانی دهوڵهتی تورك"
چالاکوانی مەدەنی نەتەوەی عەرەب لەشاری کەرکوکی باشوری کوردستان، داوا دەکەن کە سەجەم گەلانی عێراق بە یەکگرتوویی لەدژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بوەستنەوە".
چالاکوانی مەدەنی نەتەوەی عەرەب لەشاری کەرکوکی باشوری کوردستان، داوا دەکەن کە سەجەم گەلانی عێراق بە یەکگرتوویی لەدژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بوەستنەوە".
دوای ئەوەی لە رۆژی ١٤ی نیسان بۆردوومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لەچوارچێوەی پیلانگێڕییەک بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستان بە هاوکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) دەستیپێکرد، و پاشان لە رۆژی ١٧ی نیسان هێرش و لەشکرکێشی دەوڵەتی داگیرکەر بەهاوکاریی پەدەکە چووە قۆناغێکی نوێ شەڕوە، تائێستا بەردەوامی هەیە.
هەروەها لەگەڵ فراوانبوونی هێرشە داگیرکارییەکانی دهوڵهتی تورك، ناڕەزایەتییەکانی کەسایەتی و لایەنە سیاسیە عیراقییەکان دژ بەداگیرکاری و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لەناو خاکی عیراق رۆژ بەرۆژ روو لەزیادبوونە.
لەچوارچیوەی هەڵوێستی هاووڵاتیانی عێراق دژ بە دەستێوەرداران و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی فاشستی تورکیا، چالاکوانانی مەدەنی نەتەوەی عەرەب لەشاری کەرکوکی باشوری کوردستان لەڕێگەی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) داوا لە تەواوی نەتەوە و پێکهاتەکانی عێراق دەکەن کە درک بەمەترسی داگیرکاری خاکەکەیان بکەن لەلایەن دەوڵەتی تورکهوه وە داوا دەکەن کە سەرجەم گەلانی عێراق یەکگرتووبن دژ بە دەستێوەردانەکانی دەوڵەتی تورکیا.
پێویستە حکومەت هەڵوێستی جدی دژی دهوڵهتی تورك بنوێنێت
ئەحمەد ڕەحیم کە چالاکوانی مەدەنی لە نەتەوەی عەرەبی شاری کەرکوکە، دەربارەی دەستوەردان و هێرشە داگیرکارەکەی دەوڵەتی فاشستی تورک بۆسەر خاکی عێراق بەگشتی و خاکی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، ناوبراو ووتی: "دەستێوەردانەکانی دەوڵەتی تورک و تەواوی دەوڵەتانی بیانی بۆسەر سەروەری خاکی عێراق لەلایەن هەموو عێراقییەکان بەتەواوی پێکهاتەکانەوە، دەستێوەردانی دەرەکی ڕەتدەکەینەوە و ئیدانەی دەکەین، داوا لە حکومەتی عێراقی دەکەین کە هەڵوێستی جدی بنوێنێت و بەیاننامەی فەرمی هەبێت دژ بە دەستێوەردانەکانی دەوڵەتی تورک و دەوڵەتانی دیکەی بیانی لە عێراق".
هێرشی دهوڵهتی تورك دژ بەتەواوی گەلی عێراقە
هەروەها ئەو چالاکوانە مەدەنیە ووتیشی: " لەشکرکێشی و دەستوەردانەکانی دەوڵەتی تورک لەسنوری هەرێمی کوردستان لەناو خاکی عێراق پێشەڵکارییەکی ڕوون و ئاشکرایە بۆسەر سەروەی خاکی عێراق بەپی یاسا و دەستور، داواش دەکەین بەزوترین کات حکومەتی نوێ عێراق پێکبهێنرێت تا بەزوترین کات بتوان سکاڵای فەرمی لەدادگای نێودەوڵەتی تۆمار بکات دژی ئەم دەستێوەردان و هێرشە زەقەی دەوڵەتی تورک دژ بەگەلی عیراق بەگشتی و گەلی کورد بەتایبەتی".
پێویستە هەموومان پێکەوە دژی دەوڵەتی تورک بوەستینەوە
لە کۆتایدا ئەحمەد رەحیم بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: "دەوڵەتی تورک چاوی بڕیوەتە خاکی عێراق و تەماحی داگیرکردنی هەیە پێویستە سەرجەم نەتەوە و پێکهاتە پارت و لایەنە جیاوازەکانی عێراق، بەیەکەوە بەڕووی دهوڵهتی تورک بوەستنەوە و ڕێگری لە داگیرکاری دەستێوەردانەکانی بکەین".
دەولەتی تورک گوندەکان تۆپباران دەکات
ڕەعەد محەمەد ئەحمەد چالاکوانێکی مەدەنی دیکەی نەتەوەی عەرەبە لە شاری کەرکوک، دەربارەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی فاشستی تورک بۆسەر خاکی باشوری کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق، ناوبراو ووتی: "ئێمە وەکو چالاکوانی مەدەنی شاری کەرکوک دژی تەواوی دەستێوەردان و لەشکرکێشیەکانی دەوڵەتی تورکین کە لە ناوچەکانی کوردستان و عێراق ئەنجامی دەدات، دەبینین رۆژانە دەوڵەتی تورک ناوچە شاخاوێیەکانی هەرێمی کوردستان و گوندە کوردنشینەکان تۆپباران دەکات، ئەم هێرش و تۆپارانەی دەوڵەتی تورک پێشەڵکردنێکی زەقی سەروەری خاکی عیراقە".
تەواوی عیراقییەکان یەکگرتووبن لەدژی هێرشەکانی دهوڵهتی تورك
هەروەها ئەو چالاکوانە مەدەنیە دەربارەی کاریگەری خراپی جەنگی دەوڵەتی تورک لەسەر هاووڵاتیانی عیراقی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: "ئەم دەستدرێژی و داگیرکارییەی دەوڵەتی تورک لەناو خاکی عیراق ئەنجامی دەدات، دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی بێ کاری و هەژاری بەهۆی جەنگەوە، ئێمەش وەکو چالاکوانی مەدەنی دژی هەژاری و بێ کارین، وە داوا لە تەواوی عێراقییەکان دەکەین کە یەکگرتووبن دژی دەستێوەردانەکانی تورک لەناو خاکی عێراق".
دهوڵهتی تورك هاووڵاتی بێ تاوان دەکوژێت
لەکۆتایدا ڕەعەد محەمەد ئەحمەد چالاکوانی مەدەنی سەبارەت بە رۆڵی حکومەتی عیراق لەبەرامبەر هێرش و داگیرکارییەکانی دهوڵهتی تورک لە باشوری کوردستان، ووتی: " داواکارین بەزووترین کات حکومەتی عێراق پێکبهێرێت، تا بتوانێت هەڵوێستی جدی هەبێت بۆ ڕێگری کردن لە هێرش و دەستێوەردانەکانی دهوڵهتی تورك لەخاکی عێراق و هەرێمی کوردستان، گرنگە کە حکومەتی عێراق رێگری لە جموجۆڵ و دەستێوەردانەکانی ئهنقهره بکات، چونکە دهوڵهتی تورك لەرێگەی هێرشەکانیەوە هاووڵاتیانی بێ تاوان دەکوژێت".
هـ . ب