چالاکی گەلی شەنگال لە ٧٠مین ڕۆژدا بەردەوامە
چالاکیی خەڵکی شەنگال، دژی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال و بە ئامانجی پشتیوانیی لە ئاسایشی ئێزدخان، لە ٧٠مین ڕۆژیدا بەردەوامە.
چالاکیی خەڵکی شەنگال، دژی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال و بە ئامانجی پشتیوانیی لە ئاسایشی ئێزدخان، لە ٧٠مین ڕۆژیدا بەردەوامە.
لەڕۆژی ٢ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، هاوڵاتیانی شەنگال لەدژی ڕێککەوتنی پەدەکە و بەغدا لەسەر شەنگال و بە مەبەستی پشتیوانیی لە ئاسایشی ئێزدخان، لەبەردەم ناوەندی ئاسایشی شەنگال چادریان هەڵداوە و دەستیان بە چالاکیی کردووە.
بە دروشمی ”ئێمە هەموومان ئاسایشین” چالاکییەکە لە ٧٠مین ڕۆژی خۆیدا لەلایەن ئەنجومەن و ڕێکخراوەکانی شەنگالەوە بەردەوامە و خەڵکی شەنگال تاکو ئێستا چەندین جار داواکارییەکانیان پێشکەشی بەرپرسانی بەغدا کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکی ئەرێنییان وەر نەگرتووە، هەر بۆیە خەڵکی شەنگال ڕایدەگەینن؛ تا داواکارییەکانیان پێک نەیەت بەردەوام دەبن لە چالاکییەکەیان.
بەو مەبەستەش ڕۆژانە خەڵکی شەنگال، کۆمەڵ بە کۆمەڵ سەردانی شوێنی چالاکییەکە دەکەن و پشتیوانی لە چالاکییەکە دەردەبڕن.
ف.ق